لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی                                                                             ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ر                                                        په‌یوه‌ندى

 

 

 

 
مرۆڤ هه‌ندێجار بۆ به‌ده‌ستهێنانی شتێك....
شتێكی به‌نرختری له‌كیس ئه‌چێت
* * * * * * * * *
مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات....
درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كات
* * * * * * * * *
له‌دووره‌وه‌ پێمه‌كه‌نه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كانت ئازار بده‌یت.....
له‌نزیكه‌وه‌ بییان دوێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان بوێی
* * * * * * * * *
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت گه‌رما بێزارت نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌هاردا....
نه‌مامێك بنێژه‌! تا هاوین له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا بحه‌وێیته‌وه‌
* * * * * * * * *
مه‌گه‌رِێ به‌دوای هه‌ست و سۆزتدا، كه‌وا ئه‌زانی له‌ده‌ستت چووه‌....
بگه‌رِێ به‌دوای عه‌قڵتدا، كه‌ له‌بیرت كرد
* * * * * * * * *
مرۆڤ هه‌ر ره‌فتارێك كه‌ئه‌نجامی ئه‌دات ....
پێناسه‌یه‌كه‌ بۆ كه‌سایه‌تی خۆی.

محه‌مه‌د ره‌حیم