|
سالاسیما له‌كوردستان

ئا/ سه‌ناریا ره‌ئوف 30-5-2010
نه‌خۆشی سالاسیما وه‌كو هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی تر كوردستانیش بێبه‌ش نییه
لێی، كه‌ئه‌مه‌ش قورسای زۆر ده‌خاته سه‌ر خێزانه‌كان و سه‌ر حوكومه‌تیش،
چونكه بوجه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆچاره‌سه‌رو ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی
ئه‌م نه‌خۆشییه.
پ/ سالاسیما چییه؟
دكتۆر (لوقمان خالید ره‌سوڵ)، پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و سه‌رۆكی به‌شی
سالاسیما و هیمۆفیلیا له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی سالاسیما
ووتی: "سالاسیما نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی خوێنه، كه‌سی توشبوو توانای
دروستكردنی هیمۆگڵۆبینی خوێنی نابێت به‌هۆی گرفتێكه‌وه له‌كرۆمۆسۆمی (11)،
یان(16)دا كه‌رِووده‌دات.
پ/ هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه؟
و/ هۆكاره‌كانی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ دایك‌وباوك واته (بۆماوه‌ییه)، كه‌دایك
و باوكه‌كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه بن(سالاسیمای بچوكیان) هه‌بێت، ئه‌وه
به‌گوێره‌ی یاسا(مه‌ندڵ) له‌هه‌ر دووگیانبوونێكدا له(25%) ئه‌گه‌ری
توشبوونی كۆرپه‌كه هه‌یه به(سالاسیمای قورس).
پ/ له‌چ ته‌مه‌نێكه‌وه پێویستیان به‌خوێن ده‌بێت؟
و/ له‌ته‌مه‌نی (6) مانگییه‌وه كه‌سی توشبوو پێویستی به‌وه‌رگرتنی خوێن
هه‌یه مانگانه جارێك، یان زیاتر به‌درێژای ته‌مه‌ن.
پ/ جۆره‌كانی چین؟
و/ سی جۆری سالاسیما هه‌یه كه‌ئه‌مانه‌ن:
1ـ سالاسیمای سوك (بچوك)، كه‌سالاسیمای مه‌ینه‌ره (هه‌ڵگری
نه‌خۆشییه‌كه‌ن) و خۆیان نه‌خۆش نین.
2ـ سالاسیمای قورس (مه‌یجه‌ر) هه‌موو نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیادایه‌و
مانگانه جارێك، یان زیاتر خوێن وه‌رده‌گرن.
3ـ سالاسیمای مامناوه‌ند (ئینته‌رمیدیا) له‌نێوان سیفه‌ته‌كانی سالاسیمای
مه‌ینه‌ر و مه‌یجه‌ردایه.
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ئه‌م نه‌خۆشییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر
نه‌خۆشه‌كه‌و كه‌س وكاری نه‌خۆشه‌كه‌ش هه‌یه له‌رِووی ده‌روونی و
دارایشه‌وه.
نه‌خۆشه‌كه به‌هۆی تێكچونی شێوازی ده‌م وچاو و ره‌شبوونه‌وه‌ی ره‌نگی پێست
و نه‌كردنی باڵا و دواكه‌وتنی باڵغ بوونه‌وه هه‌ندێك جار تووشی گرژی باری
ده‌روونی ده‌بێت.
دایكێك: "هه‌میشه له‌دڵه‌رِاوكێدام."
دایكێك كه‌منداڵه‌كه‌ی نه‌خۆشی سالاسیمای بوو پێی ووتین، هه‌میشه
له‌دڵه‌رِاوكێدایه سه‌باره‌ت به‌هێنانه‌دی منداڵێكی تر، كه‌ئایا ئه‌ویش
وه‌ك ئه‌م منداڵه‌ی ئێستای نه‌خۆش ده‌بێت، یان ته‌ندروست.
بونی منداڵێكی نه‌خۆشی له‌م جۆره واده‌خوازێت كه‌گرنگی به‌رده‌وام به‌م
منداڵه بدرێت به‌جۆرێك كه‌هه‌ندێكجار منداڵه ته‌ندروسته‌كانی تری
خێزانه‌كه تارِاده‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێن، كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا
په‌یوه‌ندی نێوان خێزان كزده‌كات.
خۆشبه‌ختانه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه له‌كوردستاندا بۆ
چاره‌سه‌ر كه‌پزیشكی پسپۆر و پزیشكی (مقیم ا قدم)و په‌رستیاری ده‌رچووی
زانكۆ و كارمه‌ندی ته‌ندروستی پسپۆر و تایبه‌ت تیایدا خزمه‌ت
پێشكه‌شده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها حوكومه‌ت بوجه‌یه‌كی زۆری بۆ ده‌رمان و پشكنینه تایبه‌تییه‌كانی
ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌رخانكردووه.
سه‌باره‌ت به‌رِێژه‌كه‌شی دكتۆر لوقمان ووتی: كه‌ژماره‌ی توشبووان به‌م
نه‌خۆشییه له‌زیادبووندایه به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر، كه‌هه‌ڵگری
(سالاسیمای بچوك)ن له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری هاوسه‌رگیری
نێوان خزمان كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وامبوونی نه‌خۆشییه
بۆماوه‌ییه‌كان وه‌ك سالاسیما.
پ/ ئایا چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌یه؟
و/ چاره‌سه‌ری یه‌كجاری بریتییه له‌چاندنی مۆخی سوری ئێسك، كه‌ئه‌مه‌ش
كارێكی قورس و گرانه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه كه‌وه‌رگرتنی
خوێنه مانگی جارێك ، یان زیاتره‌و به‌كارهێنانی (حه‌ب و ده‌رزی) به‌درێژای
ته‌مه‌ن.
ئامۆژگاریمان بۆ خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌وه‌یه، كه‌پشكنینی خوێن
ئه‌نجامبده‌ن له‌پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا، له‌و خێزانانه‌ی كه‌دایك و
باوكه‌كه هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن، یاخود منداڵكانیان ، یان زیاتر
توشبووه به(سالاسیما) پێویسته رێگری بكه‌ن (مه‌نع) له‌هێنانه‌دی منداڵی
تر، یاخود له‌كاتی دووگیانی دایكه‌كه‌دا پشكنینی تایبه‌ت بۆ كۆرپه‌له‌كه
بكرێت پێش كاتی (3) مانگی سكه‌كه.
هۆشیاری تاكه‌كان ده‌بێت زیاتربێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری نێوان
ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌ن.
|