|
سالاسیما زه‌نگی
ئاگاداركردنه‌وه لێده‌دات
ئا/ محه‌مه‌د ره‌حیم 30-10-2010
كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی به‌ده‌ر نییه له‌هه‌موو ئه‌و
نه‌خۆشییه به‌ربڵاوانه‌ی، كه له‌جیهاندا باوه، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك
دێته پێشه‌وه، ئایا شێوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان له‌كوردستاندا
وه‌ك وڵاتانی تر وایه؟
نه‌خۆشی سالاسیما ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌یه، كه‌بچێته هه‌رماڵێكه‌وه به‌خاوو
خێزانیه‌وه توشی شۆك و دڵه‌رِاوكێ و ترسیان ده‌كات، بۆیه
به‌پێویستمان زانی به‌دواداچونێكی ته‌واو بكه‌ین تاله‌چه‌مك و پێناسه‌ی
ئه‌م نه‌حۆشییه بگه‌ین و گشت خه‌ڵكی لی ئاگادار بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته سه‌ردانی نه‌خۆشحانه‌ی هیوای شاری سلێمانیمان كرد، كه‌به‌شێكی
ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌ته به‌نه‌خۆشی سالاسیما.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌رِووی پزیشكییه‌وه به‌رِێز دكتۆر لوقمان خالید
ره‌سوڵ، به‌م جۆره له‌رِووی زانستییه‌وه دووا: "سالاسیما نه‌خۆشییه‌كی
بۆماوه‌ییه له‌دایك و باوكه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه، هۆی
توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه، كه‌كه‌سی تووشبوو توانای دروستكردنی
خوێنی نامێنێت له‌ئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی مادده‌ی (هیمۆگڵۆبین _
Hemoglobin)، كه له‌خرِۆكه سوره‌كاندایه و له‌دوو به‌ش پێكدێت، هیمۆ
له‌گه‌ڵ گڵۆبین، ئه‌م نه‌خۆشییه توشی هه‌ر كه‌سێك ببێت توانای دروستكردنی
خوێنی نامێنێت، ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ته‌مه‌نی
منداڵییه‌وه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و زوو چاره‌سه‌ری له‌كاتی خۆیدا
بۆ نه‌كرێت، ئه‌وه له‌ته‌مه‌نی سێ بۆ چوار ساڵیدا ده‌یكوژێت، خوێن چالاكی
ده‌گه‌یه‌نێت به‌خانه و شانه‌كانی له‌ش كاتێك خوێن چالاكی كه‌م ببێته‌وه
ئه‌و كه‌سه هه‌ست به‌ماندویه‌تی و هه‌ناسه توندی و ئازار ده‌كات، ئه‌مه
نیشانه‌كانیه‌تی، كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی لاوازی دڵ و زووربه‌یان
له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا به‌وه ده‌مرن.
هیمۆگڵۆبین چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه، جۆرێكییان پێی ده‌وترێت فیتاڵ
هیمۆگڵۆبین (Hbf)، كه به‌هیمۆگڵۆبینی (F) ناسراوه، ئه‌مه منداڵ كاتێك
له‌سكی دایكیدایه پێویستی به‌م جۆره هیمۆگڵبینه‌یه و كاتێك
له‌دایكده‌بێت پێویسته ئه‌م هیمۆگڵۆبینه بگۆرِێت بۆ هیمۆگڵۆبینی
(ئه‌ده‌ڵت _ Adult) به‌واتای پێگه‌یشتوو، كه به(A) ناسراوه، بۆیه وا
پێویست ده‌كات له‌دوای ته‌مه‌نی شه‌ش مانگییه‌وه ئه‌م گۆرِانكارییه
رووبدات له(F)وه بگۆرِێت بۆ (A)ی، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌گۆرِا ئه‌وا
منداڵه‌كه تووشی نه‌خۆشی سالاسیما ده‌بێت، ئه‌م هیمۆگڵۆبینی (F)ه
تادرێژایی ته‌مه‌نی واده‌مێنێته‌وه، كه بۆ ژیانی مرۆڤی گه‌وره نابێت.
سالاسیما بۆماوه‌ییه، هه‌رگیزیش وانه‌بووه و نابێت منداڵه‌كه نه‌یبوبێت
و دوای توشی ببێت، له‌دایك و باوكی‌دا هه‌بوون و بۆ ئه‌میان گواستبێته‌وه،
له‌سكی دایكی‌دا هه‌یبووه نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام به‌هیمۆگڵبینی (F) ژیاوه
له‌سكی دایكی‌دا ئاسایی به‌و جۆره هیمۆگڵۆبینه ده‌ژی.
هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه له‌دایك و باوكیدایه، كه‌پێی ده‌وترێت سیفه‌تی
به‌زیو، واته نیوه‌ی له‌دایكدا هه‌یه و نیوه‌ی تری له‌باوكدا، ئه‌م دوو
نیوه‌یه یه‌كده‌گرن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ منداڵه‌كه.
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ئێستادا بۆته دیارده، له‌حاڵه‌ت ده‌رچووه، كه
له‌كوردستاندا زۆر به‌ربڵاوه، ئه‌گه‌ر سلێمانی به‌نمونه وه‌ربگرین
نزیكه‌ی له5%ی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن و زۆربه‌شیان
نازانن تا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه ئه‌وه‌یه كه‌هاوسه‌رگیری
له‌نێوان خزمه‌كاندا ده‌كرێت، كه‌بۆ ماوه‌ییه له‌نێوان خزمه‌كاندا وه‌ك و
میرات ده‌مێنێته‌وه، بۆ نمونه دوو ئامۆزا كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن
له‌باوباپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه و ئه‌مانیش ده‌یگوازنه‌وه،
كه‌باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه تابكرێت هاوسه‌رگیری له‌نێوان خزمه‌كاندا
نه‌كرێت باشه.
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه نه‌بوونی ئاستی هۆشیاری تاكه‌كان، ئه‌وه‌یه كاتێك
منداڵی یه‌كه‌میان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه پزیشك پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه
منداڵه‌كه‌تان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه، ئیتر مه‌هێڵن منداڵی ترتان
ببێت، چونكه ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و دایك و
باوكانه گوێ به‌وه ناده‌ن و رێگه ده‌ده‌ن منداڵی دووه‌م و سێهه‌م و
چواره‌م و هه‌ندێكجار زیاتریشیان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌ی زیاتر بۆ
خۆیان و كۆمه‌ڵگا دروست بكه‌ت.
سه‌باره‌ت به‌پشكنینه‌كانیش له‌شه‌ش مانگییه‌وه بۆیان ده‌كرێت،
كه‌ئه‌گه‌ری تووش بوونیان لێ ده‌كرێت، ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك پشكنینه له‌وانه
پشكنینی گشتی خوێن،پشكنینی شیكردنه‌وه‌ی كاره‌بایی هیمۆگڵۆبین كه‌پێی
ده‌وترێت (ئیچ بی ئه‌لیكترۆ فۆر یسس)، واته شیكردنه‌وه‌ی كاره‌بایی
هیمۆگڵۆبین، ئه‌مه ئه‌و جۆره هیمۆگڵۆبینانه‌مان بۆ جیاده‌كاته‌وه
كه‌باسمانكرد، واته (A)، یان (F) به‌رِێژه‌كانیانه‌وه، به‌م رێگایانه
ده‌دۆزرێته‌وه، كه‌چ جۆرێكیانه.
هه‌روه‌ها مایه‌ی خۆشحاڵییه كه‌ئێستا بووه به‌یاسا له‌په‌رله‌ماندا
ده‌بێت جێبه‌جی بكرێت، كه‌هه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌ك بكرێت ده‌بێت سه‌ره‌تا
پشكنین بۆ هه‌ردوكیان بكرێت تابزانن هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن، یان نا،
ئه‌گینا گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریان بۆ ئیمزا ناكرێت له‌دادگا.
كاتێك پشكنینه‌كه‌یان بۆ كرا‌و هیچیان هه‌ڵگری نه‌بوون ئه‌وه مایه‌ی
خۆشحاڵیه بۆ هه‌ردووكیان و كۆمه‌ڵگه‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵگری بوون
واته ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌ریخست ئه‌وا پێیان ده‌وترێت و جوان بۆیان
شیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر منداڵتان بوو تووشی نه‌خۆشی سالاسیما ده‌بێت،
ئێوه‌ش و منداڵه‌كه‌ش به‌درێژایی ته‌مه‌نتان له‌ناره‌حه‌تی و كێشه‌دا ده‌بن
ئه‌ركێكی زۆریش ده‌خرێته سه‌ر كۆمه‌ڵگا، بۆیه پێویسته هاوسه‌رگیری
نه‌كه‌ن، چونكه هه‌موو مانگێك تامردن پێویسته خوێنی تێبكرێت.
