|
مێژوویه‌كی كورتی شیرینی

و/ ئاسۆ عومه‌ر 4-5-2010
شیرینی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌بوون و ئێستاش بوونه‌ته
جێگای حه‌زی هه‌موو مرۆڤێك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌هه‌موو جۆر‌و تامه‌كانیه‌وه.
جاران شیرینی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاسایییه‌وه ته‌نها له‌كات و بۆنه تایبه‌ته‌كان
به‌كارده‌هێنران، زۆری به‌رهه‌مه شه‌كرییه‌كان له‌شیرینیدا وایكرد كه شیرینی
به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر‌و به‌رفراوانتر بڵاوببێته‌وه ئه‌مه جگه له‌گونجاوی
نرخه‌كه‌ی.
پێده‌چێت شیرینی له‌سه‌ره‌تادا بگه‌رِێته‌وه بۆ نه‌ریتێك كه‌مه‌به‌ست لێی لابردنی
تامی ده‌می مرۆڤ بووه دوای خواردنی ژه‌مێكی سه‌ره‌كی خواردن، به خواردنی هه‌ندێك
شیرینی دوای نان خواردن مرۆڤ هه‌ست به بۆن و تامێكی خۆشی ناو ده‌می ده‌كات.
یه‌كێك له‌شیرینییه دێرینه‌كان بریتیه له كێك كه‌هه‌ر له سه‌رده‌می چاخه
دێرینه‌كانه‌وه هه‌بووه‌و خوراوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوازه‌ی
ئه‌مرِۆ هه‌یه، وشه‌ی كێك له‌بنه‌رِه‌تدا له (كه‌كا) وه هاتووه‌و دواتر بۆ
یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه له‌سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م وشه‌ی كێكیان
به‌كار هێناو چووه ناو فه‌رهه‌نگی ئینگلیزیه‌وه.
جۆرێكی تری شیرینی كه‌زۆر به‌ربڵاوه ئایسكرێمه كه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی
چواری پێش زایین كاتێك كه پاشایه‌كی رۆمانی داوای له پاسه‌وانه‌كانی كرد كه
به‌فرو میوه‌ی شیرین تێكه‌ڵاو بكه‌ن بۆی به‌مه‌به‌ستی خواردنی و دواتر پاشایه‌كی
چینی شێوازی دروستكردنی ئایسكرێمی پێش خست به تێكه‌ڵاوكردنی شیر‌و به‌فرو هه‌ندێك
میوه‌ی تر ئینجا لێره‌وه ئایسكرێم گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وروپا، دواتر ئایسكرێم
په‌ره‌ی پێدراو له‌رِووی تام و خۆشیه‌وه تاوای لێهات بووه خواردنی خه‌ڵكه
ئۆرسۆكراته‌كانی فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا.
دواتر له‌ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1700 دا ئایسكرێم گواسترایه‌وه بۆ
ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: www.ezinearticles.om
|