|
ناوزڕاِندن و
كاریگه‌رییه‌كانی چین؟
ئا/ محه‌مه‌د ره‌حیم
2-10-2010
ناوزڕاندن، بریتییه له و وشه لێكدراوه ناشرین و قێزه‌ونه‌ی كه‌بووه‌ته
دیارده‌یه‌كی هه‌ره‌بڵاوی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، كه به‌بیستنی
هه‌ست به‌شۆك و ترس و دڵه‌ڕاوكێ و تاوانكردن ده‌كه‌یت! جا ئه‌گه‌ر بێت و
یه‌كێك ناوی بزڕێنرێت ئه‌وا هه‌ر مه‌پرسه چ كاریگه‌رییه‌كی رۆحی و
ده‌روونی له‌سه‌ر دروستده‌كات، كۆمه‌ڵگاش با له‌ولاوه بوه‌ستێت به‌چ چاو و
روئیایه‌ك ده‌ڕواننه ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی زڕێنراوه، چۆن چۆنی به‌بێ به‌ڵگه
و خوا وه‌كیلی حوكمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن.
به‌داخه‌وه له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌درێژایی مێژووی ته‌مه‌نی به‌هۆی
بێكاری و به‌تاڵی تاكه‌كانییه‌وه، كۆمه‌ڵێك وشه و رسته‌و ئاماژه‌یه‌ن
له‌فه‌رهه‌نگی كوردیدا جێگه كردۆته‌وه، كه له‌شه‌ڕه‌نگێزی و فیتنه‌و
كاره‌سات زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌ی لێ سه‌وز نه‌بووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێك
به‌و كه‌سه بگات كه‌به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت، ته‌نها مه‌به‌ست و په‌یامی
رسوابو ون و سوكایه‌تی كردنه و ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
جارێكی تر به‌داخه‌وه زۆر كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌نده شه‌ڕه‌نگێزو خراپكاره
شیاوی ئه‌وه نییه كه‌ڕێگه بده‌یت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نهێنی خۆتی لا
بدركێنیت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، چونكه هه‌ڵگری ئه‌و ئامانه‌ته نییه و
رێگه به‌خۆی نادات نهێنی پارێزبێت، هه‌ڵده‌ستێت به‌دركاندنی نهێنی خه‌ڵك و
ناوزڕاندنیان، بۆیه پێویسته هه‌موو كاتێك بزانیت نهێنی خۆت لای كێ
ده‌دركێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تانه‌و توانجی داب و
نه‌ریتێكی دواكه‌وت و نه‌بیت، یاخود هه‌ندێكجار رووبه‌ڕوی سزای قورس و
كاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌بێته‌وه.
بۆ زیاتر شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆچوونی چه‌ند به‌ڕێزێكمان
وه‌رگرتووه، كه‌پسپۆڕن له‌بواره جیاجیاكاندا و به‌پێی پسپۆڕێتی خۆیان
وشه‌ی ناو زڕاندنمان بۆ شیكار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا به‌ڕێز دكتۆر (ئه‌فرام
محه‌مه‌د حسێن)، پسپۆڕ له‌نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان، كه‌به‌م شێوه‌یه
له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌مان دووا: "ناوزڕاندن، دیارده‌یه‌كی دزێو و ناشرینی ناو
كۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌ر بێت و ناوزڕندن به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و نمونه‌یه‌كی
ساده و روونی لێوه‌ربگرین، بۆ ئه‌وه‌ی گشت لایه‌ك به‌ئاسانی و به‌ڕوونی
له‌مه‌به‌ستمان بگات، نمونه‌یه‌كی ناو زانكۆ ، یاخود په‌یمانگا
وه‌رده‌گرین، كه‌له‌نێوان كچ و كوڕێكدا رووده‌دات، دانه‌یه‌كیان
هه‌ڵده‌ستێت به‌ناو زراندن بۆ ئه‌وی تریان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كوڕێك
به‌كچێك ده‌ڵێت خۆشمده‌وێیت، كه‌هه‌ندێكجار داواكه‌ی قبوڵ ده‌كات و رازی
ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش به‌وته‌ی كچان ره‌فزی ده‌كه‌ن، زۆرن له‌و كه‌سانه
ئایا كچان، یان كوڕان بن، دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان قبوڵیان ناكه‌ن
هه‌ڵده‌ستن به‌ناو زڕاندنیان و سوكایه‌تی پێكردنی به‌رامبه‌ریان،
كه‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه هه‌ڵده‌سترێت به‌و كاره.
جا ئه‌گه‌ر بێت و هۆكاری ئه‌م ناوزڕاندنه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌ڕووی
ده‌روونییه‌وه شیكاری بۆ بكه‌ین، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك
هۆكار، له‌وانه: ئه‌وه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت توشی حاڵه‌تێكی خراپی
ده‌روونی بوون، كه‌پێی ده‌وترێت (Feeling of inferiority) ، واته "خۆ
به‌كه‌م زانین"، ئه‌م كه‌سه ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه ئه‌م بۆشاییه‌ی
ناخی پڕ بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی نا و زڕاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ره‌وه، وانیشان
ده‌دات كه‌من كه‌سێكم هه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی خۆ به‌كه‌م زانینی خۆی كه‌هه‌ستێكی
روخێنه‌ره پڕ بكاته‌وه .
له‌لایه‌كی تره‌وه حاڵه‌ته‌كه بۆ پۆزلێدانه به‌سه‌ر به‌رامبه‌ر و
هاوڕێكانیدا، بۆ نمونه كچێك له‌زانكۆ، یاخود په‌یمانگا، ده‌بینێت
هاوڕێیه‌كی كچی ئوتومبێلێكی مۆدێل به‌رزی پێیه، یاخود هاوڕێیه‌كی تری هه‌ر
رۆژه‌و به‌مۆدێلێك خۆی ده‌گۆڕێت و ئه‌م ناتوانێت بگاته ئاستی ئه‌وان
له‌ڕووی مادییه‌وه، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ره‌فزكردنی كوڕێك و ناوزڕاندنییه‌وه،
به‌چوار ده‌ووره‌كه‌ی ده‌ڵێت: "منیش ده‌توانم له‌ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه بون و
پێگه‌ی خۆم بسه‌لمێنم وه‌كو ئێوه، منیش كوڕان شێتم بوون".
من وه‌كو پسپۆڕێكی ده‌رونی كه‌ڕۆژانه خه‌ڵكی سه‌ردانم ده‌كه‌ن،
له‌ناویاندا كه‌سانێك دێن باسی بابه‌تی له‌م جۆره‌م بۆ ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان
ئه‌و كاسانه‌ن كه‌ناویان زڕێنراوه، كه‌به‌هۆی ناو زڕاندنیانه‌وه توشی
گرفتی ده‌روونی زۆر خراپ بوون، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی ناوی خه‌ڵكی
ده‌زڕێنن گرفتی ده‌روونییان هه‌یه، نه‌ك ناو زڕێنراو، چونكه ئه‌وه
جۆرێكه له‌نه‌خۆشی كه‌توشی كه‌سێك ده‌بێت و به‌هۆی ناوزڕاندنی
به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه ده‌یه‌وێت (هه‌ستی خۆ به‌كه‌م زانینی) پڕ
بكاته‌وه.