دوای تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیه‌وه به‌هۆی ئه‌و
هه‌موو خۆێنه‌وه، كه‌ده‌كرێته منداڵه‌كه رێژه‌ی ئاسن له‌له‌شیدا زۆر
ده‌بێت، كه‌مادده‌ی ژه‌هره ئه‌م مادده‌یه‌ش ده‌بێت به‌جیهازی تایبه‌تی
بكرێته ده‌ره‌وه له‌له‌شی ، كه‌له‌قۆڵی منداڵه‌كه ده‌به‌سترێت، لانی
كه‌م ده‌بێت بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر به‌قۆڵیه‌وه ببه‌سترێت له‌شه‌و
رۆژێكدا، ئه‌مه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌گینا خۆی ده‌بێت (10-12) كاتژمێر
بێت، به‌هۆی ئه‌م ژه‌هره ئاسنینه‌وه منداڵه‌كه تووشی كۆمه‌ڵێك گرفت
ده‌بێت له‌وانه (باڵا كورتی، باڵغ نه‌بوون، گه‌شه نه‌كردن، تێكچوونی
شێوه‌ی ده‌م وچاوی، له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی)، كه‌ئه‌مانه له‌رِووی ده‌روونی
و جه‌سته‌ییه‌وه كار له‌منداڵه‌كه ده‌كات.

به‌پێی زانیاریه‌كی وورد ده‌توانین دوو ساڵًی رابردوو به‌نمونه وه‌ربگرین
هه‌ر بۆ یه‌ك هه‌فته یه‌ك حاڵه‌ت هه‌یه، كه‌منداڵ له‌سلێمانیدا تووشی
سالاسیما ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی، مردنی ئه‌و منداڵه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر
جۆری چاره‌سه‌ركردن، ئه‌گه‌ر بێت و دایك و باوكان به‌شێوه‌یه‌كی باش و
به‌به‌رده‌وامی له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ری منداڵه‌كانیان بكه‌ن و
پێداویستیه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ژیانیان زۆره، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا خوێنه‌كه‌ی تێنه‌كرێت ئه‌وا
له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ده‌مرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌خوێنه‌كه‌ی
تێده‌كرێت، ده‌بێت به‌و جیهازه‌ی كه‌باسمانكرد ژه‌هره‌كه‌ی لێ ده‌ربكرێت،
خۆ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه به‌باشی خوێنی تێبكرێت له‌كاتی خۆیدا، به‌ڵام
ئامێره‌كه‌ی به‌باشی بۆ به‌كارنه‌هێنرێت و كه‌م ته‌رخه‌می تیا بكرێت ئه‌وا
ناگاته ته‌مه‌نی (20)ساڵان، چونكه ئاسنه‌كه كۆمه‌ڵێك ژه‌هری زۆر له‌سه‌ر
دڵی كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یكوژێت، بۆیه پێویسته چ خوێنه‌كه چ ئامێری ژه‌هر
ده‌ركردنه‌كه به‌باشی و له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت.
ئامۆژگاریشم ئه‌وه‌یه بۆ دایك و باوكان ئه‌گه‌ر منداڵیان بوو
له‌یه‌كه‌میاندا ئه‌م حاڵه‌ته‌ی لێده‌ركه‌وت، بانه‌هێڵێت منداڵی تری ببێت،
بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كات و منداڵێكی زه‌لیلیش له‌دایك نه‌بێت،
وه‌كو نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش ده‌توانرێت به‌ئاسانی به‌رِه‌نگی پێستی
له‌خه‌ڵكی تر جیابكرێته‌وه، كه‌رِه‌نگی پێستی رووخساری وه‌كو ره‌نگی ژه‌نگ
وایه و ره‌نگێكی تایبه‌ت ده‌به‌خشێت به‌پێستی، هیوادارم هه‌موو دایك و
باوكێك سود له‌م روونكردنه‌وانه‌و ئامۆژگاریانه وه‌ربگرن، تا دووچاری خه‌م
و كێشه نه‌بن."
هه‌روه‌ها به‌پێویستمان زانی سه‌ردانی چه‌ند منداڵێكی نه‌خۆش و تووشبوو
به‌سالاسیما بكه‌ین و لێدوان له‌خۆیان، یاخود دایكیان وه‌ربگرین، سه‌ره‌تا
وه‌فا جیهاد دایكی ئاری به‌م جۆره دووا: ئاری كورِم ته‌مه‌نی سێ ساڵه،
له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه،
له‌وكاته‌وه مانگانه خوێنی تێده‌كه‌ین، منداڵه‌كه‌م ئازاری زۆر زۆره،
ده‌بێت هه‌موو شه‌وێك ده‌رزی لێبدرێت، خۆم و مێرده‌كه‌م هه‌ڵگری ئه‌م
نه‌خۆشیه‌ین، ئه‌گه‌رچی خزمیش نین، به‌ڵام هه‌ردووكمان (ماینه‌ر)ین واته
برِێكی كه‌ممان هه‌یه‌و لای ئاری یه‌كی گرتووه بووه به(مایجه‌ر) واته
برِێكی زۆر.
