*گوڵ و بولبول*
(داستان)

نوسینی/ محه‌مه‌د ره‌حیم
1/9/2005
(1)
گوڵێكی سور له‌ناو باخێك
باڵا به‌رز و جوان و خونچه...
تازه پێگه‌یشت و عاشق بوو
به‌سه‌هاتی جێی سه‌رنجه...
ئه‌م گوڵًه له‌ته‌نیایی خۆی
خه‌م بووه خۆراك و نانی...
گریه و ناڵه‌ی زۆر به‌كوڵ بوو
فرمێسك ده‌ڕژا وه‌كو كانی...
نه‌هاورازێ، نه‌هاوده‌مێ
كه‌سێك نه‌بوو بیدوێنی...
بێت و دڵنه‌وای بكا و
خه‌مه‌كانی هه‌ڵوه‌رێنێ...
(2)
گوڵ به‌دایم چاوه‌ڕوان بوو
ده‌یڕوانییه تیشكی ئاسۆ...
بیركردنه‌وه‌یه‌كی خامۆش و
زامی دڵیشی زۆر به‌سۆ...
له‌پڕ رۆژێك بولبولێك
به‌ئاوازێكی نه‌غمه خۆشا...
له‌ناو باخی گوڵ ده‌گه‌ڕا
زۆر بوبوو دێوانه و بێهۆش...
هاته لای گوڵی سوری جوان
له‌نزیكه‌وه نیشته‌وه...
گوڵ نامۆ نه‌بوو به‌بولبول
بیری رابردوی كه‌وته‌وه000
(3)
كه‌زه‌مانێك پێشی ئێستا
گوڵ بولبولێكی جوانی ناسی...
ئێستا كه‌لێی دابڕاوه
له‌هیچ شوێنێك نییه باسی...
بولبول پرسیاری كرد له‌گوڵ
تۆ به‌ته‌نهای له‌ناو باخێ...
كه‌سێك نییه هاورێت بێت و
له‌ناو ئه‌م باخه بتناسێ...
گوڵ هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو
ووتی باش گوێ بگره هاوڕێم...
ره‌نگی سورم روو له‌خه‌زانه
ره‌نگه پاش كه‌مێك هه‌ڵوه‌رێم...
(4)
رۆژێك به‌یانی زوو بوو
دووله‌ئێستام ته‌مه‌نم تازه چرۆ بوو...
كه‌سه‌یری ناو باخه‌كه‌م كرد
چی تیا‌بوو له‌لام نامۆ بوو...
له‌پڕ بولبولێكی ده‌نگ خۆش
به‌ئاوازێكی زۆر به‌سۆز...
له‌تاو ده‌نگ خۆشی بولبول
خاك له‌تاویا ده‌بوو به‌تۆز...
هاته لام و سڵاوی كرد
منیش وه‌ڵام دایه‌وه...
باسی نامۆی چه‌ند وه‌ختم
بۆ بولبولم گێڕایه‌وه...
(5)
بولبولیش بیری لێكرده‌وه
ئه‌م گوڵ سوره، وه‌كو خۆی...
به‌ته‌نها لێره‌دا ده‌ژی و
كه‌سێك نییه سه‌بووری بۆی...
ئه‌و بولبوله‌ی پرسیاری كرد له‌گوڵ
ووتی من عاشقی ڕه‌نگی سورم...
منیش هه‌ر وه‌كو تۆ گیانه
بۆ هاوخه‌مه‌كه‌م زه‌روورم...
كه‌گوڵ گوێی له‌م قسانه بوو
زانی و تۆزی شه‌رم گرتی...
بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر قوڵ
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بردی...
(6)
زانی بولبول عاشقی بووه‌و
شه‌رم ئه‌كات كه‌پێی بڵێ ...
بولبول له‌تاو ناڵه‌ی دڵی
ئه‌فڕێ له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵێ...
گوڵ پرسیاری كرد له‌بولبول
ره‌نگه تۆ من باش بناسی...
وا به‌م شێوه‌یه هۆگرم بوویت
پرسیار ده‌كه‌یت به‌كه‌ساسی...