هه‌ر كه‌سێك به‌م كاره هه‌ڵبستێت، چ كچ بێت، یان كوڕ بێگومان بۆ
خۆهه‌ڵكێشانی خۆی كۆمه‌ڵێك شتی زیاده‌شی ده‌خاته سه‌ر، بۆیه ده‌توانم
بڵێم هه‌ر ناوزڕاندنێك، كه‌هه‌ر كه‌سێك پێی هه‌ڵبستێت ئه‌وه به‌شی هه‌ره
زۆری درۆیه و به‌شێكی كه‌می راسته.
له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه، به‌داخه‌وه كه له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا ئه‌م
دیارده‌یه زۆر باوه و هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێی هه‌ڵده‌ستن، كه‌دووره له‌هه‌ر
ره‌وشتێكی جوان و دووره له‌ڕۆشنبیرییه‌وه، چونكه رۆشنبیری شتێكه
كه‌فێری ره‌وشتی جوان و خزمه‌تكردنت بكات و خه‌ڵكی له‌هه‌ر ره‌فتارێكی باو
و خراپی كۆمه‌ڵگا ئاگادار بكاته‌وه و وایان لێبكات كه‌ئه‌و كاره ئه‌نجام
نه‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینیت ئه‌مه له‌زانكۆ و په‌یمانگادا زۆر زیاتره
به‌به‌راوورد له‌چا و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و په‌یمانگادا.
ده‌توانم بڵێم زانكۆ و په‌یمانگا له‌ئێستادا له‌ڕووی رۆشنبیرییه‌وه جێگه‌ی
به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، چونكه زۆربه‌ی خوێنكاری زانكۆ‌و په‌یمانگاكان
ته‌نها خوێنده‌وارن واته رۆشنبیرنین، كه‌خوێنده‌وار كه‌سێكه بتوانێت
بخوێنێته‌وه و بنوسێت، كه له‌كه‌سێكه‌وه، كه له‌مه‌حلومی خوێندبێتی
تاكو به‌رزترین ئاست كه‌دكتۆرا و پڕۆفیسۆرییه، به‌ڵام به‌هه‌موو كه‌س
ناوترێت رۆشنبیر، رۆشنبیر كه‌سێكه به‌ڕۆشنی ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك بیر
بكاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ئه‌قڵانی، نه‌ك له‌ژێر دیارده‌یه‌كی سوا و
خراپ و داب و نه‌ریتێكی قێزه‌ونی كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌ت له‌زانكۆ و
په‌یمانگادا ره‌فتار بكات، جا مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه ناوزڕاندنه،
كه‌بووه‌ته دیارده له‌كۆمه‌ڵگادا، به‌تایبه‌ت له‌زانكۆ و په‌یمانگادا،
بۆیه من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی به‌م كاره هه‌ڵسێت، ئه‌گه‌رچی
له‌به‌رزترین ئاستی خوێندن و بڕوانامه‌دا بێت، با به‌رگی رۆشنبیری له‌خۆی
دابماڵێت و به‌خۆی نه‌ڵێت من رۆشنبیرم، چونكه ئه‌وه‌ی رۆشنبیر بێت دووره
له‌م ره‌وشته‌وه.
ئه‌و كاریگه‌رییه خراپانه‌ی كه له‌سه‌ر كه‌سی ناوزڕێنراو دروستده‌بێت:
بێگومان كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی كه‌سی
ناوزڕێنراو دروست ده‌بێت و توشی كێشه‌و گرفتی ده‌كات، له‌وانه حاڵه‌تێك
هه‌یه كه‌ناوه زانستییه‌كه‌ی پێی ده‌وترێت:(
Past traumatic stress disorder,P T S D زه‌بری ده‌رونی پاشا فشار) ،
مه‌به‌ست له‌م زه‌بره ده‌روونییانه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی
زڕێنراوه كچ بێت، یان كوڕ به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك ناوی زڕێنرابێت، له‌زانكۆ
بێت، یان په‌یمانگا، یان له‌ده‌ره‌وه بێت، ئه‌وه كه‌سی ناو زڕێنراو توشی
كۆمه‌ڵێك گرێی ده‌روونی و ئازار به‌خش ده‌بێت و هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ر
رێگه‌یه‌ك بێت خۆی ده‌رباز بكات له‌كێشه‌و زه‌بره ده‌روونییه‌كانی،
كه‌په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ندین رێگه‌چاره‌ی تر ، كه‌هه‌ندێكجار
رێگه‌چاره‌كان زۆر خراپ و مه‌ترسیدارن به‌تایبه‌ت كوڕان، چونكه كاتێك
له‌لایه‌ن كچێكه‌وه ناوی ده‌زڕێنرێت هه‌ست به‌كه‌می ده‌كات و واده‌زانێت
گشت كوڕان و كچانی زانكۆ و په‌یمانگا به‌چاوی كه‌م و سوك سه‌یری ده‌كه‌ن،
به‌رده‌وام له‌خۆشی ده‌پرسێت باشه بۆ قبوڵی نه‌كردم؟ چ عه‌یبێكم هه‌یه؟
باشه گه‌ر رازیش نه‌بوو بۆ ناوی زڕاندم؟ حه‌یای بردم؟ ئه‌م پرسیارانه‌و
چه‌ند پرسیارێكی تر به‌به‌رده‌وامی له‌خۆی ده‌كات و هه‌وڵده‌دات خۆی رزگار
بكات، بۆیه هه‌ندێكجار په‌نا ده‌باته به‌ركاری زۆر ترسناك، چونكه توشی
نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت، وه‌كو حاڵه‌ته‌كانی (خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ،
په‌نابردنه به‌رمادده هۆشبه‌ره‌كان،خه‌و لێنه‌كه‌وتن، هه‌ستكردن به‌بێ
تاقه‌تی و نائارامی و چه‌ندین حاڵه‌تی تر)، بۆیه ئه‌م حاڵه‌تانه چه‌ندین
كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر دروستده‌كات، له‌لایه‌كی تره‌وه تاكی
ناوزڕێنراو په‌نا ده‌باته به‌رحاڵه‌تێكی تر كه‌ئه‌ویش خۆكوشتنه، جا
له‌ڕێگه‌ی حه‌ب خواردنه‌وه بێت، یان خۆ برینداركردن، یان خۆسوتاندنه‌وه
بێت، یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر بێت، وه‌ك په‌نابردنه به‌ر خواردنه‌وه‌ی
مه‌شروب، بۆیه ئه‌م كارانه‌ش ده‌كات تاكو خۆی له‌و بیر و خه‌یاڵانه
دووربخاته‌وه و له‌بیری خۆی بباته‌وه، ئه‌م تاكه پێی باشتره
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بكات به‌ته‌نها، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی واز له‌و باس و
قسه و قسه‌ڵۆكانه بهێنن و چیتر ناوی نه‌زڕێنن و له‌وه زیاتر ناو و
ناوبانگی بڵاونه‌بێته‌وه، كه‌پێی خۆشه بڵێن مه‌شروبخۆره، نه‌ك هه‌ر
خوله‌كێك یه‌كێك باسی بكات و قسه و قسه‌ڵۆكه‌كانی خه‌ڵك ئازاری بدات.
