|
چاكه‌كار به
مه‌به به‌دڕك بۆ به‌رپێی خه‌ڵكی
كه‌سود به‌خشنیت بۆچی بێكه‌ڵكی
مه‌به به‌ئازار به‌ده‌م و ده‌ستت
شه‌رم بتگرێ و ببزوێ هه‌ستت
قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و مه‌هێنه، مه‌یبه
خۆت بێ هه‌ڵه‌نیت، گشت گیانت عه‌یبه
زۆرێك له‌خه‌ڵكی كردیان ئه‌م كاره
عاقیبه‌ت سه‌ریان كرا به‌دارا
ئه‌وه‌نده‌ش بڵێ كه‌گوێت لێ‌بگرن
نه‌ك هه‌ڵه بڵێیت زمانت ببڕن
چاك داهێنه‌ربه و بكه‌پێشبینی
دوارۆژ چاكه‌ی خۆت به‌چاو ئه‌بینی
ببه شوێنكه‌وته‌ی رێگای مه‌وله‌وی
شارت مه‌نشوركه و نه‌وه‌ی دوای ئه‌وی
یان وه‌ك پیره‌مێرد زانای داهێنان
په‌ندی بونته وێردی سه‌ر زمان
وا بژی ده‌تۆ له‌پاش كردنت
خه‌ڵكه گشت بكه‌ن ره‌حمه‌ت كردنت
محه‌مه‌د ره‌حیم
|