|
12 هۆكاری سه‌یر بۆ سه‌رئێشه

5-5-2010
و/ والی شێخ عه‌لی
جارى وا هه‌یه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری هه‌موو سه‌عاتێك جارێك یان رۆژانه یان
هه‌فتانه یان مانگی چه‌ند رۆژێكی دیاریكراو توشی سه‌رئێشه ده‌بێت، چه‌ندین هۆكار
هه‌ن بۆ دروستبوونی سه‌رئێشه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند هۆكارێكی سه‌یرن بۆ
دروستبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه:
1.به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ت
به‌ڵێ ره‌نگه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ت ببێته‌هۆی سه‌رئێشه، هه‌ر كاتێك ئاستی
بارگرژییت (توتر) به‌رزبوویه‌وه ئه‌وا زیاتر روبه‌ڕووی ئه‌گه‌ری توشبوون
به‌سه‌رئێشه‌ی بارگرژی یان سه‌رئێشه‌ی شه‌قیقه ده‌بیته‌وه.
سه‌رئێشه‌ی بارگرژیی (التوتر) به‌هۆی زیادبوونی هه‌ستیاریی رێڕه‌وه ده‌مارییه‌كانی
ده‌ماغه‌وه دروست ده‌بێت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رئێشه‌ی شه‌قیقه‌وه، كه‌سی
توشبوو هه‌ست به‌هێڵنجدان ناكات و هه‌ستیاریی نیه به‌ڕوناكی و ژاوه‌ژاو.
2. كه‌شوهه‌وای گه‌رم
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌سه‌رئێشه‌ی
شه‌قیقه یان جۆره‌كانی تری سه‌رئێشه‌ی توند، زیادده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ
ده‌ریخستووه كه بۆ هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی پله‌ی گه‌رما به 9 پله‌ی
فه‌هره‌نیهایه‌ت، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رئێشه به‌ڕێژه‌ی 7.5 له‌سه‌دا زیادده‌كات و
نزمبوونه‌وه‌ی په‌ستانی كه‌شوهه‌واش كه‌هه‌میشه پێش بارانبارین ده‌بێت، په‌یوه‌ندی
به‌و سه‌رئێشانه‌وه هه‌یه كه شه‌قیقه نین.
3. بۆنی تیژ‌و به‌هێز
بۆنی به‌هێزو تیژ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشیش بن سه‌رئێشه له‌لای هه‌ندێك كه‌س
دروستده‌كات به‌ڵام هۆكاری ئه‌وه تائێستا رون نیه، ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه
كه بۆن ره‌نگه كۆئه‌ندامی ده‌مار هانبدات، به‌تایبه‌ت بۆنی چه‌وری، ته‌پوتۆز،
گوڵاوو بۆنی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی گوڵ.
4. ئێكسسواراتی قژ
چۆنیه‌تی له‌سه‌ركردنی ئیكسسواراتی قژ وه‌ك ته‌وقه‌و قردێله‌و هتد.. رۆڵیان له‌سه‌ر
ئێشه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها داهێنانی قژ وه‌ك كلكی ئه‌سپ و به‌توندی به‌ستنی
ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه.
5. چالاكی وه‌رزشی:
ره‌نگه هه‌ندێك راهێنانی وه‌رزشی توند له‌نێوایشیاندا سێكسكردن ببێته‌هۆی
سه‌رئێشه‌ی ماندوبوون، چونكه ئه‌و جۆره راهێنانانه ده‌بنه‌هۆی هه‌ڵاوسانی
مولوله خوێنییه‌كانی سه‌رو گه‌ردن ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی سه‌رئێشه.
6.دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست
ته‌نها مه‌شقی توند نیه كه‌ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی په‌ستان له‌سه‌رو ماسولكه‌كانی
گه‌ردندا به‌ڵكو چه‌ند هۆكارێكی تریش هه‌ن كه كاریگه‌ری هاوشێوه‌یان هه‌یه وه‌ك
دانیشتن له‌نوسینگه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پشتت بچه‌مێنیته‌وه یان به‌كارهێنانی ئه‌و
كوسیانه‌ی كه‌پشتیان نیه یان به‌وردی روانین له شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری زۆربه‌رز یان
زۆر نزم یان گرتنی سپیكه‌ری مۆبایل له‌نێوان گوێ و شاندا له‌كاتی قسه‌كردندا.
7.په‌نیر
زانراوه كه په‌نیری پێگه‌یشتوو یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه‌زۆر ده‌بنه‌هۆی
نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌ی جۆری شه‌قیقه كه‌ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆرێكی جیا له‌په‌نیره‌كان
ده‌گرێته‌وه وه‌ك موزاریلاو بارمیزان و شیده‌رو فیتا، په‌نیر مادده‌ی ترامین
له‌خۆده‌گرێت كه تا ماوه‌ی زیاتر به‌سه‌ر دروستكردنیدا تێپه‌ڕێت ئه‌و ماده‌یه
تێیدا زیاتر ده‌بێت.
8. مه‌ی سور
مه‌ی سورو هه‌ندێكی تر له‌خواردنه‌وه كحولییه‌كان مادده‌ی ترامینیان تێدایه،
به‌وپێیه‌ی كهول ده‌بێته‌هۆی زیاتر هه‌ڵدانی خوێن بۆ ده‌ماغ له‌به‌ر ئه‌وه
كاریگیه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.
9. گۆشتی سارد كه ئه‌میش مادده‌ی ترامین له‌خۆده‌گرێت.
10.په‌ڕاندنی ژه‌مه خواردنه‌كان.
11.جگه‌ره‌كێشان
جگه‌ره‌كێشن ده‌بێته‌هۆی سه‌رئێشه نه‌ك هه‌ربۆ خودی جگه‌ركێشه‌كه به‌ڵكو بۆ
كه‌سانی ده‌وربه‌ریشی.
12. كافین
كافین له‌یه‌ك كاتدا ده‌ردو ده‌رمانه بۆ سه‌رئێشه، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و
كه‌سانه‌ی ئاڵوده‌بوویت به مادده‌ی كافیین ئه‌وا كه‌مكردنه‌وه‌ی كتوپڕ یان
وه‌ستانی ته‌واوه‌تی ده‌بێته‌هۆی سه‌رئێشه.
سه‌رچاوه/ CNN
|