|
كه‌مكردنی كێش به‌ئاسانی
دوای منداڵبوون

و/ دڵشاد محه‌مه‌د 5-4-2010
كه‌مكردنی كێش دوای منداڵبوون ره‌نگه كارێكی زۆر قورس بێت، به‌ڵام خواردنی
رێك‌وپێك و وه‌رزشكردن و خۆسه‌رقاڵكردن كێشت داده‌به‌زێنێت.
دووگیانی چه‌ندین لایه‌نی باشی و خراپی تێدایه، قه‌ڵه‌وبوونیش یه‌كێكه
له‌وانه، چاره‌سه‌ریش له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا بریتییه لهوهرزشكردنێكی
رێك‌وپێك و خواردنی ته‌ندروست له‌ماوه‌ی ئه‌و نۆ مانگه‌دا، ئه‌گه‌ر وابكرێت
ئه‌وا قه‌ڵه‌وبوون زۆر كه‌م ده‌بێت، هه‌ندێك جاریش سهرهرِای ئه‌وه‌ی ژنی
دووگیان زۆر هه‌وڵده‌دات كهقهڵهو نه‌بێت به‌ڵام بێسووده‌و ههركێشی زیاد
ده‌كات.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ كه‌مكردنی كێش دوای دووگیانی:
كه‌مكردنی كێش به‌هۆی شیردانه‌وه:
سهرهرِای ته‌ندروستترین خۆراك بۆ كۆرپه‌له، شیردان یارمه‌تی
له‌ده‌ستدانی كێش زیاد ده‌كات، وا داده‌نرێت كهشیردان زیاد له 5000
یه‌كه‌ی گه‌رمی (كالۆری) ده‌سوتێنێت له رۆژێكدا له‌له‌شی دایكی شیرده‌ردا،
هه‌روه‌ها شیری دایك خێراتر هه‌رس ده‌كرێت وه‌ك له‌خواردنی ئاماده‌كراوی
منداڵدا.
خواردنی ته‌ندروست بخۆ:
هه‌رچه‌نده ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌دایك ده‌یانخوات چیتر ناگوازرێنه‌وه بۆ
منداڵه‌كه‌ی مه‌گه‌ر شیری خۆی بداتێ، دایك هه‌رده‌بێت به‌رده‌وام بێت له
خواردنی ته‌ندروست كه له‌ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌یدا رێكیخستبوو، میوه‌و
سه‌وزه كالۆری ته‌ندروستیان تێدایه‌و ڤیتامین و كانزای گرنگ بۆله‌ش دابین
ده‌كه‌ن، ئه‌و كالۆریانهش ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ش به‌كاریان ده‌هێنێت نه‌ك
ئه‌وانه‌ی كه‌وه‌ك چه‌وری كۆده‌بنه‌وه.
وه‌رزشكردن:
نزیكه‌ی شه‌ش هه‌فته دوای منداڵبوون، پزیشك ئامۆژگاری دایك ده‌كات كه
بگهرِێتهوه سه‌ر وهرزشكردنهكهی پێشووی، هه‌رچه‌نده ره‌نگه
ماوه‌یه‌كی پێبچێت تا دهگهرِێته باری پێشووی، وه‌رزش تاكه رێگای
یه‌كه‌مه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری كه‌له‌و ماوه‌ی نۆمانگهدا كۆبۆته‌وه،
وه‌رزشكردن له‌گه‌ڵ منداڵدا شتێكی خۆشه، كرِینی عه‌ره‌بانه‌ی منداڵ
یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ش ده‌دات كه‌به‌شداری بكات له‌و وه‌رزشه‌دا كه‌ده‌یكات
و وه‌ك خویهكیش فێری ده‌بێت.
خۆت سه‌رقاڵ بكه:
منداڵی تازه له‌دایكبوو دایكی زۆر سه‌رقاڵده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندێك
كاتی كهیفخۆشیش له‌به‌رنامه‌كانیدا دابنێت، له‌گه‌ڵ دایكه‌كانی تر له‌گه‌ڵ
منداڵهكانتاندا یاری بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان ئه‌وه‌نده
بچوكیش بن مانای یاریكردن نه‌زانن، به‌خۆ سه‌رقاڵكردن و كاركردن دایك
كاتێكی كه‌متری ده‌بێت كه دابنیشێت و بخواو قه‌ڵه‌وبێت و كاتێكی زۆر تریشی
ده‌وێت كه هه‌ستێت و چوست و چالاك بێت.
هه‌رچه‌نده دابه‌زینی كێش دوای دووگیانی له‌كارێكی مه‌حاڵ ده‌چێت، به‌ڵام
ده‌توانرێت بكرێت ئه‌ویش به چوست و چالاكی و وه‌رزشكردن و خواردنی
ته‌ندروست.
http://weightloss.suite101.com/article.cfm/how_to_lose_weight_after_pregnancy |