|
بینایی چاوه‌كانت بپارێزه
و/ دڵشاد محه‌مه‌د 17-8-2010
1- پشكنینێكی ته‌واوی چاوه‌كانت لای پزیشكێكی كارامه بكه.
2- ژه‌مه خوارنی ته‌ندروست بخۆ، كه‌برِێكی باش سه‌وزه‌و میوه‌ی تێدابێت و
ئه‌و خواردنانه‌ی كه(ئۆمیگا 3 و ڤیتامین A)یان تێدایه.
3- ئاگاداری كێشت به، كێشی قه‌ڵه‌و ده‌بێته هۆی شه‌كره‌و شه‌كره‌ش
هۆكارێكه بۆ له‌ده‌ستدانی بینایی چاو.
4- جگه‌ره مه‌كێشه، جگه‌ره‌كێشان په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند نه‌خۆشیه‌كه‌وه
هه‌یه كه‌ده‌بنه هۆی كوێری.
5- له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ عه‌ینه‌كی خۆره‌تاو له‌چاو بكه بۆ پاراستنی
چاوه‌كانت له‌تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی.
6- ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كارده‌كه‌یت بۆ دوركه‌وتنه‌وه له‌چاوئێشه‌و
سوربونه‌وه هه‌موو 20 خوله‌ك جارێك وه‌رزش به‌چاوه‌كانت بكه، ئه‌ویش
به‌سه‌یركردنی دووریه‌ك بۆ ماوه‌ی 20 چركه‌و پاشان چاوه‌كانت نزیكه‌ی 5
چركه به‌هێواشی دابخه‌و بیكه‌ره‌وه.
7- بزانه چاوكزی سیفه‌تێكی بۆماوه‌یییه له‌خێزانه‌كه‌تاندا، تا ئاگادار
بیت.
8- ئایا ده‌زانیت له‌ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا له‌سی كه‌س كه‌سێك توشی چاوكزی
ته‌واو ده‌بن و له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیش‌دا رێژه‌كه ده‌بێته نیو به‌نیو.
سه‌رچاوه:
http://www.howcast.com/videos/259638-How-To-Keep-Your-Eyes-Healthy
|