هه‌روه‌ها دوو میكانیزمی به‌رگری هه‌یه كه‌ناوزڕێنراو هه‌ڵده‌ستێت
به‌ئه‌نجامدانی، حاڵه‌تێكیان زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌په‌نا
ده‌باته به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان و جگه‌ره كێشان، دابڕان له‌كۆمه‌ڵگا،
خۆكوشتن، كه‌ئه‌مه‌یان زۆر هه‌ڵه‌یه و نیشانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی و لاوازی
ئه‌و تاكه‌یه.
جۆری به‌رگری دووهه‌م، كه‌زۆر دروسته وه‌رزشكردنه، كه‌سی ناوزڕێنراو پێی
هه‌ڵده‌ستێت، یان چوونه لای پزیشكی ده‌روونی تاكو رێنومی بكات، یان
خوێندنه‌وه، گوێگرتن له‌مۆسیقا، یان ژه‌نینی مۆسیقا، نزیك بوونه‌وه
له‌دین و خواپه‌رستی، كه‌ئه‌مه‌یان هه‌ر زۆر دروسته‌و كه‌سه‌كه ده‌كاته
مرۆڤێكی باش و ناهێڵێت توشی هه‌ڵه ببێت و كه‌سه‌كه دنیا و قیامه‌تیشی
له‌ده‌ستبچێت، نیشانه‌ی عاقڵی چۆك دانه‌دانی ئه‌و تاكه‌یه له‌به‌رده‌م
كێشه‌كان و خه‌ڵكی بێ ویژداندا.
له‌ڕاستیدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بۆ هه‌مووان ئاشكرا بكه‌م، كه‌هه‌ر كه‌سێك
ناوی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بزڕێنێت، جا كچ بێت، یان كوڕ، ناو زڕاندنه‌كه
له‌هه‌ر باس و بابه‌تێكدا بێت، بێگومان كه‌سی نا وزڕێنه‌ر جگه له‌وه‌ی
به‌م كاره خراپه هه‌ڵده‌ستێت، كۆمه‌ڵێك درۆ و زیاده‌شی پێوه
ده‌لكێنێت،جا ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت و ئه‌م ره‌فزی كردبێت ئه‌وه
بۆ خۆ ده‌رخستنی خۆی لای هاوڕێكانی و ده‌ووروبه‌ری ئه‌م كاره ئه‌نجام
ده‌دات، كه‌دێت لای كه‌سێك، یان بڵێین هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆی باسی ده‌كات و
گشت نهێنی و هه‌سته‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، كه‌بۆ ئه‌می ده‌ربڕیوه باسی
ده‌كات و له(50%)ی درۆشی ده‌خاته‌سه‌ر بۆ خۆهه‌ڵكێشان، كه‌سی دووهه‌میش
كه‌گوێگره ده‌چێت لای یه‌كێكی تر باسی ده‌كات، كه‌ئه‌میش (25%)ی درۆی
ده‌خاته‌سه‌ر، كاتێكیش ده‌گاته لای كه‌سی سێهه‌م له(75%)ی مه‌سه‌له‌كه
درۆ و بوختان و زیاده‌یه و له(25%)ی به‌ڕاستی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌میش بۆ
كه‌سی چواره‌می باس ده‌كات و ئه‌میش له(25%)ی درۆی پێوه ده‌لكێنێت، به‌م
جۆره تاده‌گاته كه‌سی چواره‌م مه‌سه‌له‌كه له(100%) هه‌مووی درۆیه و
راستی باسه‌كه بوونی نامێنێت، بۆیه كاتێك هه‌واڵێكی له و جۆره گه‌یشته
لای هه‌ر كه‌سێك پێویسته بپرسێت له‌ده‌می چه‌نده‌مه‌وه پێی گه‌یشتووه،
ئه‌گه‌ر زانی له‌ده‌می فڵانی كچی فڵانی كچی فڵانه‌وه پێی گه‌یشتووه،
ئه‌وه باده‌ستی لێ بشوات، كه‌سه‌رتاپای مه‌سه‌له‌كه درۆیه و راستی بوونی
نییه و ته‌نها بوختیان و تۆمه‌تێكه و هیچی تر، كه‌بۆ كوڕێك، یان كچێك
هه‌ڵبه‌ستراوه، چونكه ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌ما و ده‌مه وه‌ك تۆپه‌ڵه
به‌فرێك وایه، كاتێك كه‌سی یه‌كه‌م مشتێك به‌فری سپی هه‌ڵده‌گرێت و
به‌ده‌سته‌كانی خڕی ده‌كات و ده‌یكات به‌تۆپه‌ڵ و تن تن ده‌یگوشێت، ئه‌وه
لای كه‌سی یه‌كه‌م كه‌مێك ره‌نگه سپییه‌كه‌ی بۆر ده‌بێت به‌هۆی چڵكنی
ده‌ستییه‌وه، كاتێك ده‌یدات به‌كه‌سی دووهه‌م ئه‌ویش كه‌مێك ده‌یگوشێ و
بۆرتر ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه تاده‌گاته ده‌ستی چواره‌م و پێنجه‌م، ئه‌و
كات ده‌بینین به‌هۆی گوشینی تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه و چڵكنی ده‌ستی
كه‌سه‌كانه‌وه به‌فره سپییه‌كه له‌سروشتی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رچووه و
ره‌نگی وه‌ك تۆپه‌ڵی قوڕی لێهاتووه و به‌چڵكی ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كه‌س ته‌واو
گۆڕاوه و تێكچووه، به‌هه‌مان شێوه مه‌له‌سه‌ی ناوزڕاندنیش كاتێك ده‌ما و
ده‌م ده‌ڕوات به‌هۆی چڵكنی ده‌م و زمانی كه‌سه‌كانه‌وه دوای چه‌نده ده‌ما
و ده‌مێك وه‌ك ئه‌و تۆپه‌ڵه به‌فره، سروشتی بونیه‌تی خۆی ون ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نا وی خه‌ڵكی ده‌زڕێنن پاش تێپه‌ڕیوونی كات
كۆمه‌ڵێك گرفت و گرێی ده‌روونییان بۆ دروست ده‌بێت، كه‌كاریگه‌رییه‌كی زۆر
خراپی هه‌یه بۆیان، بۆ نمونه زۆر ره‌فزكردنی كوڕان له‌لایه‌ن كچانه‌وه
له‌زانكۆ و په‌یمانگادا، كه له‌كۆتایدا زه‌ره‌رێكی ئێجگار گه‌وره‌یان لێ
ده‌دات، ئه‌ویش بوون به(قه‌یره كچی)یه،كه هۆكاره‌كه‌ی لوت به‌رزی و
له‌خۆرازی و ره‌فزكردنی كوڕانه له‌لایه‌ن كچانه‌وه، كه‌هه‌ر خۆشیان
به‌رپرسن لێی و سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه‌ن، نمونه‌ی زۆر باشیشم لایه، كه‌ئێستا
به‌هۆی ره‌فتاره‌كانیانه‌وه بوونه‌ته قه‌یره كچێكی چاوه‌ڕێ، كه‌چاوه‌ڕێی
