|
نا بۆ به‌كارهێنا مادده هۆشبه‌ره‌كان
ئا/ محه‌مه‌د ره‌حیم
30-6-2010

مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌یه، كه‌ده‌بێته هۆی
له‌ناوبردن و رسواكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئه‌م مادده‌یه به‌كارده‌هێنێت،
ئه‌و خه‌مه‌ی ئه‌گه‌رچی رۆژ به‌ڕۆژ زیاترده‌بێت له‌سه‌ر به‌كاربه‌ره‌كه‌ی،
به‌ڵام كه‌س خه‌می لێناخوات و ته‌نها و ته‌نها خۆی زه‌ره‌رمه‌ند و ره‌نج
به‌خه‌سار ده‌بێت، مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌گه‌رچی دیین حه‌رامی كردووه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاسا دونیاییه‌كانیش قه‌ده‌غه‌یان كردووه، چونكه
له‌زیان و ره‌نجه‌ڕۆیی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌ی لێ سه‌وز نابێت، بۆیه
له‌ساڵیادی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا
یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌ژێر دروشمی (نا بۆ
به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان) سیمینارێكی له‌ڕۆژی (24/6/2010)
و له‌هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی سازكرد.
دكتۆر ئه‌فرام حسن، پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان و ده‌رمانییه‌كان،
ئاماده‌ی ئه‌و سیمیناره بوو وه به‌م جۆره زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م
مادده‌یه‌ی له‌ڕووی پزیشكییه‌وه و هه‌ڵوێستی ئاینی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئه‌م
ده‌رده كوشنده‌یه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خسته‌ڕوو وه وتی:
" سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕووی پزیشكییه‌وه
بۆ هه‌مووان باس بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌زیانه‌كانی بۆ چوار خاڵی گرنگ
دابه‌شبكه‌م، كه‌هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێكی جیاواز زیانیان پێده‌گات،
ئه‌وانیش له‌ڕووی (جه‌سته‌یی و ده‌روونی و ئابوری و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه).
• خاڵی یه‌كه‌م/ زیانه جه‌سته‌ییه‌كان، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان
سه‌لماندووه كه‌هیچ جێگه‌یه‌كی له‌شی مرۆڤی به‌كاربه‌ری ئه‌م مادده‌یه
نییه كه‌زیانی پێ نه‌گات و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دروست نه‌كات، وه‌ك،
كۆئه‌ندامی ده‌مار توشی پوكانه‌وه ده‌بێت، توشبووه‌كه له‌رزۆك ده‌كات،
به‌كاربه‌ر توشی په‌ركه‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن
به‌كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و زیانگه‌یاندن به‌كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌روه‌ها
برینی گه‌ده و هه‌وكردنی په‌نكریاس و هه‌وكردنی جگه‌ر.
ئه‌م حاڵه‌تانه له‌توشبووه‌كاندا زیاتر رووده‌دات، وه‌ك له‌كه‌سێكی
ئاسایدا كه‌به‌كاربه‌ری نییه، بۆچونێكی هه‌ڵه هه‌یه كه‌ده‌ڵێن:
"به‌كارهێنانی ده‌بێته هۆی زیادكردنی توانا و هێزی جنسی"، به‌ڵام ئه‌مه
بۆچونه زۆر هه‌ڵه‌یه و خه‌ڵكی چه‌واشه ده‌كات، من زیاتر له(50 بۆ 55)
توێژینه‌وه‌م به‌رچاوكه‌وتووه، هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك نییه كه‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌بێت، به‌ڵكو به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوویانه كه‌ده‌بێته هۆی لاوازی
جنسی ته‌نانه‌ت له‌رزۆكی دروستده‌كات.