بولبول ووتی به‌گوڵ سور،
چیرۆكی من دوور و درێژه...
بۆ هه‌ر كه‌سێكی باس بكه‌م
خه‌فه‌تبار و ئه‌شك رێژه...
(7)
تۆ باسی خۆتم بۆ بكه
باسی ژینی ته‌نیای ناو باخ...
بزانم چیت به‌سه‌ر هاتووه و
ئه‌مه‌وێ گه‌م له‌رازی ناخ...
گوڵیش ووتی باش
گوێبگره هاورێم، بولبولم...
من له‌ناخدا وه‌كو مردوم
ته‌نها به‌ڕوخسار وه‌ك گوڵم...
ئه‌یكه‌م باسی به‌سه‌رهاتم
كه‌له‌م باخه‌دا پێی نۆشیم...
له‌و رۆژه‌وه‌هه تائێستاش
گوزه‌ری كرد له‌لام خۆشیم...
(8)
كه‌زه‌مانێك پێشی ئێستا
بولبولێك له‌ناو ئه‌م باخه...
من و ئه‌و عاشقی یه‌ك بووین
لێم دابڕا، جێگه‌ی داخه...
ناحه‌زان و سته‌مكاران
به‌كرده‌وه وه‌ك دڕه‌نده...
دایم له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان
كه‌لێكی بكه‌ن دوو خه‌نده...
هه‌موو به‌یانییه‌ك بولبول
به‌ئاوازی به‌سۆزی خۆی...
ئه‌هاته سه‌ردانی من و
پاش دیدارێ ئیتر ئه‌ڕۆی...
(9)
من خۆم گوڵێكی ته‌نیا بووم
كه‌سێك نه‌بوو بكێشێت ناز...
بولبولیش به‌ده‌نگی خۆش
ئه‌یدا بۆم له‌نه‌غمه‌ی ئاواز...
من و بولبول عاشقی یه‌ك بوین
دڵ و ده‌روونمان ببوو شاد...
هه‌موو كاتێك من و بولبول
خه‌می یه‌كمان ئه‌دا به‌باد ...
ژیانمان زۆر له‌لا خۆش بوو
پێكه‌نینمان ئه‌هات به‌خه‌م...
ئه‌مه باسی زووت بۆ ئه‌كه‌م
پێش ئه‌وه‌ی خۆشیم بێ به‌ته‌م...
(10)
به‌یانییه‌ك من و بولبول
پێكه‌وه قسه‌مان ئه‌كرد...
له‌پڕ راوچییه‌كی بێ ویژدان
هاته لامان به‌ده‌ست و برد...
من و بولبول له‌تاو عه‌شق
ئاگامان له‌هیچ لایه‌ك نه‌بوو...
راوچی بولبولی لێكردم
خستییه قه‌فه‌زوو بۆی ده‌رچوو...
له‌و ساته‌وه میوانه‌كه‌م
هه‌ر چاوه‌ڕوانی بولبولم...
تامه‌زرۆی دیداری ئه‌وم
بۆیه به‌م جۆره به‌كوڵم...
(11)
له‌و رۆژه‌وه هه‌تا ئێستا
دڵم به‌خه‌م گۆشكراوه...
دڵم ئاواره‌ی ناو باخه،
چوون له‌بولبول دابڕاوه...
ئه‌مه بوو به‌سه‌رهاتی خۆم
كه من بۆ تۆم گێڕایه‌وه...
له‌عه‌شقی بولبوله‌كه‌ی ترا
دڵم به‌تۆش كرایه‌وه...
بولبول كه‌گوێی له‌گوڵ بوو
زانی راسته‌و نییه درۆ...
له‌خه‌فه‌تی عه‌شقه‌كه‌كه‌ی هێشتا
نه‌یكردووه چرۆ...
(12)
بولبول ئاهێكی هه‌ڵكێشا و
تۆزێك مات بوو هاته‌وه بیری...
ره‌نگه ئه‌مه ئه‌و گوڵه بێت
كه‌ناوی نابوو به‌گوڵی سور...
پاشان زانی ئه‌و گوڵه‌یه
كه‌پێكه‌وه عه‌شقی یه‌كبوون...