له‌ده‌رگادانێكن، به‌ڵكو ژنێكی (عه‌با به‌سه‌ر) بێت و داوای بكات بۆ
خزمێكی، یان بۆ برایه‌كی، به‌ڵام زۆرجاریش داواكاره‌كانی ئه‌م قه‌یره
كچانه، یان كابرایه‌كی ته‌مه‌ن سه‌رو بیست و پێنج بۆ سی ساڵ
له‌خۆی گه‌وره‌تره، یان
كابرایه‌كی ژن مردووه، یان چه‌ند ژنێكی ته‌ڵاقداوه، یان ده‌بێت سه‌ر
به‌هه‌وێ شو بكات، چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت تازه كوڕێكی گه‌نج و
جوانی وه‌ك ئه‌وكاته‌ی زانكۆی ده‌ستناكه‌وێت، یان كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆی،
بۆیه له‌دوایدا ده‌زانن چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، كه‌له‌كاتی خوێندنی
زانكۆ و په‌یمانگادا هه‌ستی پێناكه‌ن، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌له‌وێن
به‌ئاره‌زووی خۆیان پۆز به‌سه‌ر ئه‌م كوڕ و ئه‌و كوڕدا لێ ده‌ده‌ن و وه‌كو
مارێكی سڕ وان كه‌هه‌ست به‌سڕ بوونی خۆیان ناكه‌ن تا كاتێك له‌زانكۆ، یان
په‌یمانگا ته‌واوده‌بن، ئه‌و كات له‌سڕبوون خاوده‌بنه‌وه و ده‌كێشن
به‌ئه‌ژنۆی خۆیاندا، كه‌چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه،چونكه بێگومان كچان
له‌دوای ته‌واوكردنی خوێندن له‌زانكۆ و په‌یمانگا مه‌حاڵه زۆر به‌ده‌گمه‌ن
شو به‌كه‌سێك بكه‌ن خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانكۆ و په‌یمانگا بێت، زۆرینه‌یان
له‌گه‌ڵ كه‌سی بازاڕیدا هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن هه‌موو لایه‌كمان ئه‌وه‌ش
ده‌زانین كه‌جیاوازی بیر‌و بۆچوون له‌نێوان كه‌سێكی بازاڕی و خاوه‌ن
بڕوانامه‌دا له‌هه‌وسه‌رگیریدا چ كێشه‌و گیروگرفتێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
به‌هۆی جیاوازی بیر و بۆچوون و ئاستی رۆشنبیرییانه‌وه.
له‌لایه‌كی تر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌زانكۆدا ناوی خه‌ڵكی ده‌زڕێنن، كچ
بێت، یان كوڕ به‌تایبه‌ت كچان له‌دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی زڕاندووه و كاتی
خوێندنیشی ته‌واو بووه، ئیتر رۆژانه ناتوانێت پۆز به‌سه‌ر هه‌ر كوڕێكدا
لێبدات كه‌ده‌یه‌وێت، بۆیه له‌دوای ته‌واو بوونی خوێندن توشی حاڵه‌تێكی
زۆر خراپ و ترسناك ده‌بێت،كه‌پێی ده‌وترێت Guilty feeling)_لۆمه كردنی خود)،
ئه‌مه جۆرێكه له‌نیشانه‌كانی نه‌خۆشی (خه‌مۆكی)، كه‌كاتێك توشی ئه‌م
حاڵه‌ته ده‌بێت مێشكی وه‌كو تۆماركه‌رێكی ڤیدۆیی لێدێت هه‌رچی هه‌ڵه‌یه‌كی
به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كردبێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوزڕاندن و سوكایه‌تی
كردنه‌ی كه‌ده‌رحه‌ق به‌كوڕێك كه‌كردویه‌تی، دێته‌وه به‌رچاوی و ئازارێكی
زۆری ده‌دات، سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆی ده‌كات، به‌ڵام تازه هیچ سودێكی
نییه و ئه‌و كاته ده‌زانێت چ تاوان و هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه، مۆرێكی
خه‌جاڵه‌تی به‌نێو چاوانییه‌وه هه‌ڵده‌واسێت، یاخود ده‌درێت به‌دڵ و
هه‌سته‌كانیدا، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر به‌كوڕێك، یان
كچێك، نه‌ئه‌بوو ئاوا پاداشتی چاكه و خۆشه‌ویستی بداته‌وه له‌ناو
خه‌ڵكیدا ناوی بزڕێنێت، بۆیه به‌رده‌وام توشی ئه‌م حاڵه‌تی خه‌مۆكی و
سه‌رزه‌نشتكردنه‌ی خۆی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانێت كه‌سی به‌رامبه‌ر
بدۆزێته‌وه و گه‌ردنی خۆی پێ ئازاد بكات، گه‌ر بیشیدۆزێته‌وه، داوای
لێبوردن و گه‌ردن ئازادیشی لێ بكات ئه‌ی چی له‌و هه‌موو خه‌ڵَكه بكات
كه‌ئه‌م ناوی ئه‌و كوڕه، یان ئه‌و كچه‌ی لا زڕاندون، چۆن ئه‌وان
بدۆزێته‌وه و بڵێت: "من هه‌ڵه بووم تكایه بچن دوای لێبوردن له‌فڵان كه‌س
بكه‌ن به‌هۆی منه‌وه ناوی ئه‌و كه‌سه لای ئێوه زڕاوه"، یۆیه ئه‌م
جۆره كه‌سانه له‌كۆتای ژیانیاندا كه‌سێكی خه‌مۆك و خه‌مبار ده‌رده‌چن بێ
ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، به‌رده‌وام هه‌ست
به‌تاوان و هه‌ست به‌كه‌می خۆیان ده‌كه‌ن، ره‌نگه ئه‌و شته‌ی كردویانه
پێچه‌وانه به‌سه‌ر خۆیاندا بشكێته‌وه و كه‌سێكیش ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه
به‌رامبه‌ر به‌ئه و بكات، هه‌ندێكجاریش وایان لدێت ئه‌وه‌نده سه‌رزه‌نشتی
خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری و تاوان و ته‌نیایی ده‌كه‌ن و په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن و كۆتایی به‌ژینی خۆیان دێنن و دنیا و قیامه‌ت
له‌ده‌ست خۆیان ده‌ده‌ن به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه كه‌نه‌ئه‌بوو بیكردایه.