ئه‌م ماددانه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ردوو ره‌گه‌ز
هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له‌سه‌ر ره‌گه‌زی مێینه كاریگه‌ری زیاتره، چونكه
ده‌بێته هۆی هۆكارێك بۆ تێكدانی سوڕی مانگانه و وه له‌كاتی دووگیانی‌دا
كاتێك منداڵی ده‌بێت منداڵه‌كه‌ی ناته‌واو ده‌رده‌چێت و كێشی له‌دوو كیلۆ و
نیو كه‌متره و سه‌ر بچوك و گوێچكه‌ی شۆره و ئاستی ژیری زۆر كه‌مه،
كه‌به‌بینینی ئه‌م منداڵه یه‌كسه‌ر ده‌زانیت ئه‌م منداڵه ته‌نها
له‌دایكێكی به‌كاربه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌دایك بووه، كاریگه‌ری ئه‌م
ماددانه له‌سه‌ر ره‌گه‌زی نێر وه‌كو وتم كه‌متره و خۆی له‌زیانه
جه‌سته‌ییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
• خاڵی دووه‌م/ زیانه ده‌رونییه‌كان، هه‌ندێك له‌تاك بۆ ئه‌وه
به‌كاریده‌هێنێت كه‌گوایه ئارامی پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌یه ده‌خه‌نه‌ڕوو، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌حاڵه‌تی
خامۆكی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌دهێنێت سێ
ئه‌وه‌نده زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریناهێنن، دڵه‌ڕاوكێ پێنج
ئه‌وه‌نده زیاتره، حاڵه‌تێكی تر (هه‌لوه‌سه)یه، واته كه‌سی به‌كاربه‌ر
گوێی له‌ده‌نگێك ده‌بێت، یاخود شتێك دێته پێش چاوی كه‌كه‌سی ئاسای
نایبیستێت و نایبینێت، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی گومان له‌و كه‌سانه‌دا
دروستده‌بێت كه‌به‌كاربه‌ری مادده‌كانن، بۆ نمونه، پیاوێك گومان
له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كات كه‌خیانه‌تی لێ بكات به‌هۆی له‌ده‌ستدانی غه‌ریزه‌ی
جنسی، كه‌پیاوه‌كه شه‌و دره‌نگ دێته‌وه و شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا
دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته لای هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌ڕی پێده‌گێڕێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ناچێته لای گومانی خراپیش له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كات،
چونكه وابیر ده‌كاته‌وه به‌نه‌چونی ئه‌م ژنه‌كه‌ی خیانه‌تی لێبكات،
هه‌وه‌ها خۆكوشتن له‌و كه‌سانه‌ی به‌كاربه‌ری ئه‌و ماددانه هه‌شت
ئه‌وه‌نده زیاتره له‌كه‌سی ئاسایی، كه‌ته‌مه‌نی خۆكوژه‌كان له‌نێوان (15
بۆ 35) ساڵییه.
• خاڵی سێیه‌م/ زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێته هۆی بچڕاندنی شیرازه‌ی خێزان
و ئاژاوه‌و كێشه دروستكردن، هه‌میشه ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌به‌كاربه‌ری مادده
هۆشبه‌ره‌كانی تێدایه پڕه له‌ئاژاوه‌و كێشه، گه‌ر باوك به‌كاربه‌ربێت
ئه‌وا شیرازه‌ی خێزان به‌ته‌واوی ده‌پچڕێت و تێكده‌چێت، چونكه ناتوانێت
پێداوه‌یستی خێزانه‌كه‌ی دابینبكات و ئه‌و پاره‌یه‌شی په‌یدای ده‌كات
له‌كڕینی ئه‌و مادده‌یه‌دا سه‌رفی ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك به‌رپرسی
یه‌كه‌مه له‌ناو خێزاندا كه‌نه‌توانێت باش بێت و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات
و نمونه‌ی چاكه بێت، چۆن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا بكات و
نمونه‌ی چاكه بێت بۆیان، چونكه خۆی تاسه‌ر ئێسقان هه‌ڵه‌یه، گه‌ربێت و
به‌كاربه‌ر كوڕی گه‌وره‌ی خێزان بێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوكی‌دا شه‌ڕ و
كێشه‌یانه، چونكه كوڕه‌كه داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
ماددانه‌ی پێبكڕێت.