سوپاسی خه‌ڵكی خێرخواز‌و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كه‌ین، كه‌خوێنمان پێ
ده‌ده‌ن، لێره خوێن ئاماده‌كراوه به‌به‌رده‌وامی ده‌كرێته ئه‌و
منداڵانه‌ی كه‌تووشی بوون، به‌ڵام گله‌ییه‌كمان هه‌یه له‌حكومه‌ت،
كه‌حه‌بێك هه‌یه پێی ده‌وترێت (ئۆكسجید) به‌بیانووی ئه‌وه له‌دوای
ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌وه نابێت بدرێت به‌منداڵ، به‌ڵام وانییه ئێمه خۆمان
له‌ئینته‌رنێته‌وه وه‌رمانگرتووه شێوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی، كه بۆ
هه‌موو ته‌مه‌نێك ده‌بێت له‌سه‌رو سێ ساڵیشه‌وه، ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرانه له‌بازارِی ره‌شدا هه‌موو كه‌س ناتوانێت
بیكرِێت، چونكه 28 ده‌نكی تێدایه‌و به(1000$) دۆلار ده‌فرۆشرێت،
كه‌ئه‌مه‌ش زه‌ختێكی زۆر ده‌كاته سه‌ر كه‌س وكاری تووشبووه‌كه، ئه‌م
حه‌به له‌بری ئه‌و ئامێره‌یه، كه له‌قۆڵی ئه‌و منداڵه ده‌به‌سترێت لانی
كه‌م بۆماوه‌ی 8كاتژمێر، ئه‌م حه‌به واده‌كات، كه‌ئه‌و ئامێره
به‌كارنه‌هێنرێت، كه‌چی به‌داخه‌وه به‌هه‌موو كه‌سێكی ناده‌ن، هه‌روه‌ها
دایكی ئاری وتی: ئه‌مه یه‌كه‌م منداڵمه‌و ئیتر ناهێڵم منداڵم ببێت
بۆئه‌وه‌ی زه‌لیل و داماوی ناو كۆمه‌ڵگا نه‌بێت.
له‌لایه‌كی تر ئه‌وه‌شی خسته‌رِوو، كه به‌نیازن له‌ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی
هیواوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی زه‌رع (چاندنی مۆخ) بكرێته‌وه،
كه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م چاندنی مۆخه بكرێت ئیتر ئه‌و منداڵه رزگاری ده‌بێت
له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك خوێنی تێ بكرێت و ئامێری بۆ به‌كاربێت، له‌مردنیش
رزگاری ده‌بێت، هیواشی خواست به‌زووترین كات حكومه‌ت ئاورِێك له‌تووشبووانی
ئه‌م نه‌خۆشییه بداته‌وه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یان بۆ بكاته‌وه‌و ژیانیان
له‌مردن رزگار بكات.
هه‌روه‌ها كیژۆڵه‌یه‌كی جوانی ته‌مه‌ن 21ساڵ، كه‌حه‌زی نه‌كرد ناوی خۆی
بهێنێت به‌م جۆره په‌یامی خۆی ئاراسته كردین: له‌ته‌مه‌نی نۆ مانگییه‌وه
تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووم، له‌خێزانه‌كه‌ماندا به‌س من وام، ئازارێكی
زۆرم هه‌یه، شه‌ش خوشك و برایه‌كم هه‌یه، من له‌هه‌موویان منداڵترم،
هیوادارم حكومه‌ت ئه‌و چاره‌سه‌ری مۆخه‌مان بۆ بكات و نه‌خۆشخانه‌كه‌مان
به‌زووی بۆ بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها خاتوو ئامین دایكی نه‌به‌زی 13ساڵ وتی: نه‌به‌زی كورِم له‌یه‌ك
مانگیه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سالاسیما یه‌خه‌ی پێگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
كورِه گه‌وره‌كه‌شم كه‌منداڵی گه‌وره‌مه‌و ته‌مه‌نی 26ساڵه ئه‌ویش
تووشبووه‌و ئێستا ئه‌ویش لێره‌یه، خۆم هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه نیم، به‌ڵام
مێرده‌كه‌م هه‌ڵگریه‌تی، داوا ده‌كه‌م كه‌حكومه‌ت چاره‌سه‌ری باشتر‌و خێراتر
پێشكه‌ش به‌نه‌خۆشه‌كان بكات،چونكه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
هه‌روه‌ها بۆ زانیاری زیاتر ئیسماعیل محمد، لێپرسراوی به‌شی ئاماری
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری تووشبوون و مردنی ساڵی (2009-2010)ی خسته‌رِوو:
له‌ماوه‌ی نێوان (2009-2010)،دا 172نه‌خۆش كه‌تووشی سالاسیما بوون
روویانكردۆته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ زۆربه‌یان
كراوه، له‌نێوان ئه‌م ژماره‌یه‌دا، كه‌لێره بوون 16كه‌سیان مردوون.
|