|
بێخه‌ویی.. نیشانه‌و هۆكارو
چاره‌سه‌ر

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 12-5-2010
بێخه‌ویی (ارق) گرفتێكی باوی نوستنه‌و ره‌نگه كاربكاته سه‌ر شێوازی ژیانت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی بێخه‌ویی ده‌بن كێشه‌ی خه‌ولێكه‌وتن یان خه‌ولێنه‌كه‌وتنیان
هه‌یه، ره‌نگه شه‌وان خه‌به‌ریان بببێته‌وه یان له‌به‌یانیاندا زوو به‌ئاگا
بێنه‌وه، گرفته‌كانی نوستن ره‌نگه ره‌نگه به‌رده‌وام بن و ره‌نگه بێن و بڕۆن.
گرفتی خه‌وتنی كورتخایه‌ن: ئه‌مه وابه‌سته‌یه به‌په‌ستانی ده‌رونیی كاتییه‌وه،
ئه‌م جۆره بێخه‌وییه ره‌نگه چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت و
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا كۆتایی دێت.
گرفتی خه‌وتنی درێژخایه‌ن: ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌ی گرفتێكی تری ته‌ندروستییه وه‌ك
خه‌مۆكیی یان ئازاری درێژخایه‌ن، به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بێخه‌ویی كورتخایه‌ندا
كه‌متر باوه.
چ شتێك ده‌بێته‌هۆی بێخه‌ویی
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ره‌نگه ببنه‌هۆی بێخه‌ویی له‌وانه:
- په‌ستانی ده‌رونیی: ئه‌م په‌ستانه ره‌نگه به‌هۆی ترس له‌ڕوداوێكه‌وه دروست
ببێت وه‌ك وتاردان یان ره‌نگه په‌ستانی ده‌رونیی به‌رده‌وامت هه‌بێت وه‌ك
دڵه‌ڕاوكێ له‌ئیش و قوتابخانه‌دا.
- خه‌مۆكی و په‌شۆكاوی و بارودۆخه‌كانی تری مێشك و سۆزداریی.
- خووی خراپ خه‌وتن وه‌ك ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن له‌جێگای خه‌وتندا یان نه‌بوونی
كاتی دیاریكراو بۆ خه‌وتن، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی خه‌وتنت هه‌بێت، بیركردنه‌وه‌ی زیاتر
له‌وانه‌یه كێشه‌كه خراپتر بكات.
- گۆڕانكاری له‌خوی خه‌وتن و ده‌وروبه‌ردا: ئه‌مه‌ش ئه‌و گۆڕانكارییانه
ده‌گرێته‌وه كه له‌شوێنی خه‌وتندا رووده‌دات وه‌ك ده‌نگه‌ده‌نگ و روناكی یان
جێگۆڕكێ، هه‌روه‌ها گۆڕانكاریش له‌شێوازی نوستنه‌كه‌ت ده‌گرێته‌وه.
- كێشه‌كانی تری ته‌ندروستی وه‌ك ئازار‌و گرفتی هه‌ناسه‌دان و ئازاری قاچ.
- خواردن و خواردنه‌وه خه‌وڕه‌وێنه‌كان وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و كافین و چه‌ند
ده‌رمانێكی دیاریكراو‌و كهول مادده هۆشبه‌ره‌كان.
- ئه‌نجامه‌نه‌دانی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك.
نیشانه‌كانی بێخه‌وی
نیشانه‌كانی بێخه‌ویی له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی
گشتی نیشانه‌كان بریتین له: مانه‌وه له‌جێگادا بۆ سه‌عاتێك یان زیاتر‌و ئه‌م
دیواودیو كردن، به‌ئاگاهاتنه‌وه له‌شه‌وداو خه‌و لێنه‌كه‌وتنه‌وه، زوو
به‌ئاگاهاتنه‌وه له‌به‌یانیاندا، هه‌ست به‌ماندوێتیی كردن له‌كاتی هه‌ستان
له‌خه‌ودا وه‌ك ئه‌وه‌ی تێرخه‌و نه‌بووبێت، بێتاقه‌تبوون و خه‌واڵوێتی و په‌شۆكاویی
نه‌توانینی ئه‌نجامدانی كاره‌كان له‌ڕۆژدا.
چۆن بێخه‌ویی ده‌ستنیشان ده‌كرێت؟
بێخه‌ویی نه‌خۆشی نیه‌و هیچ پشكنینێكی پزیشكی ده‌ری ناخات، به‌ڵام كه مرۆڤ
نه‌یتوانی به‌باشی خه‌وی لێ بكه‌وێت ئه‌وا چه‌ند هۆكارێكی تر هه‌ن بۆ ئه‌وه،
پزیشكه‌كه‌ت باری ته‌ندروستی ئێستات هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و پرسیاری گرفتی ته‌ندروستی و
ئه‌و ده‌رمانانه‌ت لێ ده‌كات كه خواردووتن.
هه‌ندێك جار پزیشك پشكنینی جه‌سته‌و خوێن و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا لێكۆڵینه‌وه
له‌هۆكاره‌كانی نه‌خه‌وتن ده‌بێته‌هۆی ئاشكراكردنی ئه‌و كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌ی
بووه‌ته‌هۆی بێخه‌وییه‌كه‌ت.
چۆن بێخه‌ویی چاره‌سه‌رده‌كرێت؟
چاره‌سه‌ر بۆ بێخه‌ویی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی وات لێده‌كات باش نه‌خه‌ویت،
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستیت هه‌بێت وه‌ك ئازاری درێژخایه‌ن یان گرفتی سۆزداریی و
په‌ستانی ده‌رونیی ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه یارمه‌تی باشبوونی خه‌وتن
ده‌دات.
هه‌روه‌ها ره‌نگه مرۆڤ به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی بچوكه‌وه بتوانێت
به‌باشی خه‌وی لێ بكه‌ێت له‌وانه: هه‌موو شه‌وێك خه‌وتن له‌هه‌مان كاتداو
هه‌ستانیش به‌هه‌مان شێوه، نه‌خواردنی كافین و كهول چه‌ند سه‌عاتێك پێش خه‌وتن،
وه‌رزشكردنی رێك‌وپێك به‌ڵام پێویسته 3-4 سه‌عات پێش خه‌وتن بێت، نه‌خه‌وتن
له‌ڕۆژدا.
ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س بۆ ماوه‌یه‌ك پێویستیان به‌ده‌رمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌یان
لێ بكه‌ێت، به‌ڵام پزیشكان له‌كاتێكدا ئه‌وه به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركانی
تر كاریگه‌ر نه‌بوون چونكه ده‌رمان مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ببێته‌خوو،
ده‌رمانیش كاتێك كاری خۆی به‌باشی ده‌كات كه گرێ‌دراو بێت به گۆڕانكاری له‌شێوازی
ژیاندا.
هه‌ركاتێك كێشه‌ی بێخه‌ویت هه‌بوو سه‌ردانی پزیشك بكه چونكه بێخه‌ویی ره‌نگه
ببێته‌هۆی خه‌مۆكی و كاره‌سات و گیروگرفت له‌ئیشداو گرفتی باری خێزانی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و خواردنه‌وه‌ی زۆر كحول.
سه‌رچاوه:
http://www.health.com/health/condition-article/0,,20188381,00.html
|