ئه‌مه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه شیكاری ناوزڕاندن بوو، هیوادارم هه‌ركه‌سێك
له‌زانكۆ و په‌یمانگادایه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌دایه، گه‌ر هات
و نهێنی كه‌سێك هاته لای، كه‌ئایا داواكردنی خۆشه‌ویستی بوو، یان هه‌ر
بابه‌تێكی تر، كه‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نایه‌وێت كه‌س بزانێت، با ئه‌م كه‌سه
به‌ئامانه‌ته‌وه پارێزگاری له‌نهێنی ئه‌و كه‌سه بكات و ناو و ناوبانگی
نه‌زڕێنێت، چونكه كه‌سی به‌رامبه‌ر سیقه‌ی به‌م هه‌یه بۆیه رێگه ده‌دات
نهێنی لا باس بكات، كه‌پێویسته ئه‌میش له‌ناو و چه‌مكی سیقه تێبگات و
سیقه‌ی خۆی لای كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌دۆڕێنێت و یادگارییه‌كی تاڵی لا تۆمار
نه‌كات، له‌به‌رئه‌وه نهێنی ئامانه‌ته بۆیه نابێت خیانه‌ت له‌ئامانه‌ت
بكه‌ین، چونكه من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌و په‌نده كوردییه
ده‌خه‌مه‌وه بیرتان كه‌ده‌ڵێت: "چی بچێنیت ئه‌وه ده‌دوریته‌وه"، جا
پێویسته تۆوێكی باش بچێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی باش بدوریته‌وه...؟"
هه‌روه‌ها به‌رێز (مامۆستا سه‌ید عه‌لی)، پێش نوێژی مزگه‌وتی عوسمان ئاغا و
وتاربێژی مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری چوێسه، له‌ڕووی ئاینییه‌وه و به‌پێی
یاسا و ده‌ستوری قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، ناوزڕاندنی
به‌م شێوه‌یه شیكرده‌وه:
"هه‌موو شتێك له‌ئیسلامدا پێویستی به‌دوو شته ئه‌ویش، (تبین و تحقیق،
واته به‌ڵگه و لێكۆڵینه‌وه)، بۆیه له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه
كه‌ده‌فه‌رموێت: [إن جاءكم فاسق بنبأ فتبینوا ان تصيبوا قوماً
بِجهالة‌ِ]، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌واڵێكی بۆ هێنایت، پێویسته
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی هه‌بێت، ئینجا
باوه‌ڕی پێ بكه‌یت.
به‌پێی یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر تۆمه‌ت و بوختان و ناوزڕاندنێك
بدرێته پاڵ هه‌ركه‌سێك، پێویسته چوار شاهیدی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
قسه‌یه بسه‌لمێنێت، واته نابێت له‌چوار كه‌س كه‌متر بێت، ئه‌گه‌ر
وانه‌بوو شاهیدییه‌كه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شاهیدییه‌كه
له‌چوار كه‌متر بێت، واته یه‌ك كه‌س بوو، یان دووان، یان سیان بوو، ئه‌وا
پێویسته ئه‌و كه‌سانه سزا بدرێن، به‌پێی یاسای ئیسلام و هه‌ركه‌سێكیان
(هه‌شتا داری حه‌دیان) لێبدرێت، چونكه له‌چوار شاهید كه‌مترن، له‌ڕاستیدا
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م چوار شاهیدییه له‌وه‌دایه، ئاینی ئیسلام ده‌یه‌وێت
نهێنی خه‌ڵكی بپارێزێت بۆیه داوای چوار شاهید ده‌كات،چونكه زۆرجار هه‌یه
له‌چوار كه‌مترن ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كاته‌وه ئاینی ئیسلام مه‌به‌ستییه‌تی نهێنی خه‌ڵكی بپارێزێت بۆیه
داوای چوار شاهید ده‌كات، چونكه زۆرجار هه‌یه له‌چوار كه‌مترن، ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ئاینی ئیسلام
نهێنی پارێزه، نه‌ك حه‌یابه‌ر، بۆیه سزای بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و دووهه‌م و
سێهه‌م داناوه به‌بێ بوونی چواره‌م، كه‌واته پێویسته هه‌ر كه‌سێك نهێنی
هه‌ر كه‌سێكی هاته‌لا بیپارێزێت و ناو و ناوبانگی نه‌زڕێنێت و سوكایه‌تی
به‌كه‌سایه‌تی و هه‌ست و بۆچوونه‌كانی نه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌نهێنی و عه‌یبی خه‌ڵكی ده‌رده‌خه‌ن و به‌دوای ناوزڕاندنی
به‌رامبه‌ره‌كه‌یانن، خوای گه‌وره سزایه‌كی سه‌ختی بۆ داناون له‌ڕۆژی
قیامه‌تدا.
له‌ئاینی ئیسلامدا دوو حاڵه‌ت هه‌یه، یه‌كه‌میان زه‌مكردنه دووهه‌میان
بوختیان كردنه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كه‌سێك نهێنی لای تۆبێت و تۆش ناوی بزڕێنی
و له‌نا و خه‌ڵكیدا باسی بكه‌یت ئه‌وا ئه‌گه‌رچی راستیش بێت و ئه‌و كه‌سه
ئه‌و شته‌ی تێدابێت، ئه‌وه (زه‌مكردن)ه، زه‌مكردنیش له‌ئیسلامدا به‌وه
پێناسه كراوه وه‌ك ئه‌وه وایه "گۆشتی ئه‌و كه‌سه به‌كاڵی بخۆیت"، جا
كێ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه زه‌می خه‌ڵكی بكات باسه‌ره‌تا گۆشتی كاڵی ئه‌و
كه‌سه بخوات، ئه‌و كات بیر له‌زه‌مكردنی بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر شته‌كه له‌و كه‌سه ناوزڕێنراوه‌دا بوونی نه‌بوو،
ئه‌وا (بوختان)ه و بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كردووه، بوختانیش له‌ئیسلامدا سزاكه‌ی
زۆر قورسه و له‌ڕۆژی دوایدا بانگ ده‌كرێت و له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا
ده‌بێت ئه‌و بوختانه بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر نا شوێنی ئاگری دۆزه‌خه،
كه‌واته پێویسته چوار شاهید هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر نا
ده‌چێته بابی بوختان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌وه، بۆیه خوای گه‌وره
له‌سوره‌تی (الهمزه، له‌ئایه‌تی یه‌ك)دا، ده‌فه‌رموێت: [ۆیل لِكلِ همزه‌ٍ
لمزه‌ٍ]، واته هاوار و ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر كه‌سێ كه به‌شوێن كه‌م و كوڕی
ده‌گه‌ڕێت و له‌عه‌یب و عاریان ده‌دوێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (كفی بالمرء كذباً تحدث بكل
ماسمع)، واته به‌سه به‌كه‌سێك بڵێت درۆزن، كه‌هه‌ر شتێكی بیست
بیگێڕێته‌وه.
یاخود له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: (علامه منافق ثلاثه، إذا حدث
كذب وإذا وعد اخلف وإذا اوتمِنَ خانَ)، واته نیشانه‌ی مونافیق سێ شته،
كه‌قسه ده‌كات درۆی تێدا ده‌كات، كه‌به‌ڵێن ده‌دات نایباته سه‌ر،
كه‌ئامانه‌تی لا داده‌نێیت خیانه‌تی لێده‌كات.