به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ژنانیش توشی به‌كارهێنانی ئه‌م
مادده كوشنده‌یه بوون، له‌لایه‌كی تر هۆكاری به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن
گه‌نجه‌كانمانه‌وه هه‌ندێكجار به‌هۆی دایك و باوكانه‌وه‌یه، چونكه
له‌پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یدا فشارێكی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر خوێنكاره‌كانیان
تانمره‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌ویش ناچارده‌بێت و په‌نا ده‌باته
به‌رچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نمره‌یه‌كی باش به‌ده‌ستبهێنێت،
هه‌مووانیش ده‌زانین له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ده‌رمانێك هه‌یه گه‌ر
خوێنكار به‌كاریبهێنێت توانای وه‌رگرتنی زیاترده‌بێت، كه‌به‌حسابی خۆی بۆ
ئه‌و چه‌ند رۆژه، یان چه‌ند هه‌فته‌یه به‌كاریده‌هێنێت و دوای
وازیلێدێنێت، به‌ڵام ناتوانێت وازیلێبێنێت و ئالوده ده‌بێت پێوه‌ی و
ئه‌وكاته زیانه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت له‌سووده‌كه‌ی.
• خاڵی چواره‌م/ زیانی ئابووری، خاڵێكی گرنگه كه‌به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م
مادده‌یه‌وه خۆی نمایشده‌كات، كه‌ئه‌میش ده‌كه‌ین به‌دوو حاڵه‌ته‌وه:
یه‌كه‌میان داراییه، له‌م حاڵه‌ته‌دا حكومه‌ت بڕێك پاره‌ی زۆر سه‌رف
ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری توشبووه‌كان له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌و
سه‌نته‌ری چاكسازی و كردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه پاره‌یه‌كی
زۆری ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر حسابی مافی گشتی به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.
حاڵه‌تی دووه‌م زیانی مرۆییه، كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پزیشك و توێژه‌ری
كۆمه‌ڵایه‌تی و توێژه‌ری ده‌رونی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارمه‌ندی
ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كار وباری
كۆمه‌ڵایه‌تی و كارمه‌ندانی ناوخۆ، ئه‌مانه هه‌موویانی تواناكانیان
ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری توشبووه‌كان، كه‌له‌ڕاستیدا وا پێویستده‌كات
تواناكانیان له‌شتێكی باشتردا به‌كاربهێنن كه‌سودی گشتی تێدابێت.
تازه‌ترین توێژینه‌وه كه‌له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره زانستییه‌كانی مانگی (3)ی
ئه‌م ساڵدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌و راستییه‌یی بۆ هه‌مووان خستۆته‌ڕوو
كه‌ده‌ڵێت: "هه‌موو دۆلارێك كه‌بۆ رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی
به‌كارده‌هێنرێت تا له‌و مادده هۆشبه‌رانه دووربكه‌ونه‌وه بڕی (70$)
دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه كه‌چاره‌سه‌ری توشبووه‌كه‌ی پێبكات"،
ئه‌مانه به‌گشتی زیانه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوو كه‌باسمانكرد."
