|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
پایته‌خت: پڕاگ گه‌وره‌ترین شار: پڕاگ زمانی فه‌رمی: چیكی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتی: كۆماری په‌رله‌مانی سه‌رۆك كۆمار: ڤاتسلاڤــ كلاوس سه‌رۆك وه‌زیران: یان فیچه‌ر ڕووبه‌ر: (86,678)كم2 چوارگۆشه‌یه ژماره‌ی دانیشتوان: (10,25,0000) كه‌س چڕی دانیشتوان: (376) كه‌س له‌یه‌ك میل چوارگۆشه‌دا دراو: كڕۆنی چیكی (CZK) داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی: (112,500) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی داهاتی تاكه‌كه‌س: (10,850) دۆلاری ئه‌مریكی جیاوازی كات: ( +1 UTC) سروودی نیشتیمانی: (Kde domov můj) نیشتیمانم كوێیه هێمای ئه‌نته‌رنێت: (cz) هێمای ته‌له‌فۆن: (420) جوگرافیا: كۆماری چیك ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاوه، به‌چیكی پێی ده‌وترێت (Česká republika)، له‌گه‌ڵ سلۆڤاكیا له‌نێوان ساڵانی (1918، 1939، 1945و 1992) كۆماری (چیكسلۆڤاكیا)یان پێكهێنا، له‌باكوور هاوسنوره له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها سلۆڤاكیا ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتیه‌وه، له‌باشووریش هاوسنوره له‌گه‌ڵ نه‌مسا، سنوری باكوور‌و خۆرئاوا‌و باشووری خۆرئاوای بریتیه له‌ئه‌ڵمانیا، واته سنورێكی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا هه‌یه، ئه‌م وڵاته هیچ ده‌رچه‌یه‌كی ده‌ریایی نییه‌و هه‌موو سنوره‌كانی وشكاییه. ڕووبه‌ری وڵاتی چیك نزیكه‌ی (80.000) هه‌شتا هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، سروشتی ئه‌م وڵاته واهه‌ڵكه‌وتووه كه ده‌شتاییه‌كانی به‌چیاو به‌رزایی ده‌وره‌دراون، هه‌رئه‌م چیا‌و شاخانه كه سنوری سروشتین بوونه‌ته سنوری سیاسی ئه‌م وڵاته . هه‌ردوو ڕووباری (ئه‌لبه‌و فلتافا) به‌ناو ده‌شتاییه‌كانی (بۆهیمیا)دا تێده‌په‌ڕن‌و ئه‌و ده‌شته‌ش به‌چیاو ته‌پۆلكه‌ی نزم ده‌وردراوه وه‌ك چیاكانی (سۆدیت)، ناوچه‌ی (مۆرافیا) كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی چیكه‌وه چه‌ندین به‌رزایی تێدایه، ڕووباری (مۆرافا)ی پیادا تێده‌په‌ڕێت‌و ڕووباری (ئۆدرا)ی لێهه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌و ڕووبارانه‌ی له‌چیك هه‌ڵده‌قوڵێن یاخوود به‌م وڵاته‌دا تێده‌په‌ڕن ده‌ڕژێنه هه‌ریه‌ك له‌ده‌ریاكانی (ڕه‌ش، به‌ڵتیك‌و باكوور)، چیاكانی (شۆماڤا)ش ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری ئه‌ڵمانیا له‌باشووری خۆرئاوا، چیاكانی (ئیرز) كه به‌مانای چیاكانی (كانزای خاو) یان (كه‌ره‌سه‌ی خاو) دێت له‌باكووری خۆرئاوادا ده‌بن به‌سنوری هاوبه‌شی نێوان چیك‌و ئه‌ڵمانیا، چیاكانی (سودیت) له‌باكووردا له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م ببوون به‌شانۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ڕوویاندا، هه‌ر به‌رزترین لوتكه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌م ڕیزه‌چیایه‌وه‌و به‌رزییه‌كه‌ی (1602) مه‌تره‌و به‌رزترین لوتكه‌شه له‌وڵاتی چیكدا، ڕووباری (سایا) به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ سنوری سروشتی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌مسا له‌باشوور دروستكردووه، چیاكانی (كارباتی سپی) له‌خۆرهه‌ڵاتدا سنورێكی سروشتیان له‌گه‌ڵ سلۆڤاكیادا دروستكردووه. زمان : زمانی فه‌رمی وڵاتی چیك بریتیه له‌چیكی، كه ئه‌مه‌ش زمانێكی سلاڤی خۆرئاواییه‌و یه‌كێكه له‌زمانی (هیندۆئه‌وروپی) ییه‌كان، زۆر له‌زمانی سلۆڤاكی، پۆڵه‌ندی، سربی‌و هه‌رێمی لۆساتیای ئه‌ڵمانیا ده‌چێت، زمانی چیكی له‌و كاته‌ی ئه‌م وڵاته له‌ساڵی (2004)دا چووه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، بوو به‌یه‌كێك له‌زمانه فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، زمانی چیكی، به‌هۆی ئاڵای (به‌وهیمی) ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، كه (بۆهیمیا هه‌رێمێكی وڵاتی چیكه.