هه‌ڵوێسته كردنی ئێمه له‌سه‌ر خاڵی سێهه‌مه، كه‌ده‌فه‌رموێت:
(كه‌ئامانه‌تی لا داده‌نێیت خیانه‌تی لێده‌كات، (وإذا اوتمِنَ خانَ)،
چونكه كه‌نهێنی كه‌سێك ده‌چێته لای كه‌سێكی تر و به‌رامبه‌ر ناوی
ده‌زڕێنێت، ئه‌وا ئامانه‌ته و خیانه‌تی له‌و ئامانه‌ته كردووه، با ئه‌و
كه‌سه خۆی بۆ ئه‌و سزایه هه‌ڵبگرێت، چونكه یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی
مونافیقی تێدایه و مونافیقیش جێگه‌ی له‌ئاگری دۆزه‌خدا له‌خوار و
ژێره‌وه‌ی كافردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كافر خراپتر و سزای زیاتره، وه‌ك
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ إن منافقین فی الدرك
الأسفل من النار ]، واته
مونافیق له‌ئاگری دۆزه‌خدا له‌خوارو و ژێره‌وه‌ی كافره‌و خراپتره له‌كافر
له‌لای خوای گه‌وره، ئه‌و كه‌سانه‌شی خیانه‌ت له‌ئامانه‌ت ده‌كه‌ن باخۆیان
بۆ ئه‌م سزا سه‌خته ئاماده بكه‌ن، بۆیه چ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره و چ
فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی نهێنی
ده‌كه‌نه‌وه سزاشیان بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه‌به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت
و نهێنی خه‌ڵكی بڵاوده‌كاته‌وه و ناوی ده‌زڕێنێت، چونكه ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه له‌فیتنه‌ی و ئاژاوه و كێشه زیاتر هیچی تری لێ سه‌وز نابێت
و كۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنێت و هه‌ندێكجاریش په‌نا به‌خودا كاره‌ساتی دڵته‌زێنی
لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كاتێك
كه‌نهێنییه‌كی لا باس ده‌كرێت و ناوی كه‌سێكی لا ده‌زڕێنن، ئامۆژگاری ئه‌و
كه‌سه بكات و پێی بڵێ كه‌ئه‌مه دووره له‌ڕه‌وشتی جوان و فیتنه و كێشه‌ی
لێده‌بێته‌وه، وای لێ بكات بیخاته سه‌ر رێگه‌ی راست و رووبه‌ڕوی
ببێته‌وه به‌وه‌ی كه‌پێی بڵێت: "تۆ ئێستا ئه‌مه به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێك
ده‌كه‌یت، بێگومانبه رۆژێك كه‌سێكیش ده‌بێت ئه‌مه به‌رامبه‌ر به‌تۆ
بكات"، ئه‌م كه‌سه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆتای پێ بهێنێت،واته كه‌سی
دووهه‌م كه‌بۆی ده‌گێڕنه‌وه لای كه‌س باسی نه‌كات، به‌ڕاستی هه‌ر كه‌سێك
ئه‌مه بكات بێگومان بێت كه‌خوای گه‌وره نهێنی ده‌پارێزێت و پاداشتێكی
باشی له‌دوا ڕۆژدا بۆ ئاماده ده‌كات.
به‌پێی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به‌ناوزڕاندنی كه‌سێك،
كه له‌یه‌كه‌مه‌وه ده‌ما و ده‌م ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وا وه‌كو یه‌ك
تاوانبارن بێ ئه‌وه‌ی له‌گوناهی ئه‌وی تریان كه‌م ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سی
ناوزڕێنراو توشی هه‌ر جۆره لادانێك بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناوی زڕێنراوه
و له‌نا و خه‌م و ئازاردایه و په‌نا بباته به‌ر هه‌ركارێكی ناشه‌رعی و
نایاسایی، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه له‌یه‌كه‌مه‌وه تاكو كۆتای و بێ جیاوازی
له‌و گوناه و تاوانه‌دا به‌شدارن كه‌كه‌سی ناوزڕێنراو ئه‌نجامی ده‌دات،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆشی بكوژێت، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ی خۆ كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ن
و ده‌ستیان له و كوشتنه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه ده‌ڵێم كه‌ده‌بینین له‌ئێستادا ناوزڕاندن له‌لایه‌ن
كچان و كوڕانی ناو زانكۆ و په‌یمانگاوه زیاتر ئه‌نجام ده‌درێت و
كردویانه‌ته دیارده، كه‌بۆ لاف و گه‌زافی خۆیان ئه‌م كاره ئه‌نجام
ده‌ده‌ن و شانازی پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڕاستی جیلی زانكۆ و په‌یمانگا جیلێكن
كه‌خه‌ڵكی و كه‌س و كارییان شانازییان پێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام جارێكی تر
به‌داخه‌وه له‌جیاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ره‌وشتی جوان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا
هه‌ندێك ره‌وشت و دیارده ده‌كه‌نه باو كه‌جێگه‌ی داخ و مه‌ترسییه بۆ ناو
كۆمه‌ڵگا، نازانم ئه‌م كچ و كوڕه به‌ڕێزانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان
كه‌به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن چ سودێكیان پێده‌گات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وان
خۆیان به‌ڕۆشنبیر و كه‌سی تێگه‌یشتوی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌زانن چۆن رێگه
به‌خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌م ره‌وشته ناشرینه ئه‌نجام بده‌ن و برینێكی كوشنده،
یان تیرێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر دڵ و هه‌ست و كه‌سایه‌تی به‌رامبه‌ره‌كانیان
دروستبكه‌ن، باشه ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر توشی هه‌ر هه‌ڵه و لادانێكی
ناشه‌رعی و نایاسایی بێت وه‌كو (مادده هۆشبه‌ره‌كان، خۆ كوشتن، یان هه‌ر
تاوانێكی تر، ئایا چۆن ئه‌م كه‌سانه كه به‌ناوزڕاندنی خه‌ڵكی هه‌ڵده‌ستن
روویان هه‌یه لای هاوڕێكانیان سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه و شه‌رمه‌زار نابن،
خۆ ئه‌گه‌ر هیچ شه‌رمه‌زارییه‌ك رێگه‌ی پێنه‌گرتن، ئه‌ی له‌ڕۆژی دوایدا چۆن
له‌به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌ی خوادا سه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه و چ وه‌ڵامێكی
پێیه، كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه كه‌سێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه، خۆ
ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م دونیایه‌دا بڵێت جا من بڵێم چی ئه‌و كه‌سه خۆی
كوشتووه، یان مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه، یان توشی نه‌خۆشی ده‌روونی
و خه‌مۆكی بووه، خۆ من پێم نه‌وتووه ئه‌وه بكات منیش ئازادم كوڕێك، یان
كچێك (ره‌ت) بكه‌مه‌وه، منیش پێیان ده‌ڵێم ئێوه ئازادن گه‌ر كوڕێك، یان
كچێك داوای په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی لێ‌كردن، گه‌ر به‌دڵتان نه‌بوو
ده‌توانن رازی نه‌بن و ره‌تی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئازاد نیت، به‌ڵكو
رێگه‌شتان پێ نه‌دراوه به‌پێی دین و یاساش رێگه پێ نه‌دراوه نهێنی
كه‌سێك بڵاوبكه‌یته‌وه و ناوی له‌نا و خه‌ڵكیدا بزڕێنیت و له‌كه‌داری
بكه‌یت، بۆیه له‌كۆتایدا ده‌ڵێم به‌خوشكان و برایان كه‌ئاگاداری زمان و
كرده‌وه‌كانی خۆیان بن، چه‌نكه زمان گه‌ر ئاگاداری نه‌بیت توشی زۆر تاوانت
ده‌كات چ به‌رامبه‌ر به‌خۆت چ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، جا ئه‌گه‌ر نهێنی
كه‌سێكت هاته لا بیپارێزه ته‌نها له‌به‌ر خوا و پاراستنی ئابڕووی ئه‌و
كه‌سه، چونكه گه‌ر وا نه‌كه‌یت گومانت نه‌بێت چ به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی
ده‌یكه‌یت به‌زیاده‌وه به‌رامبه‌رت ده‌كرێته‌وه، كۆتای قسه‌كانیشم
فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رم (د.خ) بیر ده‌خاته‌وه كه‌ده‌فه‌رموێت: (به‌سه
بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر هیچ تاوانێكی نه‌بێت، به‌ته‌نها تاوانی ناوزڕاندنی
هه‌بێت، ئه‌وه گومانی نه‌بێت، كه‌به‌هۆی ئه‌و تاوانی ناوزڕاندنه‌وه
ده‌چێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، كه‌واته با هه‌موو لایه‌ك بزانن ناوزڕاندن
چه‌نده سزاكه‌ی قورسه و له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، خوا هه‌موو لایه‌كمانی
لێ بپارێزێت، كه‌نه ناومان بزڕێت و نه ناوی كه‌سیش بزڕێنین".