دكتۆر ئه‌فرام هه‌روه‌ك چۆن زیانه‌كانی ئه‌م ماددانه‌ی باس كردوو وه
هه‌موانی لێ ئاگاداركرده‌وه، باسی چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی له‌ڕوانگه‌ی ئاینی
ئیسلامه‌وه بۆ كردین، كه‌به‌م جۆره درێژه‌ی به‌وته‌كانیداو وتی:
"له‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كاندا خوێندومه‌ته‌وه، كه‌له‌ساڵی(1920)وه
ئه‌مریكا هه‌وڵی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ماددانه بووه و بۆ
چاره‌سه‌ر و رێگری بۆ ماوه‌ی (4 بۆ 5) ساڵ ده‌یان هه‌زار كه‌سی خسته
زیندانه‌وه، كه‌هه‌ندێكجاریش حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاندن،
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌مه چاره‌سه‌ر
نییه، بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی من تێبینیم كردبێت،
كه‌له‌گۆڤارێكی تری ئه‌وروپیدا بڵاوكرابۆوه، ئاینی ئیسلامیان كرده
چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش بۆچوار قۆناغ دابه‌شیانكردووه و كه‌هه‌موو
قۆناغه‌كانیشیان له‌قورئانه‌وه وه‌رگرتووه و به‌م شێوه‌یه بووه:
قۆناغی یه‌كه‌م/ بوونی كه‌سانی پێشه‌نگ، واته كۆمه‌ڵی پێشه‌نگ كه‌ئه‌مانه
مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارناهێنن، وه‌ك، كه‌سانی ئاینی و سیاسی و پۆستی
ئیداری باڵا و نوسه‌ر، ئه‌مانه گوێیان لێ ده‌گیرێت و خه‌ڵكی گوێ
له‌ئامۆژگارییه‌كانیان ده‌گرن، كه‌ئه‌وان ئاماژه به‌وه بكه‌ن كه‌ئه‌مان
ئه‌وماددانه به‌كارناهێنن، بۆیه پێویسته ئێوه‌ش به‌كارینه‌هێنن، چونكه
كارێكی هه‌ڵه‌یه.
قۆناغی دووه‌م/ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك، باس له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌م
ماددانه ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك به‌رزبكرێته‌وه
له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتی، به‌جۆرێك باس له‌زیانه‌كانی بكرێت و
مه‌ترسییه‌كانی بخرێته‌ڕوو كه‌خه‌ڵكی له‌ترسی زیانه‌كانی خۆی به‌مه‌جبوری
دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه‌چاره‌یه‌كی تره.
قۆناغی سێیه‌م/ ته‌سككردنه‌وه‌ی بواره، بۆ نمونه، له‌وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت بڕیار ده‌رچووه به‌كارهێنانی جگه‌ره
له‌شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه، واته كاته‌كانی ئه‌م ماددانه
به‌رته‌سك بكرێته‌وه، تا به‌ره‌و وازهێنان بڕوات، كه‌بۆ نمونه،
كه‌میبكه‌ره‌وه له‌ڕۆژی چه‌ندجارێك به‌كارهێنانه‌وه بۆ یه‌كجار
به‌كارهێنان، رۆژی جارێك بۆ هه‌فته‌ی جارێك، هه‌فته‌ی جارێك بۆ مانگی
جارێك، به‌م جۆره گه‌ر به‌كاربه‌ره‌كه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه په‌یره‌و بكات
به‌ئاسانی ده‌توانێت پاش ماوه‌یه‌ك خۆی لێده‌ربازبكات، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی
جیهاندا ته‌نها شه‌وانه هه‌یه، واته به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر وه
ته‌مه‌نێكی دیاریكراویش بۆیان هه‌یه به‌كاریبهێنێت.
قۆناغی چواره‌م/ كه‌به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ره، بایه‌خدان به‌هۆشیاری هه‌موو
ئاسته‌كانه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كه‌هه‌موویان پێكه‌وه هه‌وڵی ئه‌مه بده‌ن بۆ
چاره‌سه‌ره‌كردنی و هه‌وڵی هۆشیاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بده‌ن تا ته‌واو
بنه‌بڕ بكرێت."
