|
هه‌نگاوه‌كان رێده‌كه‌ن
به‌ره‌و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری
ئا/ محه‌مه‌د ره‌حیم 19-10-2010
ئاشكرایه ئێمه‌ی كورد دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و كاولكاری و
ده‌ربه‌ده‌ریانه‌ی به‌سه‌رماندا هات، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر
له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆری تره‌وه
و له‌سه‌ر و هه‌مووشیانه‌وه هه‌ژاری وایكرد جیلێكی زۆر له‌كوڕان و كچان
له‌ڕابردوودا له‌خوێندن بێ به‌شبكرێن و نه‌خوێنده‌وار بن، یاخود چه‌ند
ساڵێكی كه‌م بتوانن بخرێنه به‌رخوێندن و دواتر به‌ناچاری وازی لێ بهێنن
به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه، كه‌هه‌مووان باشمان له‌بیر دێت له‌دوای راپه‌ڕینی
به‌هاری ساڵی 1991 وه چ گرانییه‌ك و برسێتییه‌ك روویكرده خه‌ڵكی كورستان،
ئه‌مه‌ش وایكرد خێزانه‌كان نه‌توانن پێداویستییه‌كانی منداڵه‌كانیان
دابینبكه‌ن و درێژه به‌خوێندنیان بده‌ن، ئه‌وه‌ی كوڕ بوو ده‌خرایه
به‌ركار و كاسپییه‌كی گران و كه‌م ده‌رامه‌ت، ئه‌وه‌شی كچ بوو هه‌ر
كه‌ته‌مه‌نی ده‌گه‌یشته بلوغ ده‌درا به‌شوو، ماڵ و منداڵ و ئیشكردن
ده‌بووه پێناس و بڕوانامه‌كه‌ی، له‌لایه‌كی تر هۆكاری نه‌خوێنده‌واری
ئه‌وه بوو كه‌ئاستی رۆشنبیری له‌كلتور و كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا
له‌ئاستێكدا بوو، كه‌جێگه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه بوو، چونكه نه‌وه
به‌نه‌وه به‌نه‌خوێنده‌واری هاتبوو وه‌كو میراتییه‌كی شه‌ڕه‌نگێز، كه
له‌خێزانه‌كاندا ته‌واو ره‌نگی دابویه‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردووه زیاتر
خوێنده‌واری و ئاستی رۆشنبیری له‌بار ببات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به‌ده‌ستخستنی زانیاری پێویست، تابزانین له‌ئێستادا
ئاستی خوێنده‌واری گه‌یشتۆته چ ئاستێك به‌به‌راوورد له‌چا و ساڵانی
رابردوودا، بۆیه روومانكرده قوتابخانه‌ی شه‌هید حه‌مه ئه‌مین پۆڵا، بۆ
خوێندنی خێرا له‌گه‌ڕه‌كی خه‌باتی شاری سلێمانی، له‌م باره‌یه‌وه سه‌ره‌تا
مامۆستا دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگاكه به‌م جۆره بۆمان
دووا:
"ئه‌م خوێندنگه‌یه له‌به‌رواری 1/10/2003 وه خوێندنی خێرای تێدا
كراوه‌ته‌وه بۆ ته‌مه‌نی گه‌وره و له‌و كاته‌وه ساڵانه خوێنكار
وه‌رده‌گرین، ئه‌وانیش لێره‌دا فێری خوێنده‌واری ده‌بن و ئاستێكی باشیان
هه‌بووه، هه‌روه‌ها خوێنكاره‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش توانیویانه سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ستبهێنن و ئاستێكی باشیان هه‌بێت، ئه‌و خوێنكارانه‌ی كه‌لێره‌دان
ده‌توانن بخوێنن، له‌دوای ته‌مه‌نی (15) ساڵییه‌وه رێگه پێدراون بێنه
ئێره‌و ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌پۆلی یه‌ك تا پۆلی شه‌ش
خوێندكارمان هه‌یه‌و پێكهاتووه له‌سێ قۆناغ، واته پۆلی یه‌ك و دوو
به‌یه‌ك قۆناغ حسابه و له‌یه‌ك ساڵدا خوێندكاره‌كان ده‌توانن دوو پۆل
ببڕن، قۆناغی دووه‌م له‌پۆلی سێ و چوار پێكهاتووه‌و به‌هه‌مان شێوه قۆناغی
سێهه‌م له‌پۆلی پێنج و شه‌ش پێكهاتووه، خوێندكار ده‌توانێت وه‌كو قۆناغی
یه‌كه‌م له‌دووه‌م و سێهه‌میشدا به‌ساڵێك دوو پۆل ببڕێت، واته خوێندكار
له‌قۆناغی یه‌كدا له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تاكو نیوه‌ی ساڵ له‌پۆلی یه‌ك
ده‌خوێنێت و له‌دوای نیوه‌ی ساڵ ده‌چێته پۆلی دوو، هه‌روه‌ها
له‌قۆناغه‌كانی تریشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه، سه‌باره‌ت به‌كاتی هاتن بۆ
خوێندنگا له‌كاتژمێر دوو نیوی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات هه‌تا چوار و نیوی
عه‌سر رۆژانی پێنج شه‌ممان پشویانه، وه‌كو خوێنكاریش هه‌ندێكیان زۆر
ده‌ترسن له‌مه‌نهه‌جه‌كان واده‌زانن كه‌هیچ فێر نابن به‌تایبه‌ت زمانی
ئینگلیزی، به‌ڵام وانییه و گه‌ر به‌رده‌وام بن ئاستێكی باش
به‌ده‌ستده‌هێنن، هیوادارم درێژه به‌خودێندنه‌كه‌یان بده‌ن، تاكو ببنه
كه‌سانێكی باش و خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵگا."
