|
ئه‌و 10 كه‌سه‌ی به‌بێ ته‌واوكردنی
خوێندن گه‌یشتنه لوتكه‌ی ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندیی

و/ والی شێخ عه‌لی 12-5-2010
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی زانكۆیی و سه‌رقاڵبوونی زۆربه‌ی
خه‌ڵك به‌هاندان له‌پێناو ته‌واوكردنی خوێندنی ئه‌كادیمیدا، گۆڤاری تایم- ی
ئه‌مریكا كه یه‌كێه له‌به‌ناوبانگترین گۆڤاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ناوی 10
كه‌سایه‌تی ئه‌مریكی به‌ناوبانگی بڵاوكرده‌وه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندن
ته‌واوبكه‌ن له‌لوتكه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی و ناوبانگدان.
ئه‌و 10 كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1.بێڵ گه‌یتس
سه‌ركه‌وتووترین كه‌س كه له‌زانكۆی هاڤارد دابڕاوه‌و ئێستاش له‌لیستی
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهاندایه‌و خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، گه‌یتس ماوه‌ی
زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌كه له‌ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهاندایه، دایكی
مامۆستای قوتابخانه بووه‌و باوكیشی پارێزه‌ر بووه.
گه‌یتس له‌ساڵی 1973 چووه زانكۆی هارڤارد به‌ڵام ته‌نها دوای دوو ساڵ له‌چوونی بۆ
زانكۆ دابڕاو له‌گه‌ڵ پاوڵ ئالینی هاوڕێی مندڵیدا خۆی ته‌رخانكرد بۆ دامه‌زراندنی
كۆمپانیای مایكرۆسۆف، به‌ڵام له‌ساڵی 2007 دا‌و پاش زیاتر له 30 ساڵ له‌دابڕان
له‌زانكۆ، هه‌ر له‌هارڤارد دكتۆرای فه‌خری به‌ده‌ستهێنا.
2.ستیف جۆبز
ئه‌گه‌ر ئه‌م ناوداره له‌خوێندن به‌رده‌وام بوایه ئه‌و كاته هیچ یه‌كێك
له‌ئامێره‌كانی ئایپاد، ماك و چه‌ندین ئامێری ئه‌لیكترونی تر نه‌ده‌چوونه سه‌ر
خه‌رمانی ته‌نكۆلۆژیای نوێوه، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی به‌ختی هه‌بوو له‌وه‌دا كه جۆبز
ته‌نها شه‌ش مانگ له‌زانكۆی رید به‌رده‌وامبوو و دوای ئه‌وه به‌هۆی هه‌ژاییه‌وه
وازی له‌خوێندن هێنا.
جۆبز هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری كۆمپیوته‌ری ئاپڵ و نێكست- ه.
3.فرانك لیۆد رایت
به‌ناوبانگترین ئه‌ندازیاری بیناسازی ئه‌مریكا بووه‌و خاوه‌نی زیاتر له 500 كاره،
رایت ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دیزاین بووه ئه‌وه‌نده له‌كۆلیژه‌كه‌یدا
نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌م ناوداره له‌زانكۆی ویسكۆنسین مادیسۆن له‌ساڵی 1886 دا
وه‌رگیرا به‌ڵام ته‌نها دوای ساڵێك وازی له‌و كۆلێژه هێنا.
4.بوكمینسته‌ر فوڵه‌ر
ئه‌میش ئه‌ندازیارێكی بیناسازیی و بیریارێكی به‌ناوبانگ و داهێنه‌رێكی ناوداره‌و
هه‌ر زوو له‌زانكۆ دابڕاوه، له‌زانكۆی هارڤارد نه‌ك جارێك به‌ڵكو دووجاریش
ده‌ركراوه، فوڵه‌ر له‌میانه‌ی ژیانیدا توشی چه‌ندین شكست بووه به‌شێوه‌یه‌ك كه
بیری له‌خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه.