دانیشتوان: ژماره‌ی دانیشتوانی كۆماری چیك ده‌گاته نزیكه‌ی (10,25,0000) ده‌ملیۆن‌و دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار هاوڵاتی به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی (2003)، پێكهاته‌و دابه‌شبوونی پێكهاته‌ی ڕه‌گه‌زی وڵاتی چیك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه: * چیك/ 90% . * سلۆڤاكی، مۆراف، ڕۆما، پۆڵه‌ندی، ئه‌ڵمان‌و سیلیزی/ 10% . پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م چه‌ندین ملیۆن ئه‌ڵمانی له‌وڵاتی چیكدا ده‌ژیان، به‌ڵام دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌وانه‌ی كه ڕزگاریان بوو گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا. ئایین: وڵاتی چیك له‌ڕووی پێكهاته‌ی ئایینی به‌م شێوه‌یه دابه‌شده‌بێت: 59% بێ ئایین. 26,8% كاسۆلیكی ڕۆمانی. 1,2 % پرۆتستانت. 1% هۆسیت. 0.2% ئه‌رسۆزۆكسی خۆرهه‌ڵاتی. 2.8% ئاینه‌كانی تر. ئاو‌و هه‌وا: ئاو‌و هه‌وای چیك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مامناوه‌نده، تێكڕای ناوه‌ندی پله‌ی گه‌رمی ساڵانه ده‌گاته (7.9) پله‌ی سه‌دی، هه‌روه‌ها تێكڕای پله‌ی گه‌رمی له‌مانگی شوباتدا ده‌گاته (0.5) پله‌ی سه‌دی، تێكڕاییه‌كه‌ی له‌مانگی ته‌موزدا ده‌گاته (18.6) پله‌ی سه‌دی، بارانبارین له‌وڵاتی چیكدا تێكڕای ساڵانه‌ی ده‌گاته (508) ملیمه‌تر . مێژوو: وڵاتی چیك به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی سه‌ره‌كی مێژوویدا دابه‌شده‌بێت كه ئه‌وانیش بریتین له: * بۆهیمیا . * مۆرافیا . * شیلیزیا . هه‌ندێك له‌هۆزه جێرمه‌نیه‌كانی وه‌ك (مه‌كرۆمانی‌و كوادی) له‌نێوان سه‌ده‌ی یه‌كه‌م بۆ سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینی له(بۆهیمیا) ده‌ژیان، دوای ئه‌وه ئه‌م هۆزانه كۆچیان كرد بۆ باكوور‌و هه‌رێمی (بۆهیمیا)یان بۆ هۆزه سلاڤیه‌كان جێهێشت، هۆزه سلاڤیه‌كان له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌مه‌وه له‌و ناوچانه نیشته‌جێبوون، ئه‌م هۆزانه واته هۆزه سلاڤیه‌كان له‌خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری (بریزیمیس)دا خۆیان ده‌دۆزیه‌وه. له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌می زایینی‌دا ئه‌م بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو هۆزه سلاڤیه‌كانی دراوسێیدا سه‌پاند، هه‌رێمی (بۆهیمیا) بوو به‌شانشینێك‌و كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی (بریزیمیس)، هه‌ر له‌سه‌ده‌ی نۆیه‌مه‌وه تا ساڵی (1306)، له‌ساڵی (1526)دا (فردیناندی یه‌كه‌م) هه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ده‌ستبه‌جێ بنه‌ماڵه‌ی (هابسبۆرگ) ده‌سه‌ڵاتیان لێسه‌ندراو كۆتاییان به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی (بریزیمیس) هێنا له‌شانشینی (بۆهیمیا)و ئیمپراتۆریه‌تی (نه‌مسایی - هه‌نگاری) ده‌ریخست كه چیك به‌شێكه له‌و به‌شه‌ی نه‌مسا كه ئیمپراتۆرییه‌كه‌ی پێكهێناوه. دوای كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه ساڵی (1914) به‌رپا بوو ساڵی (1919) كۆتایی هات، ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته لێك هه‌ڵوه‌شا، كۆماری (چیكسلۆڤاكیا) به‌یه‌كگرتنی هه‌ردوو وڵات (چیك‌و سلۆڤاكیا) له‌ساڵی (1918) پێكهات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرتر بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رده‌می نازییه‌كان (چیكسلۆڤاكیا) ده‌ستبه‌رداری ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر (سۆدیت) بوو له‌ساڵی (1938)، ساڵی دواتر (سلۆڤاكیا) له(چیكسلۆڤاكیا) جیابووه‌وه‌و كۆماری یه‌كه‌می (سلۆڤاكیا)ی پێكهێناو (ئه‌ڵمانیا)ش پارێزگاری لێ‌كرد، دوای ئه‌وه‌ش هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری (چیكسلۆڤاكیا)یان داگیركرد‌و خستیانه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا، پاشان حكومه‌تێكی ڕاسپێردراوی ده‌ستكه‌لای خۆیان له(چیك‌و مۆراڤیا) ڕاگه‌یاند پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م . هێزه‌كانی (سۆڤیه‌ت) له‌ساڵی (1945) (چیكسلۆڤاكیا)یان ڕزگاركردو كۆماری (چیكسلۆڤاكیا)یان ڕاگه‌یاند، (ئیدوارد بینیس) وه‌ك سه‌رۆكی (چیكسلۆڤاكیا) دامه‌زراند، شاری (پڕاگ) له‌ساڵی (1968) چه‌ندین ڕووداو‌و خۆپیشاندانی توندی به‌خۆوه دیت كه داوای دیموكراتی‌و ئازادیان ده‌كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی (سۆڤیه‌ت) ئه‌م خه‌ڵكه‌یان به‌توندی سه‌ركوتكرد زۆر، خه‌ڵكی چیك ساڵی (1989) به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه حكومه‌تی شیوعی وڵاته‌كه‌یان لابرد‌و یه‌كێتی نێوان (چیك‌و سلۆڤاكیا)شیان له‌ساڵی (1992) هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كۆماری چیك له‌ساڵی (1993) ڕاگه‌یه‌نراو (فاتسلاڤـ هاڤڵ) وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆماری چیك ده‌ست به‌كاربوو .
ڕامیاری: * سیسته‌می سیاسی: كۆماری چیك كۆمارێكی په‌رله‌مانی دیموكراتیه، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت سه‌ركۆماره‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش سه‌رۆكی حكومه‌ته، كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكه‌ری ده‌وڵه‌ته، په‌رله‌مانی چیك له‌دوو ئه‌نجومه‌ن پێكدێت كه ئه‌وانیش: (ئه‌نجومه‌نی پیران‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران)ن، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك زۆرینه‌ی ڕه‌ها له‌هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه بێنێت، واته زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی پیران‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران) به‌ده‌ستبێنێت. هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌وڵاتی چیك له‌سه‌ر شێوازی لیسته، هه‌ر لیستێك یان هه‌ر پارتێك ده‌بێت زیاتر له(5%)ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، تا بتوانێت بچێته ناو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: له(200) ئه‌ندام پێكدێت، هه‌رچوار ساڵێك هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌كرێت. ئه‌نجومه‌نی پیران: له(81) ئه‌ندام پێكدێت كه خۆی له پیاوان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تدا ده‌بینێته‌وه‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵاتیه‌كانیشه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. *پارته ڕامیارییه‌كان: 1) پارتی شارستانی دیموكراتی. 2) پارتی ڕاستڕه‌وی ناوه‌ند. 3) پارتی هاوكاری شارستانی دیموكراتی. 4) پارتی بزووتنه‌وه‌ی شارستانی. 5) پارتی لیبراڵی چه‌پی ناوه‌ند. 6) پارتی بۆهیمیاو مۆرافیای كۆمۆنیستی. 7) پارتی شۆسیالیستی چیكی. 8) پارتی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشتیمانی لیبراڵی. 9) پارتی كۆماری چیك. 10) چه‌ندین پارت‌و ڕێكخراوی تر. * ڕامیاری ده‌ره‌وه: كێشه‌ی زه‌ویه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌پێشدا كه له‌چیك داگیری كردبوو ئێستا بوونه‌ته چه‌قی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان (چیك‌و ئه‌ڵمانیا)، واته خاڵی ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م دوو وڵاته په‌یماننامه‌ی ڕێكه‌وتن‌و ئاشتیان له‌ساڵی (1997) واژۆكرد تا كۆتایی به‌و ناكۆكی‌و ئاڵۆزییه‌ی نێوانیان بهێنن كه بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ‌و له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه به‌رۆكی به‌هه‌ردوو