كه‌هه‌ر یه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك
له‌دووری یه‌كترا به‌ندبوون...
به‌ئاوازێكی زۆر به‌سۆز
بولبول ده‌ستیكرد به‌گریان...
دڵ و ده‌روونی گوڵه‌كه‌ی
به‌ته‌واوی كرد به‌بریان...
(13)
بولبول به‌ده‌م گریانه‌وه
ووتی ئه‌ی عاشقه‌كه‌ی دڵم...
زه‌مانێك به‌ندكرابووم
من زۆر دوور بووم له‌یاری گوڵم...
من ئه‌و بولبوله جوانه بووم
كه‌له‌گوڵی سور دابڕام...
من ئه‌و عاشقه پاكه بووم
كه‌له‌قه‌فه‌سدا به‌ندكرام...
كه‌گوڵ گوێی له‌م قسانه بوو
زانی كه‌لای نامۆ نه‌بوو...
بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
عاشقی ره‌نگی سوری بوو...
(14)
عاشق هه‌رچه‌ند له‌یه‌ك دوور بێت
هه‌ر به‌بۆنی خۆشه‌ویستی...
هه‌ر كه‌یه‌كیان بینیییه‌وه
ده‌یبزوێنێت هۆش و هه‌ستی...
دۆزینه‌وه‌ی دوو عه‌شقی پاك
چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یه...
وونبوونی دوو عاشقی پاك
خه‌تای ده‌ستی بێگانه‌یه...
له‌پاشان گوڵ گریاو ووتی:
یه‌خوا تۆ به‌خێربێیته‌وه...
ئه‌مزانی رۆژێك هه‌ر ده‌بێت
بۆ لای گوڵت گه‌ڕێیته‌وه...
(15)
ئه‌مزانی له‌دوای دابڕان
ئه‌منێیته‌وه به‌سنگته‌وه...
ئه‌مزانی له‌دوای شه‌و رۆژ دێ و
ئێمه‌ش ده‌بێ شادبینه‌وه...
به‌م شێوه‌یه گوڵ و بولبول
له‌پاش چه‌ند وه‌ختێكی دووری...
به‌یه‌كتری شادبوونه‌وه
بۆ یه‌كتر بوونه سه‌بووری...
بولبولیش به‌فرمێسكی چاو
تێر گوڵی سوری دا ئاو...
گوڵیش له‌عه‌شقی بولبولا
چرۆی ده‌ركرد له‌ناكاو...
(16)
گوڵ ووتی به‌بولبولی خۆی
به‌سه‌رهاتی ئه‌م چه‌ند وه‌خته...
بۆم باس بكه به‌ته‌واوی
چاره ره‌شی ئه‌م دوو به‌خته...
بزانم ژینت چۆن بووه
له‌چ شوێنێك بووی ده‌ستبه‌سه‌ر...
چۆن رزگارت بوو له‌ڕاوچی
له‌قه‌فه‌سا هاتیته ده‌ر...
ئێستا ئازیز بۆم باسبكه
باسی به‌سه‌رهاتی دیلی...
تۆ باش بۆم نمایشبكه
وه‌كو چیرۆكی ته‌مسیلی...
(17)
بامن گوێ بیستی تۆ بم
هه‌ر وه‌كو چۆن گوێ بیستم بووی...
هه‌روه‌كو چۆن هاورازم بوویت
له‌پاشان به‌ره‌و دووری چوون...
بولبول ووتی به‌گوڵه‌كه‌ی
عاشقه‌كه‌ی كۆنه یارم...
ئه‌و ساتانه‌ی له‌تۆ دوور بووم
رۆژ بوو له‌لام شه‌وی تارم...
بولبول ووتی عاشقه‌كه‌م
باش گوێم لێبگره گوڵی جوان...
باسی ژینی ئه‌و چه‌ند وه‌خته‌م
له‌قه‌فه‌سدا بۆكه‌م به‌یان...
(18)
له‌و رۆژه‌ی لێتدابڕام
چوومه ناو چوار چێوه‌ی قه‌فه‌س...
هیچ ئازادییه‌كم نه‌بوو
غه‌یری خۆراك و نه‌فه‌س...