5.جه‌یمس كامیرۆن
ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكییه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره، كامیرۆرن
له‌كه‌نه‌دا له‌دیكبوووه‌و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بووه به‌ڵام له‌ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌یدا كۆچیان كردووه بۆ ویلایه‌تی كالیفۆرنیاو له‌وكاته‌دا جه‌یمس
په‌یوه‌ندی كردووه به‌كۆلێژی فوڵه‌رتون بۆ خوێندنی فیزیا به‌ڵام زۆر له‌خوێندن
به‌رده‌وام نه‌بووه‌و وازی لێ هێناوه، دواتر كچه شاگردێكی ماره‌كردووه‌و داوتر
بووه‌ته شۆفێری لۆرییه‌كی تایبه‌ت به‌قوتابخانه‌یه‌ك، ئه‌م ناوداره له‌ساڵی 1977
وه به‌هۆی فیلمی Star Wars واته شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان- ه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه.
6.مارك زوكه‌ربێرگ
زۆر خوێندكاره زانكۆییه‌كان ژوره ناوخۆییه‌كانیان بۆ خوێندن یان نوستن یان
ئه‌نجامدانی كارێك به‌دزی كه‌سوكاریانه‌وه به‌كارده‌هێنن به‌ڵام ئه‌م ناوداره
له‌و شێوه‌نه‌وه ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك- ی دروستكرد كه ئێستا دیارترین ماڵپه‌ڕی
كۆمه‌ڵایه‌تییه.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری فۆربیس ئێستا سامانی زوكه‌ربێرگ كه‌بچوكترین ملیاردێره
له‌جیهاندا به 4 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێندرێت.
7.تۆم هانكس
ئه‌م ناوداره كۆلێژه‌كه‌ی به‌جێهشتووه‌و په‌یوه‌ندی كردووه به فێستیڤاڵێكی
تایبه‌ت به‌شانۆ له‌شاری كلیڤلاند- ی ویلایه‌تی ئۆهایۆو له‌وێ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی
شانۆ له روناككردنه‌وه‌و دیزاین و هتد فێربووه‌و له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه
به‌هۆڵییوده‌وه‌و ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری نواندن و به‌رهه‌هێنان و ده‌رهێنان و
نوسینه.
8.هاریسۆن فۆرد
ئه‌مه‌ش ئه‌ستێره‌ی هه‌ردوو فیلمی Star Wars و Indiana Jonesه‌و له‌كۆلێژی ریپۆن
فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه به‌ڵام پێش ته‌واوكردنی كۆلێژه‌كه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م
كورسی خوێندنی جێهشتووه، دواتر چه‌ند رۆڵێكی بچوكی پێدراوه له فیلمه‌كانی
هۆڵییوددا به‌ڵام رازی نه‌بووه، پاش چه‌ند ساڵێك رۆڵی سه‌ره‌كی پێدراوه‌و ئێستا
ئه‌ستێره‌ی بواری نواندنه.
9. لیدی گاگا- هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ
ئه‌م خانمه ناوداره پێش ئه‌وه‌ی ناوی گاگا بێت ناوی جێرمانۆتا بووه، په‌یوه‌ندی
كردووه به كۆلێژی تی‌چ له‌زانكۆی نیۆرك بۆ هونه‌ر به‌ڵام دوای ته‌نها ساڵێك وازی
له‌كۆلێژه‌كه هێناوه‌و خۆی بۆ بواری گۆرانی و موزیك ته‌رخانكردووه.
10.تایگه‌ر ودز
ئه‌م وه‌رزشوانێكی به‌ناوبانگی یاری گۆڵڤه‌و پاش دوو ساڵ وازی له‌خوێندنی زانكۆ
هێناوه، داوتر بووه به‌یه‌كێك له‌دیارترین وه‌رزشوانانی جیهان و به‌درێژایی ژیانی
پیشه‌یی ساڵانه 100 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌رچاوه- گۆڤاری تایم
|