وڵات گرتبوو، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له‌ساڵی (1993) وڵاتی چیك ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا واژۆكرد، وڵاتی چیك له‌ساڵی (1999) بوو به‌ئه‌ندام له(هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی - ناتۆ)و له‌ساڵی (2004)شدا بوو به‌ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، نزیكه‌ی (77%) چیكیه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه له‌ڕاپرسیه‌كدا كه له‌چیك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازكرابوو ده‌نگیاندا. *هه‌رێمه فیدڕالیه‌كان‌و كارگێڕییه‌كان: كۆماری چیك دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر (14) پارێزگا‌و یه‌كه‌ی كارگێڕیدا، كه كارگێڕی لادێكان واته (okresy)و هه‌روه‌ها كۆمۆنات (obce) سه‌ر به‌ئه‌وانن، (پڕاگ) پایته‌ختی وڵاته‌و گه‌وره‌ترین شاره له‌م وڵاته‌دا، شاره گه‌وره‌كانی تر بریتین له: * بڕنۆ (379.185 كه‌س/2001) . * ئۆستراڤا (319.293 كه‌س/2001) . * بیلزن (166.274 كه‌س/2001). * ئۆلۆمۆتس (103.293 كه‌س/2001) . * لیبیرتس (99.832 كه‌س/2001) . * پادڤایس(98.876 كه‌س/2001) . *ئابووری و ژێرخانی ئابوری: كۆماری چیك له‌سه‌رده‌می شیوعیه‌تدا ئه‌ندامی یه‌كێتی (كۆمیكۆن)ی ئابووری بوو، كه ئامانج له دامه‌زراندنی بریتی بوو له‌په‌ره‌پێدان‌و گه‌شه‌پێدانی هاوكاری ئابووری له‌نێوان كوتله‌ی سۆشیالیستی به‌تایبه‌تی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیا‌و كارگه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بوو، كه‌رتی تایبه‌ت هیچ بوونێكی نه‌بوو له‌گۆڕه‌پانی كاردا، دوای ئه‌وه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان بوو به‌ئابوورییه‌ك كه پشتی به‌بازاڕی ئازاد ده‌به‌ست، ئابووری ئه‌م وڵاته به‌هێز بوو به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه له‌ساڵی (2004)دا، نزیكه‌ی (60%) ڕووبه‌ری وڵات ده‌كرێت به‌كشتوكاڵ. گرنگترین كانزاكانی چیك بریتین له: (خه‌ڵوزی به‌ردین، خه‌ڵوزی سوور یان قاوه‌یی). گرنگترین پیشه‌سازییه‌كانیش بریتین له: (پیشه‌سازی ئاسن‌و پۆڵا، پیشه‌سازی ئوتومبیل‌و بارهه‌ڵگره‌كان، پیشه‌سازی كه‌ره‌سه‌ی خۆراكی، پیشه‌سازی چنین، پیشه‌سازی شووشه‌و كریستاڵ، پیشه‌سازی كیمیاوی‌و پیشه‌سازی چه‌ك). هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای شه‌مه‌نده‌فه‌ری چیكی (České dráhy)یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، و تۆڕی هاتوچۆی وڵاتیش تازه‌و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه. * ڕۆشنبیری‌و فێركردن: له‌گرنگترین یارییه‌كانی وڵاتی چیك یاری هۆكی سه‌ر سه‌هۆڵه، ئه‌م یاریه زۆر گرنگه‌و چیكیه‌كان گرنگیه‌كی زۆری پێده‌ده‌ن، چیك له‌م جۆره یارییه‌دا پێنج جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جیهان. خواردنه‌وه‌ی نیشتیمانی وڵات ناوی (بیخیرۆفكا)یه‌و ئه‌م خواردنه‌وه به‌لای چیكیه‌كانه‌وه په‌سه‌نده، ئه‌م وڵاته به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی جیهان داده‌نرێت كه گرنگیه‌كی زۆر به‌چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌دات، واته چاره‌سه‌ری سروشتی جێگه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی گرتووه‌ته‌وه‌و چیكیه‌كان ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره‌یان لاپه‌سندتره. هه‌وره‌ها چیك سروشت‌و دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جوانیه‌كی زۆری به‌ژینگه‌كه به‌خشیوه به‌جۆرێك چه‌ندین ملیۆن گه‌شتیار ساڵانه سه‌ردانی ئه‌م وڵاته پڕسروشت جوانه ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ركردنی مرۆڤـ به ئاو‌و گۆگردی سروشتی كه له‌كانیاو‌و گه‌رماوه‌كاندا هه‌یه. |