هه‌موو به‌یانییه‌ك راوچی
بۆ دڵخۆشی ژیانی خۆی...
منی به‌زۆر ناچار ده‌كرد
كه‌ئاوازی خۆش بڵێم بۆی...
منیش به‌ئاوازی حه‌زین
به‌گریان له‌دووری یارم...
ده‌نگی ئاوازم هه‌ل َئه‌بڕی
باڵدار ئه‌هاتنه دیدارم...
(19)
ده‌نگی به‌سۆز ئۆقره‌ی نه‌هێشت
لای ئه‌وه‌ی به‌ویا تێده‌په‌ڕی...
ئه‌وه‌ی وه‌ك من عاشق بووایه
به‌رگی خه‌م ده‌چووه به‌ری...
چه‌ند خۆراكی خۆشم لابوو
دایم حازر و ئاماده...
هیچ نرخێكی نه‌بوو له لام،
چوون خاوه‌نه‌كه‌ی جه‌لاده...
یه‌ك بینینی گوڵم ناده‌م
به‌هه‌موو سه‌روه‌تی راوچی...
یه‌ك نازی گوڵی سورم ناده‌م
به‌حوكمی پادشا‌و تاجی...
(20)
ئیتر ئه‌م راوچییه زۆرداره
به‌من زۆر دڵی بوبوو خۆش...
كه‌هه‌ر جارێك منی ئه‌دی
خۆشییه‌كی زۆری ئه‌كرد نۆش...
منیش له‌ناو قه‌فه‌سدا بووم
دوور بووم له‌تۆ، بێكه‌س و وێڵ...
هێنده بۆ گوڵم گریا بووم
ئه‌شكی چاوم ببوو لێڵ...
رۆژێك خوای من و تۆ كردی
قه‌فه‌سی به‌دارا هه‌ڵواسی...
نه‌یزانی كه‌دار ناسكه و
راگیری ناكات به‌باشی...
(21)
داری كۆته‌ره‌ی چه‌ند ساڵه
لق و پۆپی ببوو رزیو...
ئه‌وه‌نده سه‌رما لێیدابوو
سه‌ر و خواری بوبوو ته‌زیو...
قه‌فه‌س له‌دار كه‌وته خوارێ و
چوار چێوه‌ی قه‌فه‌سیش شكا...
خوا هه‌ق له‌زاڵم ده‌سه‌نێ و
ره‌حمیش به‌مه‌زڵومان ئه‌كا...
له‌گه‌ڵ قه‌فه‌س كه‌وته خوارێ
منیش كتوپڕ بۆی ده‌رچووم...
هێنده فڕیم له‌خۆشیدا
تا له‌چاو راوچی وون بووم...
(22)
بولبول له‌خۆشی ئازاد
كه‌له‌قه‌فه‌س بوبوو ده‌رباز...
له‌خۆشیدا به‌چوار ده‌ووری
راوچی زاڵم ئه‌یوت ئاواز...
هه‌رچه‌ند راوچی هاواری كرد
هه‌وڵی ئه‌دا كه‌بمگرێت...
دووباره به‌ندم كاته‌وه
له‌قه‌فه‌سی سارد‌و سڕا...
منیش بیرم لێكرده‌وه
راوچی ئێمه‌ی له‌یه‌كتر كرد...
گوڵی به‌ته‌نها هێشته‌وه
منیشی بۆ ناو قه‌فه‌س برد...
(23)
ووتم زۆر چاكه زاڵم
ئه‌مرۆ كه‌ڕۆژی تۆڵه‌یه...
ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی بسێنێت
به‌ڕاستی مه‌رده‌و رۆڵه‌یه...
وورده وورده بۆی ئه‌فڕیم
راوچیش به‌دوامدا رایكرد...
سه‌ركه‌شی زۆری راوچییه‌كه
به‌ره‌و لوتكه‌ی نه‌مانی برد...
ووتم كه‌ماده‌م وای لێهات
ده‌بێت مه‌رگت پێبچێژم...
داخی دووری گوڵی سورم
به‌تۆی سه‌به‌بكار بڕێژم...
