|
منداڵی تازه‌له‌دایك بوو چۆن
ده‌خوات و ده‌خه‌وێت؟

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 19-5-2010
"مناڵه‌كه‌ت شه‌وان ده‌خه‌وێت؟" ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كه زۆر
له دایكوباوكی منداڵه‌كه ده‌كرێت، دایك و باوكه چاولێڵ و خه‌واڵوه‌كه‌ش
هه‌رده‌م ده‌ڵێن نه‌خێر.
منداڵی تازه له‌دایكبوو جیاوازی شه‌وو رۆژ نازانێت و گه‌ده بچوكه‌كه‌شیان
ئه‌وه‌نده شیر ناگرێت تا به‌شی ماوه‌یه‌كی زۆریان بكات، له‌به‌رئه‌وه له
ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا پێویستیان به خۆراك ده‌بێت جا كاته‌كه‌ی
شه‌و بێت یان رۆژ گرنگ نیه.
منداڵی تازه له دایكبوو رۆژی زیاد له 16 سه‌عات ده‌نوێت و له نێوان
هه‌ر 3-4 سه‌عات جارێكدا خۆكێشانه‌وه‌و هه‌ستانێكی تیادایه، هه‌روه‌ك
خه‌وتنی گه‌وره‌كان منداڵی تازه له‌دایكبووش قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌وی
هه‌یه: وه‌نه‌وز، چاو جوڵاندن له خه‌ودا، خه‌وی سوك، خه‌وی قوڵ و خه‌وی
زۆر قوڵ، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی منداڵه‌كه‌شدا زیاتر به‌خه‌به‌ر ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و 3-4 سه‌عات جارێك به‌خه‌به‌ربونه‌وه‌یه‌ی زۆر بێزارت
ده‌كات و خه‌وت لێ تێكده‌دات، به‌ڵام ئارامت هه‌بێت ئه‌مه چاك ده‌بێت
كاتێك منداڵه‌كه گه‌شه‌ده‌كات و خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ده‌گونجێنێت.
له‌سه‌ره‌تادا خۆراك پێدان له نوستن گرنگتره‌و پزیشكی منداڵان ئامۆژگاری
دایكان ده‌كات كه نه‌هێڵن منداڵه‌كه‌یان زۆر بخه‌وێت به‌بێخواردن، واته
ده‌بێت له‌ماوه‌ی 3-4 سه‌عاتدا خواردنی پێبدرێت و ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه
بچوكتر بوو ده‌بێت زوتر خواردنی پێبدرێت، ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایكیان
ده‌خۆن زیاتر برسیان ده‌بێت له‌وانه‌ی شیری قوتوو ده‌خۆن له‌به‌رئه‌وه
ده‌بێت له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له سه‌ره‌تای له‌دایكبونی دا هه‌ر دوو
سه‌عات جارێك شیری پێ بدرێت.
http://kidshealth.org/parent/growth/sleep/sleepnewborn.html# |