هه‌ر بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بابه‌ته‌كه و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و
تیشك خستنه سه‌ر وشه‌ی ناوزڕاندن و ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌سزاكه‌ی،
پارێزه‌ر (ئومێد حسێن ئه‌حمه‌د) له‌ڕووی یاساییه‌وه رونكردنه‌وه‌ی پێویستی
ده‌رباره‌ی ناوزڕاندن خسته‌ڕوو: "ناوزڕاندن له‌یاسای سزادانی عێراقیدا،
له‌ژماره (111)ی ساڵی (1969)دا له‌مادده‌ی (433)دا و له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا
هاتووه و به‌م شێوه‌یه پێناسه كراوه: (تۆمه‌ت و ناوزڕاندن بریتییه
له‌شتێك، كه به‌یه‌كێك له‌ڕێگا ئاشكراكان ده‌درێته پاڵ كه‌سێك)،له‌م
پێناسه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقیشدا
هاتووه و پێناسه‌یه‌كی وردی بۆ كردووه و هه‌ردوو رووكنی ماددی و
مه‌عنه‌وی تێدا به‌رجه‌سته بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه به‌دوو جۆر
سزا دراوه، كه‌سزایه‌كیان ماددییه و ئه‌وی تریان مه‌عنه‌وییه، كه
به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه‌ناوزڕاندنه‌كه‌ی كردووه، ئه‌ویش
بریتییه له(به‌ند كردن)، ماوه‌كه‌شی له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێت و
له‌گه‌ڵیشیدا غرامه‌یه‌كی ماددی ئه‌و كه‌سه ده‌كرێت.
سزایه‌كی تر هه‌یه كه‌مه‌عنه‌وییه، كه‌بریتییه له‌ڕق لێ بوونه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا له‌و كه‌سه‌ی ناوی كه‌سێكی تری زڕاندووه و متمانه و باوه‌ڕی لای
خه‌ڵكی نامێنێت و به‌پێی یاسای ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش، هه‌ر كه‌سێك ناوی
خه‌ڵكی بزڕێنێت و نه‌توانێت ئه‌و بوختانه له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر ئیسپات
بكات، واته ناوزڕاندنه‌كه‌ی به‌بوختیان ده‌رچوو، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
نابێت شاهیدی لێ وه‌ربگیرێت، چونكه به‌كه‌سێكی درۆزن ده‌رده‌چێت
له‌كۆتایدا، كه‌كه‌سێكیش درۆ بكات چۆن شاهیدی لێوه‌ربگیرێت و ببێته جێگه‌ی
باوه‌ڕی خه‌ڵكی ....؟ بۆیه خوای گه‌وره له‌سوره‌تی نوردا و له‌ئایه‌تی
چواردا ده‌فه‌رموێت: [ولا تَقبلوا ڵهُم شَهَادَه‌ً واُڵئِكَ هُمُ
الفاسقُونَ].
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت دوو خاڵی گرنگ له‌یه‌ك جیا بكه‌مه‌وه و ئاماژه
به‌هه‌ر یه‌كێكیان بده‌م و جۆری حوكمه‌كه‌ی بخه‌مه‌ڕوو، كه‌ئه‌ویش
ناوزڕاندنه‌كه‌یه كه‌دابه‌شی ده‌كه‌م بۆ دوو جۆر:
1. سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی بوختانی بۆ ده‌كرێت و ناوی ده‌زڕێنرێت، ئه‌گه‌ر
كه‌سێكی ئاسایی (شخص طبیعی) بێت و هیچ سیفه‌تێكی گشتی نه‌بێت، واته له‌ناو
حزب و حوكمه‌تدا نه‌بێت، ئه‌وا لێره‌دا له‌گه‌ڵ دروستكردنی تۆمه‌ت و
ناوزڕاندنه‌كه یه‌كسه‌ر تاوانێك دروستده‌بێت، ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامی ده‌دات
كه‌ناوه‌كه‌ی زڕاندووه، لێره‌دا كه‌سی ناوزڕێنه‌ر به‌تاوانبار داده‌نرێت
له‌یاسادا هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌واویش هه‌بێت له‌سه‌ر كه‌سه
ناوزڕێنراوه‌كه، چونكه ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه نییه،
نابێت ته‌داخولی كاری خه‌ڵكی بكات و ناویان بزڕێنێت! بۆ نمونه ژن و مێردێك
شه‌ڕیان ده‌بێت كۆمه‌ڵێك قسه و قسه‌ڵۆكی ناخۆش به‌یه‌كتری ده‌ڵێن
له‌به‌رچاو كه‌سێكدا ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێت ئه‌م نهێنییه‌ی ئه‌وان له‌نا و
خه‌ڵكیدا بڵا وده‌كاته‌وه و ناویان ده‌زڕێنێت، یاخود نمونه‌یه‌كی رونتر
كوڕێك به‌كچێك ده‌ڵێت "خۆشم ده‌وێیت"، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، كه‌سی
به‌رامبه‌ر كه‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی ئاراسته‌كراوه رازی نابێت
به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، واته به‌زمانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆمان (ره‌فز)ی
ده‌كات، لێره‌دا ئه‌و كچه، یان كوڕه ئازاده له‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر قبوڵ
نه‌كات و مافی خۆیه‌تی، كه له‌وانه‌یه به‌دڵی نه‌بێت، یان كه‌سێكی تری
خۆشبوێت، بۆیه به‌پێی یاسا و دین و كۆمه‌ڵگاش ئه‌م مافه‌ی پێ ده‌درێت،
به‌ڵام گه‌ر بێت و جگه له‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ری ره‌تكرده‌وه و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا بۆ شانازی كردن و پۆزلێدانی خۆی لای هاوڕێكانی و ده‌وروبه‌ری
هه‌ڵبسێت به‌ناوزڕاندنی كه‌سی به‌رامبه‌ر، كه‌داوایه‌كی ڕه‌وای ئاراسته
