|
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ: دابه‌زاندنی
كێش به‌خێرایی باشترین رێگه‌یه بۆ رزگابوون له‌قه‌ڵه‌ویی

و/ والی شێخ عه‌لی 9-5-2010
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی
مرۆڤ و رزگاربوونی له‌قه‌ڵه‌ویی شێوازی خێرایه نه‌ك به‌شێوه‌ی پله‌به‌پله وه‌ك
ئه‌وه‌ی تائێستا زانایان بڕوایان پێ بووه.
چه‌ند زانایه‌ك له‌زانكۆی فلۆریدای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاش
ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مكردنی كێش و
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كه‌مكردنه له‌مه‌ودای دووردا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه
له‌ده‌ستدانی كێش به‌خێرایی باشترین شێوازه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش له‌و
رووه‌وه.
لێكۆڵه‌ر لیزا ناكرز كه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
بڵاوكرده‌وه ده‌ڵًێت: ئه‌و ژنانه‌ی كێشیان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دابه‌زاندووه
به‌شێوه‌یه‌ك كه‌گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 700 گرام له‌هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر
توانیویانه پارێزگاری له كێشه نوێكه‌یان بكه‌ن له‌مه‌ودای دووردا وه‌ك له‌وانه‌ی
له‌هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی 230 گم- یان كه‌مكردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كێشیان
دابه‌زاندووه زیاتر ده‌توانن پارێزگای له‌و سیستمی ژه‌مه خۆراكییانه بكه‌ن
كه‌بڕێكی كه‌م گه‌رمۆكه‌یان تێدایه‌و ده‌بێته‌هۆی قه‌ڵه‌وی.
ناكرز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنی خێرای كێشی له‌شدا روخساری
له‌ش جوان ده‌بێت و توانای جوڵه‌ش زیاترده‌كات.
سه‌رچاوه/ كه‌ناڵی (العالم)
|