(24)
چوومه سه‌ر لوتكه‌ی شاخێك و
له‌وێدا بۆ خۆم نیشتمه‌وه...
راوچی به‌ره‌و رووم ئه‌هات و
ووتم ته‌واوه بردمه‌وه...
راوچی ئه‌ت ووت حه‌قی لامه
وا رای ده‌كرد به‌دوای منا...
نه‌ی ئه‌زانی خۆی ئه‌سپێرێ
به‌چاره‌نوسی، زۆر روونا...
راوچی كه‌زانی نیشتمه‌وه
ویستی دیلیم پێ بچێژێ...
نه‌ی زانی زوڵم لێكراو
ئێستا مه‌رگی پێ ئه‌چێژێ...
(25)
راوچی هه‌رلێم ئه‌هاته پێش
وای ئه‌زانی كه من گێژم...
نه‌یزانی به‌كرده‌وه‌ی خۆی
ئه‌مڕۆ له‌و شاخه ئه‌ی نێژم...
چاره‌نوسی زۆر داره‌كان
مردنێكی سه‌رشۆڕییه...
له‌پاش مردنیان له‌م دونیاش
له‌و دونیاش به‌شیان ناسۆرییه...
خۆی بۆ هه‌ڵدام كه‌بمگرێت
به‌ردێك له‌ژێر پێیدا خزا...
له‌سه‌ر شاخ كه‌وته‌خوارێ و
بۆ خۆی وه‌ریگرت سزا...
(26)
ئاوایه پاداشتی زاڵم
گه‌ر بیه‌وێت دڵ بشكێنێ ...
مه‌زڵووم چه‌ند بێ ده‌سه‌ڵات بێت
خودا حه‌قی بۆ ئه‌سێنێ ...
ئه‌مه بوو به‌سه‌رهاتی خۆم
گوڵی سوری نه‌وبه‌هارم...
شاد بوومه‌وه به‌عه‌شقی تۆ
ئیتر نامێنێ ئازارم...
گوڵ به‌هه‌نسكی گریانه‌وه
ووتی به‌خێرهاتیته‌وه بۆلام...
ژینت به‌من به‌خشییه‌وه
هه‌ر تۆی خۆزگه و حه‌ز و هیوام...
(27)
بولبوله‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی كه تۆ بێیته‌وه
خه‌ریكبوو په‌ڕم هه‌ڵبوه‌رێ ...
چاوه‌ڕوانیت وای لێكردم
خه‌ریكبوو بۆ مه‌رگم به‌رێ ...
به‌ڵام كه‌تۆ هاتیته‌وه
خه‌زان مردوو چرۆ ژیا...
بۆ هاتنه‌وه‌ت ژیانه‌وه
گوڵ و ره‌گ و قه‌د و گیا...
گوڵی سوریش ره‌نگی جوانی
ئه‌به‌خشی به‌چاوی بولبول...
بولبولیش ئاوازی خۆشی
بۆ گوڵی سور ئه‌ووت به‌كوڵ...
(28)
گوڵ و بولبول شادبوونه‌وه و
ژیانی خۆشیان برده‌وه سه‌ر...
چه‌ند وه‌ختێ زۆر پێكه‌وه بوون
ئه‌یان ڕوانییه ده‌شت و ده‌ر...
بولبول له‌سه‌ر داری به‌رز
ئه‌یدا له‌نه‌غمه‌ی ئاوازان...
دڵشاد ده‌بوون به‌و ئاوازه‌ی
ده‌سته‌ی عاشق و بێ نازان...
رۆژان هات و رۆژان رۆیی
گوڵ و بولبول عاشق به‌یه‌ك...
هاوڕاز و هاوخه‌می یه‌كتر
ئه‌ژیان له‌باخ بێ كێشه‌یه‌ك...
(29)
ببوونه سه‌ر مه‌شقی عاشقان
له‌جوانی و له‌عاشق بوونا...
گه‌شبین بوون به‌رامبه‌ر ژیان
له‌داهاتوو رۆژی روونا...
ته‌مه‌نێك زۆر پێكه‌وه بوون
گوڵ و بولبول كردیان گوزه‌ر...