كردووه، لێره‌دا كه‌سی ناوزڕێنراو هه‌ست به‌كه‌می و نائارامی خۆی ده‌كات و
به‌رده‌وام واهه‌ست ده‌كات هه‌ر كه‌سێك لێی بڕوانێت ئه‌و بابه‌ته‌ی ئه‌و
ده‌زانێت بۆیه وا لێی ده‌ڕوانێت، ئه‌مه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ده‌بێته كه‌سێك كه‌به‌رده‌وام هه‌ست به‌كه‌می و لاوازی خۆی بكات، بۆیه
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ناوی زڕێنراوه، كه له‌م حاڵه‌ته‌دا مافی كه‌س نییه ناوی
بزڕێنێت، چونكه زه‌ره‌رێكی گشتی له‌كۆمه‌ڵگا
نه‌داوه‌و ئه‌ویش حه‌قی ره‌وای
خۆیه‌تی پێشنیازی وابكات بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، له‌م كاته‌دا ناوزڕێنراو
ده‌توانێت سكاڵای یاسای له‌سه‌ر كه‌سی ناوزڕێنه‌ر، ئایا كچ بێت ، یان كوڕ،
تۆمار بكات، ده‌توانێت بچێته دادگا، لێره‌دا دادگاش ئه‌و مافه به‌و
كه‌سه ده‌دات و كه‌سی ناوزڕێنه‌ر ئه‌گه‌رچی به‌ڵگه‌شی هه‌بێت و
به‌به‌ڵگه‌وه بدوێت، كه‌بڵێت ئه‌و شته راسته و بوختیانم نه‌كردووه بۆی،
ئه‌وا دادگا هه‌ر سزای ده‌دات، چونكه مافی ئه‌وه‌ی نییه ژیانی تایبه‌تی
كه‌سێك تێكبدات، له‌كاتێكدا داواكه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌رعی و یاساییه، ئیتر
به‌چ حه‌قێك ناوی ده‌زرێنێت، بۆیه سزا به‌سه‌ر كه‌سی ناوزڕێنه‌ردا
ده‌سه‌پێت و ئه‌و كه‌سه به‌ند ده‌كرێت له‌زینداندا، كه ماوه‌كه‌ی
له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێت، واته ره‌نگه حوكمی له‌چه‌ند ساڵێكیش زیاتر بێت،
به‌ڵام نابێت له‌ساڵێك كه‌متربێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا غرامه‌ی ماددیش
ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر كه‌سی ناوزڕێنرا و ره‌حمی هه‌بێت ده‌توانێت لێی خۆشبێت
و زیندانی نه‌كرێت، چونكه له‌م جۆره حوكمه‌دا ناوزڕێنراو ده‌توانێت لێی
خۆشبێت، یان لێی خۆشنه‌بێت، چونكه مافی تاكه كه‌سییه، واته گشتی نییه.
2. له‌لایه‌كی تر حاڵه‌تێكی ترمان هه‌یه كه‌ناوی كه‌سێك ده‌زڕێنێت و كه‌سی
ناوزڕێنراو كه‌سێكی ئاسایی نییه و له‌سه‌ر كارێكی گشتی ناوی ده‌زڕێنێت، بۆ
نمونه (پارێزگار، ئه‌ندام په‌رله‌مان، وه‌زیر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی)،
ئه‌مانه كاره‌كانیان موڵكی گشتییه و پێویسته چاودێری كاره‌كانیان بكرێت
به‌ووردی و له‌كاتی هه‌رجۆره لادان و سه‌رپێچییه‌كدا ده‌توانرێت باسی
لێوه‌بكرێت، كه‌كه‌سی بوختیانكه‌ر كه‌ناوی یه‌كێك له‌م كه‌سانه ده‌زڕێنێت
پێویسته به‌به‌ڵگه‌وه له‌به‌رده‌م دادگادا بدوێت، كاتێك به‌ڵگه‌كه
سه‌لماندی كه‌سی ناوزڕێنراو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووه كه‌دراوه‌ته
پاڵی، ئه‌وا تاوانه‌كه له‌سه‌ر كه‌سی ناوزڕێنه‌ر لاده‌چێت و ده‌چێته سه‌ر
شانی كه‌سی ناوزڕێنرا، ئه‌ویش ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه به‌ووردی تا
به‌ته‌واوی تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لمێت و ئه‌و كاته دادگا به‌پێی یاسا
و به‌پێی جۆری هه‌ڵه‌كه‌ی حوكمی به‌سه‌ردا ده‌دات و سزای بۆ دیاری ده‌كات
له‌گه‌ڵ ماوه‌ی زیندانی كردنه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێت له‌دادگا سكالا تۆمار بكات و بڵێت كه‌سێك
ناوی زڕاندوم، به‌ڵام نه‌توانێت بسه‌لمێنێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ناوی زڕاندبوو،
واته ئاگای لێی نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی بوختیانه‌كه‌ی بۆ
كراوه،كه‌ئاگای له‌و ناوزڕاندنه نییه ده‌توانێت داوای قه‌ره‌بوو بكات و
سكاڵا له‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات، بڵێت بوختیانی بۆ كردووم،
لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جۆری قه‌ره‌بووه‌كه دیاری ده‌كات، ئایا بڕێك
پاره‌ی دیاریكراو بێت، كه له‌كه‌سی بوختانكه‌ری ده‌سه‌نن، یان سزای
زیندانی كردن بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا، ده‌توانێت له‌كه‌سی شكاتكه‌ر
داوای (رَد الاعتبار، گێرانه‌وه‌ى سومعه) بكات، له‌ڕێگه‌ی داوای لێبوردن
له‌كه‌سی بوختان بۆكراو له‌ڕۆژنامه‌یه‌كدا، یان گۆڤارێكدا، بۆ ئه‌وه‌ی
سومعه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و به‌بێ تاوان ده‌ربچێت ئه‌و كه‌سه‌ی
كه‌بوختیانی بۆ كراوه گوایه ناوی خه‌ڵكی زڕاندووه و له‌كاتێكیشدا ئاگای
لێی نییه.
ئه‌مه به‌گشتی باسی ناوزڕاندن بوو، كه له‌ڕووی یاساییه‌وه شیكارم بۆ
كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك نهێنی و سومعه‌ی خه‌ڵكی بپارێزێت،
تاخۆی و خه‌ڵكیش توشی گرفت نه‌كات".
 |