لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی                                                                             ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ر                                                        په‌یوه‌ندى

 

 

 

 

باخه‌وان نه‌چێ خزمه‌تی گوڵ كا، لاف و گه‌زافی گوڵ ده‌رناكه‌وێ......
تیشكی خۆر نه‌یه‌ت بدات له‌ده‌ریا، هه‌ڵم له‌خۆوه‌ قه‌ت سه‌رناكه‌وێ.....
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
گه‌ر زه‌رده‌واڵه‌ زۆری بۆبێنی، چه‌نده‌ به‌هێزبی، لاشه‌ت ئه‌گه‌زێ.....
زاڵم هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌ن درێژبێ، رۆژێ دێ له‌ئاست مه‌زڵوم ئه‌به‌زێ...
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
كه‌بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێكت ناسی، ئه‌وه‌نده‌ مه‌دوێ كه‌عه‌قڵت بكڕێ.....
چوون زمان وه‌كو ئاگر وه‌هایه‌، تینی نامێنێ ئه‌وه‌نده‌ بگڕێ....
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
پشیله‌ نه‌یه‌ت بۆن كات له‌ماڵان....
بێشك ئه‌و ژه‌مه‌ی ده‌ڕوات به‌تاڵان....
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
گێله‌ پیاو گه‌ر خۆی له‌ئارد هه‌ڵنه‌سوێ....
ئارد فرۆش به‌جوێن كه‌ی له‌گه‌ڵیه‌ دوێ....
* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
كه‌سێبه‌ر هات و وه‌ستا له‌سه‌رت، مه‌هێڵه‌ هه‌روا تێپه‌رێ ئاسان....
له‌گه‌ڵیا بڕۆ باعه‌ره‌ق نه‌كه‌ی، گه‌رچی بتباته‌ ناوچه‌ی خۆراسان....

محه‌مه‌د ره‌حیم