|
هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی
هاوسه‌رگیری

محه‌مه‌د ره‌حیم 25-4-2010
(هاوسه‌رگیری ئه‌و گرێبه‌ست و به‌رپرسیارێتییه‌یه كه دوو ره‌گه‌زی جیاواز
له‌یه‌كتری نزیك ئه‌كاته‌وه‌و له‌سایه‌ی یه‌كتردا ته‌مه‌نێك گه‌رچی كورتیش
بێ ئه‌ژین، هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه راستگۆیی و باوه‌ڕهێنان
به‌بۆچوونی یه‌كتری و لێبوورده‌یی بكرێته بنه‌ما تا خۆشه‌ویستی باڵبكێشێ
به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و هه‌ستی هه‌ردوولادا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌نده بۆساتێك
لهلێوهكانیان نه‌تۆرێ و له‌ئامێزی ماڵێكی هه‌میشه به‌هاری و گوڵاو
پڕژێندا ببنه یادگارییه‌كی شیرین له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی یه‌كتری بچێنن
به‌خۆشه‌ویستییه‌وه بژین به‌خۆشه‌ویستییه‌وه دووا هه‌ناسه‌ی ته‌مه‌نیان
له‌ئامێزی یه‌كتردا كۆتایی پێ بێنن).
شۆخان مه‌حمود حسێن توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی
راستییه‌كانی وه‌كو خۆی بۆ خستینه روو به‌م جۆره بۆمان دووا: ئه‌و كێشه
و گیروگرفتانه‌ی رۆژانه رووده‌كه‌نه ئێمه وه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
زۆرن كه‌ئه‌بنه هۆی لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری و خێزان، یه‌كێك له‌و
هۆكارانه‌ی هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تییه كه‌یه‌كێكه له‌كێشه‌كانی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به‌تایبه‌تی كه‌كچ شوو ئه‌كات له‌سه‌ر ماڵ
و له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوورانیدا ئه‌ژی، حاڵه‌تی وادێته لامان ماوه‌ی پێنج بۆ
شه‌ش مانگه گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییان ئیمزا كردووه به‌هۆی نه‌بوونی ماڵی
جیاوه له‌یه‌كتری جیا ئه‌بنه‌وه هه‌ندێكجاریش كه‌متر له‌م ماوه‌یه
هاوسه‌رگیریان كردووه، یهكێكیتر له‌هۆكاره‌كان ته‌داخولكردنی كه‌سی
سێهه‌مه له‌ئیش و كاره‌كانی ئه‌م كور‌و كچه، كه‌سوكاری كوره‌كه یان
كچه‌كه دێن خۆیان له‌ئیش و كاریان هه‌ڵده‌قورتێنن ئه‌مه‌ش واده‌كات
كێشه‌یان بۆ دروست بكه‌ن ئه‌گه‌رچی ماڵیشیان جیابێ، به‌ڵام هه‌ر گرفتیان بۆ
ئه‌نێنه‌وه، هۆكارێكی تر هاوسه‌گیری له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا كه‌زۆر
هه‌ڵه‌یه به‌تایبه‌تی هه‌ندێ له‌كچان و كوڕان خوێندكارن ئه‌م پرۆسه قورس و
گرانه به‌وان ههڵناسورێ و هۆشیاری ته‌واویان نیه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه
كه به‌هه‌ڵه‌یاندا ئه‌بات له‌رووی كه‌م ئه‌زموونییه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر
دایك و باوك ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چن و
هۆشیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه پێبده‌ن، ته‌مه‌نی گونجاو
بۆهاوسه‌رگیری وه‌كو توێژه‌رێك بروام وایه ئه‌بێ هاوسه‌رگیری بۆ كچ 25 بۆ
30 ساڵبێ و بۆكوڕ له30 ساڵیدابێ بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌م ته‌مه‌نه بۆ
هه‌ردوولا گونجاوه‌و ئه‌توانرێ سه‌ركه‌وتووبن، چونكه له‌زۆر رووی
ژیانه‌وه ئه‌زمونێكی باشیان هه‌یه به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نێكی
