|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
سوده‌كانی ڤیتامین E بۆ پێست
7/12/2009 و/ له ئینگلیزیه‌وه: دڵشاد محه‌مه‌د له‌ڕووی گرنگیپێدان و ته‌ندروستی پێسته‌وه، سوده‌كانی ڤیتامین E بێشومارن. له‌ڕاستیدا به‌رهه‌مه‌كانی گرنگیپێدانی پێست كه ڤیتامین E یان تێدایه بونه‌ته به‌شێكی ریشه‌یی گرنگی پێدانی ته‌ندروستی پێست. دژه ئۆكسێنه‌ره سه‌ره‌تا به هۆی دالاكی دژه ئۆكسێنه‌رییه‌وه ڤیتامینE زۆر پێویسته بۆ پاراستنی خانه‌كانی پێست له‌تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و پیس بون و ده‌رمان و ماده‌كانی تر كه ده‌بنه هۆی دروست بونی ڕه‌گه سه‌ربه‌سته خانه تێكشكێنه‌ره‌كان. رێكخه‌ری ڤیتامین A یه سوده‌كانی ڤیتامین E بۆ گرنگیپێدانی ته‌ندروستی پێست توانای رێكخستنی كاری ڤیتامین A یشی هه‌یه، كه ئه‌میش زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی پێست. سوده‌كانی ڤیتامینE بۆ دژه پیربوون: ڤیتامین E كه ده‌كرێته كرێم و رۆنی چه‌وركردنی پێست و به‌رهه‌مه‌كانی پاراستنی پێست و هه‌روه‌ها وه‌ك خواردنیش رۆڵێكی گرنگی له دژه پیربوونی پێست ده‌گێڕێت و وا له پێست ئه‌كات كه گه‌نجتر ده‌ربكه‌وێت ئه‌ویش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی خه‌تی پێست و چرچولۆچی. ره‌گه سه‌ربه‌سته‌كان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێرِن له پیربوونی پێست به‌ڵام چالاكی دژه ئۆكساندن به هۆی ڤیتامین E یه‌وه دژی ئه‌م كاره ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌م كرێم و رۆنانه یه‌كسه‌ر كارناكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت له پێست بدرێن بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك پێش چوونه‌به‌ر خۆر بۆ ئه‌وه‌ی توێژی ده‌ره‌وه‌ی پێست به ته‌واوه‌تی كرێمه‌كه هه‌ڵمژێت. چاره‌سه‌ركه‌ری نه‌خۆشی پێسته ڤیتامین E یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی جۆراوجۆری پێست ده‌دات. سودێكی بریتییه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پێست كه په‌ڵه دروست ده‌بێت سوور ده‌بێته‌وه و توێژ فڕێده‌دات. خواردنی ڤیتامین E به شێوه‌ی ده‌رمان یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی (ئیره سیما) ده‌دات كه بریتییه له هه‌وكردنی پێست و ده‌بێته هۆی سوربونه‌وه و ئازار‌و تلۆق. چاره‌سه‌ركردنی جێی برین ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سوده‌كانی ڤیتامینE ، ڤیتامین E زۆر به‌سووده بۆیه رێگرتن و چاكبونه‌وه‌ی جێی برین ( برینی زیبكه ،برینی نه‌شته‌رگه‌ری ) وه چاكبونه‌وه‌ی پێست له شێوازی جۆراوجۆری زیان پێگه‌یشتنی پێست وه‌ك سووتاوی. شێرپه‌نجه‌ی پێست: یه‌كێكی تر له سوده هه‌ره‌گرنگه‌كانی ڤیتامینE بریتییه له رێگرتن له شێرپه‌نجه‌ی پێست، ئه‌مه‌ش به هۆی توانای ڤیتامین E یه‌وه‌یه له پاراستنی پێست له خۆر و هه‌بونی تایبه‌تمه‌ندێتی به‌هێزی دژه ئۆكسێنه‌ر كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و رێگرتنی زیان پێگه‌شتنی پێست ده‌كات. سوده‌كانی تر به‌رهه‌مه‌كانی ڤیتامین E یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی كشانی پێست ده‌ده‌ن، رێگره له ده‌ركه‌وتنی خاڵی پیربونی پێست و یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی بالانسی چه‌وری پێست ده‌دات له ماوه‌ی پاككردنه‌وه‌دا. • كه‌مبوونی ئاوی پێست كه‌م ده‌كاته‌وه وه كاری به‌رگری پێست زیاد ده‌كات. به‌كارهێنانی ئه‌و كرێم و رۆنانه‌ی كه ڤیتامین E یان تێدایه كاریگه‌ری زیاتریان ده‌بێت بۆ پێست وه‌ك له خواردنی، هه‌رچه‌نده خواردنیشی سوودی زۆری هه‌یه بۆ ناوچه‌كانی تری له‌ش. بۆچی ڤیتامین E گرنگه؟ چه‌ند سودێكی تری ڤیتامین E هه‌یه بۆ له‌ش، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه‌وا وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین E بۆ چاره‌سه‌ركردن یان رێگرتن له‌م نه‌خۆشیانه به‌سه‌ده: *ئازاری سوورِی مانگانه * كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانی شانه‌كانی چاو تانه‌ی چاو ئازاری قاچ یان به‌گیروه‌ستانی ماسولكه مێشك تێكچوون له‌رزۆكی رۆماتیزمی جومگه‌كان ره‌بۆ (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی درێژخایه‌ن) جۆره‌جیاوازه‌كانی شه‌كره نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی دڵ شێپرۆستات و مه‌مك سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین E: •تۆوی گه‌نم •رۆنی رووه‌ك •ئه‌ڤۆكادۆ •به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه •زه‌ردێنه‌ی هێلكه •چه‌ره‌سات •جگه‌ر •كه‌ره‌ی بسته •رۆنی ماسی •قه‌یسی •به‌هێزكه‌رێك كه له دانه‌وێڵه وه‌رگیرابێ.
www.healthy-skincare.com/benefits-of-vitamin-e.html
|