به‌ڵام، ژیانییان تاسه‌ر نه‌بوو
لێكی كردن ده‌ستی قه‌ده‌ر...
بولبول و گوڵ له‌ناو باخدا
پێكه‌وه ئه‌ژیان بێ خه‌م به‌جووت...
له‌پڕ باخه‌وانێك زاڵم
بێ ویژدان و رووخسار نابووت...
(30)
هاته ناو باخی گوڵ و ویستی
گولێكی سوری جوان به‌ده‌ستی خۆی لێ كاته‌وه...
بیكات به‌دیاری ده‌ستی خۆی
بۆ كوڕی پاشای باته‌وه...
تا كوڕی پاشا بۆنی كا و
بیكات سوپاسی باخه‌وان...
خه‌ڵاتێكی باشی بكا و
خه‌نده‌ی بچێته سه‌ر لێوان...
باخه‌وان هه‌رچه‌ند ده‌گه‌ڕا
نه‌یدی گوڵێكی رازاوه...
هه‌مووی زه‌رد و په‌ڕهه‌ڵوه‌ریو
له‌بێ نازیدا ژاكاوه...
(31)
نزیك گوڵی سور بویه‌وه
ره‌ونه‌قی به‌و ناوه داوه...
چونكه به‌فرمێسكی بولبول
په‌روه‌رده‌یه‌و ئاو دراوه...
یاسای عه‌شقیش ئاوه‌هایه
رووداوه‌كانی سات به سات...
هه‌ڵدێرێكه‌و به‌بێ ئیزن
ئه‌ڕوات به‌ره‌و رووی مه‌رگه‌سات...
هاته لای گوڵی سوری جوان
له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ری هێنا...
باخه‌وانی ناڕه‌سه‌ن و بێ به‌زه‌یی
كۆتایی به‌ژینی هێنا...
(32)
بولبول كه‌چاوی پێكه‌وت
گوڵی وا مرد له‌و شوێنا...
نه‌یهێشت باخه‌وان بڕوات
به‌ده‌نوك چاوی ده‌رهێنا...
باخه‌وانی ناڕه‌سه‌ن
له‌جێدا تۆپی وه‌ك سه‌گ...
گوڵی سوریش به‌ناحه‌ق
ناحه‌ز ده‌ریكرد له‌ڕه‌گ...
گوڵی سور كه‌وته زه‌وی و
بولبولیش باخه‌وانی كوشت...
بولبول بۆ گوڵی عاشقی
فرمێسكی به‌لێزمه ئه‌رشت...
(33)
گریان و ئاوازی بولبول
به‌جارێك باخه‌كه‌ی هه‌ژان...
ئه‌وه‌ی به‌ویا بڕۆشتایه
ئاوازی بولبول ئه‌ی ته‌زان...
بولبول گوڵی ده‌لاوانده‌وه
به‌ئاوازی مه‌قام ئاسا...
هه‌چی له‌و چوارده‌وره‌دا بوو
به‌و شیوه‌نه تێكڕا ئاسا...
بولبول گوڵی سوری هه‌ڵگرت
نای به‌سنگی پڕ له‌ئاخی...
ئۆقره‌ی له‌لا هه‌ڵگیرا
تێكچوو به‌یه‌كجار ده‌ماخی...
(34)
بولبول گوڵی سوری هه‌ڵگرت
خستییه سه‌ر باڵی راستییه‌وه...
فڕی، ئه‌و جێگه‌یه‌یی جێهێشت
بۆ شوێنێكی تر گواستییه‌وه...
بولبول بۆنی گوڵی ده‌كرد
ئه‌گریا و ده‌ناڵا به‌جۆش...
ئه‌یووت دوای تۆ گوڵی سورم
به‌كێ من دڵم بكه‌م خۆش...
بۆ خۆم په‌روه‌رده‌م كردی
به‌نازداری و به‌عه‌شقی پاك...
ئێستاش خۆت و یادگارییه‌كان
وا ئه‌سپه‌رده ده‌كه‌م به‌خاك...
(35)
كاتێك له‌نا و قه‌فه‌سدا بووم
هیوام هه‌بوو رۆژێ له‌ڕۆژان...