هه‌روه‌ها مامۆستاعه‌بدوڵڵا ره‌ئوف مامۆستای زمانی ئینگلیزی له‌م
قوتابخانه‌یه به‌م جۆره روونكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردین: " شێوه‌ی خوێندن
له‌م قوتابخانه‌یه‌دا هه‌روه‌كو خوێندنی منداڵانی سه‌ره‌تای وایه و به‌و
جۆره په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م مه‌نهه‌جه بۆ ئه‌مان نابێت و
ده‌توانم بڵێم تاڕاده‌یه‌ك قورسه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی مه‌نهه‌جی
تایبه‌ت به‌م ته‌مه‌نه‌وه ناچارین هه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كان
كه‌منداڵان ده‌یخوێنن بۆ ئه‌مانیش ئه‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ین، هه‌رچه‌نده
به‌پێی بڕیاری تازه‌ی په‌روه‌رده نوسراو هاتووه، كه‌ده‌بێت مه‌نهه‌جی
تازه دابنرێت تایبه‌ت به‌م خوێندكارانه، كه‌ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌و
خوێندنه‌كه‌شیان خێرایه، بۆ ئه‌وه‌ی سودی باشتری لێوه‌ربگرن، به‌ڵام هێشتا
نه‌چووه‌ته بابی جێبه‌جێكردنه‌وه، واته مه‌نهه‌جه تازه‌كه
نه‌گه‌یشتۆته خوێندكاره‌كان، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئاستی وه‌رگرتنی
زانسته‌وه خوێنكاره‌كان، من وه‌كو مامۆستای زمانی ئینگلیزی زۆر لێیان
رازیم و فێری پیته‌كان بوون و ده‌توانن بنوسن و بخوێنه‌وه، ئه‌مه‌ش
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئاستی مامۆستاكه، تاچه‌ند خۆی ماندوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
به‌باشترین شێوه له‌خوێندكاره‌كانی بگه‌یه‌نێت، وه‌كو ژماره‌ی وانه‌كانیش
بۆ قۆناغی یه‌ك رۆژی سێ وانه ده‌خوێنن و بۆ یه‌ك وانه ماوه‌كه‌ی 35
خوله‌كه‌و پێنج وانه‌ی سه‌ره‌كی ده‌خوێنن، كه له‌قۆناغی یه‌كدا ئه‌وانیش
(ئینگلیزی، كوردی، بیركاری، زانست و ئاین) ده‌خوێنن، هیوادارم بتوانن ئه‌م
خوێندكارانه درێژه به‌خوێندن بده‌ن و وازی لێنه‌هێنن."
له‌لایه‌كی دیكه خوێندكار هێشوو محه‌مه‌د خوێندكاری قۆناغی سێهه‌م له‌پۆلی
پێنجه‌م به‌م جۆره ده‌رباره‌ی خوێندن له‌م قوتابخانه‌یه‌دا بۆچونی خۆی
ده‌ربڕی و وتی: "من ته‌مه‌نم 18 ساڵه پێشتر خوێندومه، به‌ڵام ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێك وازم له‌خوێندن هێناوه و دواتر بڕیارمدا ده‌ست به‌خوێندن
بكه‌مه‌وه، بۆیه ئه‌م ساڵ هاتم بۆ ئێره‌و له‌قۆناغی سێهه‌م له‌پۆلی
پێنجه‌م ئێستا خوێندكارم، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌لێره‌م سودێكی باشم
وه‌رگرتووه له‌وانه‌كان، مامۆستاكانیش زۆر باشن له‌گه‌لماندا و خۆیان زۆر
ماندوو ده‌كه‌ن، ئاستی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنم زۆر باشه، ده‌زانم بنوسم و
بخوێنمه‌وه، بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن جارێ نازانم تاچه‌ند ده‌توانم
له‌گه‌ڵیدا بڕۆم و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، به‌ڵام هیوادارم بتوانم
درێژه‌ی پێ بده‌م."
هه‌وه‌ها به‌سۆز حه‌سه‌ن خوێندكار له‌پۆلی پێنج و قۆناغی سێهه‌م له‌و
باره‌یه‌وه دووا: "ماوه‌ی سێ ساڵه له‌م خوێندنگه‌یه‌م له‌پۆلی یه‌كه‌وه،
كه‌ئێستاش خوێنكاری پۆلی پێنجه‌مم و قۆناغی سێهه‌مم، ته‌مه‌نم 25 ساڵه و
پێشتر هیچم نه‌خوێندووه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كه‌لێره‌م سودێكی باشم
وه‌رگرتووه و ده‌توانم كوردی بنوسم و بخوێنمه‌وه، بۆ ئینگلیزی كه‌مێك
سستم، هیوادارم ئاستێكی باشیش به‌ده‌ستبهێنم له‌وانه‌ی ئینگلیزی‌دا،
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی وانه‌كانیش حه‌وت وانه‌مان هه‌یه، وه‌كو قۆناغی
سێهه‌م كه‌ده‌كاته پۆلی پێنجه‌م، ئه‌وانیش (بیركاری، كوردی، عه‌ره‌بی،
ئینگلیزی، زانست، ئاین و كۆمه‌ڵایه‌تی)، كه‌هه‌موویان سودێكی باشیان هه‌یه
بۆ خوێندكار له‌ڕووی ئاستی خوێنده‌واری و رۆشنبیرییه‌وه."

|