|
ناوداران
سه‌باره‌ت به‌هاوڕێیه‌تی ده‌ڵێن..
دیار ئه‌كره‌م
10-5-2010
- ئایا من دووژمنانم تێكناشكێنم له‌كاتێكدا هه‌وڵی زیادكردنی
هاورِێیانم ده‌ده‌م ؟
ئه‌براهام لینكۆڵن
- ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خوازێت تۆ بێده‌نگ بیت یاخود نكوڵی
له‌گه‌شه‌كردنی تۆ ده‌كات، هاوڕێت نیه
ئالیس ۆڵكه‌ر
-هاوڕێ ئه‌و كه‌سه‌یه ره‌نگه بتوانم له‌به‌رده‌میدا
به‌ده‌نگی به‌رز بیربكه‌مه‌وه
راڵف واڵدۆ ئیمیرسۆن
- من هه‌میشه دووپاتم كردووه‌ته‌وه له سیاسه‌تدا ئه‌وه
دوژمنانت ئازارت ناده‌ن به‌ڵكو هاورِێكانت ئازارت ده‌ده‌ن
ئان ریچاردز
- هاورِێ چییه ؟ تاكه رۆحێكه له‌دوو جه‌سته‌دا ده‌ژی.
ئه‌رستۆ
-په‌یوه‌ندی هاورِێیه‌تی ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌هاورِێكان به‌و وتانه‌ی زانی كه هاورِێكه‌ی
تری له پاشمله‌و له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه وتوونی.
بلیس باسكاڵ
- هاورِێیه‌تیكردنی خود زۆر گرنگه چونكه به‌بێ ئه‌وه هیچ
كه‌س ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا په‌یوه‌ندی هاورِێیه‌تی
ببه‌ستێت .
ئیلیانۆر رۆزفڵت
- ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری شكست پێ ده‌هێنێت نه‌بوونی
خۆشه‌ویستی نیه، به‌ڵكو نه‌بوونی هاورِێیه‌تییه.
فرێدریك نیچه
- ته‌نیاترین ژن له‌جیهاندا ئه‌وه‌یه ژنێكی هاورِێیه‌ك شك
نه‌بات.
جۆرج سانتایانا
-بازرگانی ره‌نگه پاره به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام هاورِێیه‌تی
زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌یه
جه‌ین ئۆستن
- ئه‌م به‌یانییه له‌كاتێكدا له‌خه‌و هه‌ستام سوپاسی خوام كرد
بۆ ئه‌و هه‌موو هاورِێیه‌ی پێی به‌خشیوم، كۆنه‌كان و نوێكانیش.
رالف واڵدۆ ئیمیرسۆن
|