منداڵی‌دا، جیاوازی ته‌مه‌ن هۆكارێكی تره بۆههڵًوهشاندنهوهی خێزان بۆ
نمونه كوڕه‌كه 35 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و كچه‌كه 20ساڵه جیاوازی 15 ساڵ
به‌راستی گرفته! چونكه بۆچوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناگونجێ، كوره‌كه
به‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تر بیرئه‌كاته‌وه و كچه‌كه‌ش له‌وانه‌یه
به‌ته‌مه‌نی كه‌سێكی موراهیق بیر بكاته‌وه و له‌وانه‌یه كوره‌كه حه‌زی
له‌هه‌ندێ شت نه‌بێ و بێتاقه‌ت بوو بێ لێی وه‌ك پیاسه چوون بۆماڵان چوون
بۆ سه‌یران به‌ڵام كچه‌كه تازه هه‌ڕه‌تی لاوێتییهكی و حه‌زی هه‌یه و
له‌سه‌داسه‌د و پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌كه‌ی بیر ئه‌كاته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش
واده‌كات به‌رده‌وام شه‌ڕوئاژاوه چوارده‌وریان بدات و له‌كۆتاییدا
هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هۆكارێكیتر ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیری
له‌سه‌ر بنیادی سودفه بێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كوروكچه یه‌كتریان
نه‌بینیوه هاوسه‌رگیری ئه‌نجام ئه‌ده‌ن یه‌كتری ناناسن ته‌بیعه‌تی یه‌كتری
شاره‌زانین رۆژێ له‌رۆژان یه‌كیان نه‌بینیوه و رێكه‌وتێك له‌نێوانیاندا
نه‌بووه‌و بیر‌و بۆچونیان بۆ یه‌كتری نهخیتۆته روو ئه‌مه‌ش واده‌كات خۆیان
باجی ئه‌م هه‌ڵه‌یه بده‌ن له‌كۆتایدا.
جیاوازی ئاستی خوێندن هۆكارێكیتره بۆجیابوونه‌وه بۆنمونه كچه‌كه
خوێندكاری زانكۆ یان پهیماتنگایه یان ته‌واوی كردووه شوو به‌كه‌سێكی
بازاری ئه‌كات واته ئاستی خوێندنی كه‌متره له كچه‌كه هه‌ریه‌كه‌یان
به‌جۆرو شێوه‌یه‌ك بیرئه‌كه‌نه‌وه، زۆرله‌م پیاوانه غیره له‌خێزانه‌كه‌ی
ئه‌كات پێی ناڵێ تۆلهئاستی من خوێنده‌واریت زیاتره رێگه‌یه‌كی
تر ئه‌گرێته‌به‌ر له‌وانه رۆشتنهدهرهوهی لێقه‌ده‌غه ئه‌كات، ئه‌گه‌ر
مه‌عاشخۆر بێ ژنه‌كه‌ی مه‌عاشه‌كه‌ی لێ ئه‌سێنێ، ژنی وا هه‌بووه
كه‌هاتۆته لامان وتویه‌تی ساحێبی یه‌ك دیناری خۆم نیم مێرده‌كه‌م هه‌موو
مهعاشهكهم لێئهسێنێ، مه‌شروب خوادنه‌وه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه گرفتێكی
تره كه‌ژنان زۆرپێ بێزارن و كێشه‌یان بۆدروست ده‌كات و خێزان
هه‌ڵده‌وه‌شێنێ، خیانه‌ت زه‌وجی هۆكارێكی تره كه‌ئه‌مه‌یان له‌لایه‌ن
هه‌ردوو لاوه ئه‌كرێ و تاك لایه‌نه نیه پیاوانیش و ژنانیش به‌م كاره
هه‌ڵئه‌ستن كه‌به‌هۆی ئه‌م ره‌وشته ناشرینه‌وه ، هه‌ندێ جار كاره‌ساتی
دڵته‌زێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هۆكارێكیتر فره‌ژنییه زۆر له ژنان
ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ ناكرێ و له‌پیاوه‌كانیان جیا ده‌بنه‌وه به‌ڵام
له‌ئێستادا یاسای ( الاذن بالزواج) ( هاوسه‌رگیری دووه‌م)مان بۆهاتووه
كهشێوهكهی گۆڕاوه و به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك رێگه ئه‌درێ به‌پیاوان ژنی
دووه‌م بهێنن ئه‌وانیش:
1) ژنه‌كه كهفتهكاری سه‌رجێگه بێت
2) توانای جنسی نه‌مابێ ژنه‌كه
3) ژنه‌كه نه‌زۆك بێت
4) پیاوه‌كه تاپۆ یان موڵكی به‌ناوه‌وه بێ تابزانرێ وه‌زعی مادی باشه و
ئه‌توانێ دووژن شوێنیان بۆدابین بكات و گوزه‌رانیان به‌رێوه ئه‌بات.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌وه ئه‌بێ ژنه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌رببرێ