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك
ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌ڕێز (مه‌لا نه‌جمه‌دین والی حسێن) ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی سیمیناره‌كه
به‌رێزی باسی له‌چۆنیه‌تی حه‌رامكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان كرد له‌ئاینی
ئیسلامدا، كه‌به‌چه‌ند قۆناغێك قه‌ده‌غه‌ی كردووه و وتی: " ئاینی ئیسلام (
1431) ساڵ پێش ئێستا حه‌رامی كردووه، كه‌پێش ئیسلام عه‌ره‌ق و قومار
بوبووه گوڵی مه‌جلیسی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، بۆیه خوای گه‌وره ئایه‌تی
نارده خواره‌وه بۆ حه‌رامكردنی و فه‌رموی:[
يا أيها الذين وامنوا إنما الخمر والميسر والأنصاب والأزلم رجس من عمل
الشيطن فاجتنبوه لعلكم تفلحون]
ئا(90)، سوره‌تی المائده.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، دڵنیابن كه‌عه‌ره‌ق و قومار و
گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی كه‌خه‌ڵك به‌پیرۆزی
داناوه نه‌ك ئیسلام، بورج و حه‌ڵاڵ و حه‌رام زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی
زاره‌وه، ئه‌مانه هه‌ر پیس و له‌كار و كرده‌وه‌ی شه‌یتانن، كه‌واته
ئێوه‌ش خۆتانی لێ به‌دوور بگرن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری
به‌ده‌ستبهێنن.
هه‌روه‌ها له‌ئاینی ئیسلامدا به‌چه‌ند قۆناغێك بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی درا،
كه‌سه‌ره‌تا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌لایانه‌وه
قورس نه‌بێت، بۆیه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا فه‌رموی: "له‌خورماو ترێ ئێوه
دووشت دروست ده‌كه‌ن، كه‌یه‌كێكیان مادده‌ی هۆشبه‌ره، ئه‌وی تریان كه
خۆراكێكی باشه." كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاقڵ و خاوه‌ن هۆش و بیر یه‌كسه‌ر
تێگه‌یشتن و وتیان، گه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر بێت واته خۆراكێكی باش نییه،
بۆیه خۆیان به‌خواستی خۆیان وازیانلهێنا.
له‌قۆناغێكی تردا خوای گه‌وره فه‌رمووی: " ئه‌ی محه‌مه‌د (د0خ) پێیان بڵێ،
ئه‌و ماددانه سودێكی كه‌می تێدایه، به‌ڵام زیانه‌كه‌ی زیاتره
له‌سوده‌كه‌ی." ئیتر له‌م قۆناغه‌شدا كۆمه‌ڵێكی تر وازیانهێنا
دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌كارهێنانی عه‌ره‌ق.
قۆناغێكی تر ئه‌وه بوو كه‌زۆر له‌خه‌ڵكی نوێژیان ده‌كرد، كه‌خوای گه‌وره
ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده خواره‌و فه‌رموی:[يا أيها الذين آمنوا لا تقربوا
الصلاة و أنتم سكارى].
واته: ئه‌ی ئیمانداران له‌كاتی سه‌رخۆشیدا نوێژ مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر
سه‌رخۆشبوون ئه‌وه ئاگاتان له‌خۆتان نامێنێت و نازانن له‌نوێژه‌كانتانه
چی ده‌ڵێن، ئه‌وه بوو له‌كاتی نوێژدا به‌ته‌واوه‌تی حه‌رامكرا.
له‌قۆناغی كۆتایدا سه‌حابه‌كان داوایان كرد له‌خوای گه‌وره‌و پاڕانه‌وه،
كه‌یه‌كێك له‌وانه (عومری خه‌تاب) بوو خوای لێ رازیبێت، كه‌ده‌رباره‌ی
مادده هۆشبه‌ره‌كان خوای گه‌وره ئایه‌تێكیان بۆ بنێرێته خواره‌وه، خوای
گه‌وره‌ش فه‌رموی: [إنما
يريد الشيطن أن يوقع بينكم العدوة والبغضا و في الخمر والميسر ويصدكم عن
ذكر الله وعن الصلوة فهل أنتم منتهون]
ئا(91)، سوره‌تی المائده.