رزگار ئه‌بم له‌ده‌ست راوچی
شاد ئه‌بمه‌وه به‌گوڵی جوان...
به‌ڵام ئێستا گو ڵی سورم
به‌یه‌كجاری هیوام بڕا...
یادگارییه‌كان بوون به‌پشكۆو
دوای تۆ له‌ناو دڵما گڕا...
ئاخ، له‌داخی عاشقێتی
دوای گوڵم ژینم دۆزه‌خه...
منیش به‌حه‌سره‌تی تۆوه
هاكا هاتمه ئه‌و به‌رزه‌خه...
(36)
بولبول گوڵی سوری هێنا و
ناچار به‌ناو خاكی سپارد...
دوعای شه‌ڕی بۆ پادشا‌و
كوڕ و باخه‌وانه‌كه‌ی نارد...
گوڵ سه‌فه‌ری كرد، بولبول دڵًی ته‌نگ
به‌جووت ده‌بنه میوانی خه‌زان...
گوڵ و بولبولی عاشق یه‌ك چه‌ند ساڵ
له‌یه‌كی كردن زوڵمی ناحه‌زان...
بولبول ئه‌گریا ئه‌یووت خوای گه‌وره
دوای گوڵی سورم من ناگرم به‌رگه...
ساتێك به‌بی گوڵ ئارامم نه‌بوو
ئێستا من ته‌نیا و ئه‌و جوانه مه‌رگه...
(37)
دوای شیوه‌نێكی بێ ئاكام بولبول
چوو ماڵئاوایی له‌گوڵی خۆی كرد...
یادگارییه‌كانی رۆژانی ناو باخ
به‌كه‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆ‌یا برد...
بولبول چووه سه‌ر داره‌كه‌ی
عه‌شقی كۆنه هه‌وارانی...
ئه‌و داره‌ی كه‌جێژوانی بوو
له‌به‌یانی و ئێوارانی...
به‌ئاوازی مه‌قام ئاسا
ناو باخه‌كه‌ی هێنا له‌رزه...
ئه‌شكی چاوی خه‌ست بووه‌وه
ئه‌ی باراند هه‌ر وه‌كو ته‌رزه...
(38)
بولبول خواحافیزی كرد
له‌دار و ناو باخ به‌یه‌كجاری...
رۆیشت و سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت
به‌ره‌و ژیانی بێزاری...
بولبول به‌یه‌كجاری رۆیشت
هه‌تاكو سه‌ری هه‌ڵبگرێ...
بڕوات بۆ گۆشه‌گیرییه‌ك
تا بۆخۆی له‌وێدا بمرێ...
بولبول فڕی بێ حه‌د فڕی
هه‌تا چووه هه‌وری ئاسمان...
كه‌بیری گوڵی سوری كرد
له‌تاوه به‌ر بووه گریان...
(39)
هۆش و بیری لای خۆی نه‌ما
كه‌وته‌خوارێ له‌هه‌وری دوور...
دای به‌زه‌ویدا و ناڵاندی
گیانی به‌خشی به‌گوڵی سوور...
ئاوایه عه‌شقی راستی
دڵی بمرێت ئه‌وی تر...
بۆ خۆی سه‌ر ده‌نێته‌وه
ژیانی ناوێ چیتر...
ئه‌مه بوو به‌سه‌رهاتی
گوڵ و بولبولی راستگۆ...
گوڵ له‌عه‌شقی بولبولا
زمانی خۆ هاته گۆ...
(40)
بولبولیش به‌ئاوازی
گوڵی سوری تێگه‌یان ...
هه‌رچی له‌ناخیدا بوو
گوڵی خۆی كرد به‌یان...
گیانیان به‌خشی به‌یه‌كتر
منیش نووسیم له‌سه‌ریان...
به‌خوێندنه‌وه‌ی داستانیان
له‌چاو دێته ده‌ر گریان...
دڵێك دوای دڵێك بژی
ئه‌وه دڵ نییه به‌رده...
با بۆ خۆی هه‌ر بناڵێ
دایم هه‌ناسه سارده...
|