بۆپیاوهكه و ئیمزای بۆبكات له‌دادگا گه‌رئه‌م مه‌رجانه‌ی تیانه‌بێ ئه‌وا
رێگه‌ی پێنادرێ ژنی دووه‌م بێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرلهپیاوان كه‌دێنه
ئێره كهئهزانن باروودۆخ ئاوایه ئه‌ڵێن جالێره ماره‌ی نابڕین ئه‌چین
بۆجنوب ماره‌ی ئه‌بڕین چونكه ئه‌م یاسایه له‌وێ نییه و په‌یڕه‌و ناكرێ،
یان ئه‌گه‌ر هه‌ربۆیان نه‌گونجا و رێگه‌یان لێ گیرا پیاوان په‌نائه‌به‌نه
به‌ر خیانه‌ت و كۆمهڵگاو خۆشیان پیس ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه مه‌ترسی هه‌یه
بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵكی له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی وه نه‌خۆشی بڵاوه ده‌بێته‌وه
به‌داخه‌وه كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ره دیارده قێزه‌ونه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا مه
ئێستا زۆربهدی ئه‌كرێ وهباتهنها خیانه‌ت له‌پیاوانه‌وه نیه به‌ته‌ن ها
زۆر ژنیش هه‌یه كه خیانه‌ت ئه‌كه‌ن له‌مێرده‌كانیان كه هه‌ردووكیان
له‌كۆمه‌ڵگادا به‌دی ئه‌كرێ به‌راستی هه‌ریه‌كێ له‌پیاو یان ژن به‌م كاره
هه‌ستن ئه‌وا په‌روه‌رده‌ی خێزانیان ته‌واو نیه و باش په‌روه‌رده
نه‌كراون، له‌رووی دینیشه‌وه به‌تاوانێكی گه‌وره دائه‌نرێ كه‌سێ ترسی
خوای له‌لابێ چۆن ئه‌م كاره ئه‌كات. خاتوو شۆخان هه‌روه‌ك چۆن كێشه‌كانی
خستوروو كه هۆكارن بۆ لێك ترازان و ههڵًوهشاندنهوهی خێزان ئاواش
چاره‌سه‌ر و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی خێزان و هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه كهئهبێ
ئه‌مانه‌ی باسی ئه‌كه‌م په‌یڕه‌و بكرێ له‌هه‌ر خێزانێكدا تا خۆشه‌ویستی و
راستگۆیی و وه‌فا باڵبكێشێ به‌سه‌ر هه‌ست و دڵ و ده‌روونی پیاوژنداو ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه‌له چه‌ند خاڵه‌دا باسی ئه‌كه‌م:
1) پیاوان هه‌وڵ بده‌ن بوواری ئابووری خۆیان باشتر بكه‌ن بۆ دابیین كردنی
ژیانێكی خۆش بۆخۆیی و خێزانه‌كه‌ی، ژنانیش زۆر په‌ڵپ له پیاوان نه‌گرن و
زه‌خت نه‌خه‌نه سه‌ریان
2) رێگه نه‌ده‌ن ژن ومێرد به‌كه‌سی سێهه‌م به‌هيچ شێوه‌یه‌ك ته‌داخولی
مالّ و ئیش وكاره‌كانیان بكه‌ن خۆیان برَیاردهری خۆیان بن كێشه‌كانیش
هه‌رخۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
3) ته‌مه‌نی دیاریكراو بۆ هاوسه‌رگیری كه‌له كێشه‌كاندا باسم كرد ئه‌بێ
په‌یڕه‌و بكرێ.
4) راستگۆیی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی به‌رنامه‌ی هاوسه‌رگیری بێ
5) نزیكی ته‌مه‌ن له‌یه‌كه‌وه واته ته‌مه‌نی كوڕوكچ زۆری فه‌رق نه‌بێ.
6) نزیكی بیروبۆچوون له‌یه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو هه‌وڵ بدرێ
له‌به‌رخاتری یه‌كتری بۆچوونه‌كانیان نزیك بكه‌نه‌وه له‌یه‌كتری و رێز
له‌بۆچوونی یه‌كتر بگرن.
7) هه‌وڵ بدرێ هه‌تا بتوانن هاوسه‌رگیری له‌سه‌ربنه‌مای یه‌كترناسین بێت
واته پێشتر یه‌كتریان دیبێت و له‌سه‌ر چهندشتێ رێكهوتبێتن خۆیان
دووربگرن له‌زه‌واجی سودفه
8) هه‌ردوولا رۆشنبیرییه‌كی ته‌واویان ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری و چۆنیه‌تی
پێكه‌وه ژیان هه‌بێ و ره‌چاوی مافی یه‌كتری بكه‌ن.
9) دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو ره‌وشتی خراپ كهخێزان به‌ره‌و نه‌مان و لێك
هه‌ڵوه‌شان ئه‌كات ئه‌بێ هه‌ردوولا ره‌وشتی به‌رزوو جوان به‌رنامه‌یان بێت.
10) بنیادنانی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ربنه‌مای عه‌قڵ بێت نه‌ك عاتیفه جڵه‌وی
عه‌قڵیان نه‌ده‌نه ده‌ست هه‌ست و سۆزیان وه‌له هاوسه‌رگیریشدا ئه‌م
بنه‌مایه په‌یڕه‌و بكرێ.
11) هه‌ردوولا عاشقی ناخ و ره‌وشتی جوانی یه‌كتری و بنیادی هاوسه‌رگیری
له‌سه‌ر ئه‌وه بنرێت، نه‌ك له‌سه‌ر جوانی رووخسار‌و سه‌روه‌ت و ماڵ بنیاد
بنرێ.
12) هه‌وڵ دان بۆ دابین كردنی خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆ تاژن ومێرد به‌ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی بۆخۆیان بژین دوور بن له ته‌داخولی كه‌سی سێهه‌م و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك نه‌چوونه سه‌ر ماڵی باوك له‌لایه‌ن كوره‌وه.
له‌كۆتاییدا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خاتوو شۆخان وتی هیوادارم لهكورو كچان
بتوانن ئه‌و خاڵانه‌ی كه باسم كرد په‌یڕه‌وی بكه‌ن تا بتوانن ژیانێكی
ئارام و خۆش به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ربه‌رن ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه له‌وانه‌ش
كههاوسهرگیریان كردووه، خۆشه‌ویستی و راستگۆیی و لێبورده‌یی بكه‌نه
به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆشی بژین.
هه‌روه‌ها راوێژكاری یاسایی پارێزه‌ر بورهان ره‌شی‌و گوڵهلهرووی
یاساییه‌وه به‌م جۆره بۆمان دووا : بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كاتێ كوڕ‌و
كچێك دێنه دادگا ئه‌بێ حه‌ددی بلوغییان ته‌واو كردبێ له‌رووی یاساییه‌وه
ئینجا هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ندێ حاڵه‌ت دێته دادگا كه‌ته‌مه‌نیان
زۆر منداڵه له‌ته‌مه‌نی 14-15-16 ساڵیدا
كه نه‌گه‌یشتووه‌ته حه‌ددی یاسایی به‌ڵام دادگا ئه‌و شهرعییهتهیان پێ
ده‌دات بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه
له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكری و ماره ببڕدرێن چونكه مه‌سه‌له‌كه حه‌رام و
حه‌ڵاڵه دادگا مۆڵه‌تی هاوسه‌رگیری یان پێ ئه‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له
ماده‌ی 5و3 دا هاتووه كه هه‌ندێ سزای داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له
ده‌ره‌وه‌ی دادگا هاوسه‌رگیری یه كه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه
گرفتێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه كوڕوكچانه زۆر منداڵن ئێستا هه‌ستی پێ ناكه‌ن
دوایی گرفت و كێشه‌یان بۆ ئه‌نێته‌وه، پێویسته له‌خوێندنگه‌كاندا وانه‌ی
رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان و هاوسه‌رگیری بكرێته مه‌نهه‌ج و بخوێنرێ
تا كوڕان و كچان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرۆسه‌ی گرنگ و قورسه هۆشیار بكرێنه‌وه
و به‌لاڕێدا نه‌رۆن و تووشی گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن،
له‌كۆتایدا پارێزه‌ر بورهان ره‌شید گوڵه هیوایخواست كه‌له‌دایك وباوك و
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش هه‌وڵ بدات بۆئه‌وه‌ی وانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و
هۆشیاری بۆ خوێندكاران بكاته مه‌نهه‌ج له‌خوێندگاكاندا تاله‌م پرۆسه‌دا
سه‌ركه‌وتووبن وه هیوادارم نه‌ك هه‌ر كوڕان و كچان به‌هۆی كه‌می
ته‌مه‌نه‌وه گرفتیان هه‌یه زووربه‌ی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نیان هه‌یه
به‌ڵام كێشه‌ی خێوزانیان هه‌یه به خۆیاندا بچنه‌وه و كێشه‌كانیان به
گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نه‌هێڵن خێزانیان لێك هه‌ڵوه‌شێ و منداڵه‌كانیان
سه‌ر گه‌ردان و بێ سه‌رپه‌رشت ببن.
|