واته: به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه
دوژمنایه‌تی و بوغز و كینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادكردنی خوا‌و ناوه
پیرۆزه‌كانی وێڵتان بكات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بكات له‌ئه‌نجامدانی
نوێژه‌كانتان به‌شێنه‌ی، ئایا ئیتر به‌س نییه؟ ئایا كۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر
كه‌ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی هاته خواره‌وه جاڕ درا به‌ناو شاری مه‌دینه‌دا
كه عه‌ره‌ق حه‌رامكراوه، ئه و‌سا ئیمانداران قه‌رابه‌و گۆزه‌و دیزه‌و
هه‌رچی عه‌ره‌قی تێدابوو رشتیانه كۆڵان، به‌جۆرێك كه‌ده‌گێڕنه‌وه لافاوی
عه‌ره‌ق له مه‌دینه‌دا هه‌ستابوو بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زۆریان لێبكات، یاخود
بییانگرێت و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و بییانخاته زیندانه‌وه،
به‌ڵك و خۆیان به‌ئاره‌زووی خۆیان وازیانهێنا.
كه‌واته ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵك
بكه‌ین به‌ئامۆژگاری و هۆشیار كردنه‌وه‌یان، نه‌ك به‌هێز و گرتن، ده‌بێت
لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی رۆڵی خۆی بگێڕێت تا خه‌ڵكی هۆشیار بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، خاتوون (كه‌تایۆن محه‌مه‌د) لێپرسراوی تیمی یه‌كێتی
ژنانی كوردستان وه‌ك به‌ژداربوویه‌كی سمیناره‌كه و سه‌رپه‌رشتیار، چه‌ند
وته‌یه‌كی پێ راگه‌یاندین و وتی: "یه‌كێتی ژنانی كوردستان به‌رده‌وام
له‌خه‌می ئه‌و كێشانه‌دا بووه كه‌له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه، بۆیه
به‌باشمان زانی ئه‌م سیمیناره دوو رۆژ به‌ر له‌ساڵیادی رۆژی جیهانی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بێت، بۆیه به‌باشمان زانی له‌م
رۆژه‌دا سازی بكه‌ین.
مێژووی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(400) ساڵ پێش
زایین، كه‌سۆمه‌رییه‌كان به‌كارییانهێناوه و له‌نوسراوه‌كانی خۆیاندا
ئاماژه‌یان پێكردووه، هه‌روه‌ها دكتۆره ئاشورییه‌كان له‌بوری پزیشكدا
به‌كاریانهێناوه."
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا یه‌كێتی ژنان خه‌ڵاتی به‌سه‌ر چه‌ند خوێنكارێكی
په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانیدا دابه‌شكرد، كه‌به‌چه‌ند وێنه‌یه‌ك
كه‌له‌ناو هۆڵی ته‌واردا نمایشیانكردبوو گوزارشتیان له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان
ده‌كرد و به‌ژداری ئه‌م سیمیناره‌یان كرد، له‌لایه‌كی تر باشترین راپۆرت و
باشترین فۆتۆگرافی و باشترین تابلۆ‌و باشترین شعر و باشترین كاریكاتێر و
باشترین توێژینه‌وه و باشترین لێكۆڵینه‌وه و باشترین به‌دواداچون بۆ
مادده هۆشبه‌ره‌كان، خه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا.
له‌كۆتای سیمیناره‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ند پرسیارێكیان ئاراسته‌ی دكتۆر
ئه‌فرام كرد،له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاریكدا دكتۆر ئه‌فرام جه‌ختی له‌وه
كرده‌وه كه‌مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕێگه‌ی دوكه‌ڵه‌وه و له‌ڕێگه‌ی
سرنجه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه به‌كاردێت، هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی
پرسیارێكی تردا كه‌ئایا جگه‌ره‌ش وه‌كو مادده هۆشبه‌ره‌كان حه‌رامه؟
به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامدا وتیان: "به‌پێی زۆرێك له‌موفتییه‌كان به‌ڵێ، جگه‌ره
حه‌رامه وه زانایانی زۆربه‌ی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌جگه‌ره‌ش حه‌رامه." ،دواتر كۆتایی
به‌سیمیناره‌كه هێنرا.
|