|
خۆر هه‌رگیز ئاوانابێ، تا له‌لایه‌ن تاریكییه‌وه ناچار ئه‌كرێ
رووبار ناوه‌ستێ، تا به‌ربه‌ستێ له‌به‌رده‌میا دروست ئه‌كرێ
گوڵ ناوه‌رێ، تا ره‌شه‌بایه‌كی به‌خیل خۆی پیائه‌كێشێ
خۆشی سه‌فه‌ر ناكا، تا خه‌م به‌سه‌ریا زاڵ ئه‌بێ
گوڵه نازناز ناپوكێته‌وه، تا سێبه‌ر خۆری لێ ئه‌شارێته‌وه
مه‌ل له‌شه‌قه‌ی باڵ نادا، تا راوچی به‌ده‌نگی گولله ئه‌ی ترسێنێ
بولبول ئاوازی حه‌زین نابێ، تا مه‌رگی گوڵ ئه‌بینێ
كۆتری سپی ناتۆرێ، تا سته‌م ئه‌بێته دیارده
پێكه‌نین بێ ده‌نگ نابێ، تا گریان له‌دایك ئه‌بێ
دڵ ناشكێ... تا... به‌رانبه‌ر بێ هه‌ستی خۆی ده‌رئه‌برێ
هیوا نامرێ... تا ...هیواكانی ...له‌هیوایه‌كدا ئه‌توێته‌وه
هه‌موو ئه‌م دژ یه‌كانه‌پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن
تا خۆشه‌ویستی و هۆگری و دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار ئه‌بێته‌وه
محه‌مه‌د ره‌حیم
|