|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
صربيا
پایته‌خت: به‌لگراد گه‌وره‌ترین شار: به‌لگراد ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتی: كۆماری په‌رله‌مانی سه‌رۆك كۆمار: بۆریس تادیچ سه‌رۆك وه‌زیران: مێركۆ كفیتكۆفیتچ ڕووبه‌ر: (88,361)كم چوارگۆشه ژماره‌ی دانیشتوان: (7,334,935) كه‌س چڕی دانیشتوان: 297 كه‌س له‌یه‌ك میل چوارگۆشه‌دا دراو: دیناری سربی RSD جیاوازی كات: 1+ UTC جیاوازی كاتی هاوین: 2+ UTC سروودی نیشتیمانی: خوای دادپه‌روه‌ری داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی: (80) ملیار دۆلار داهاتی تاكه‌كه‌س: (2400) دۆلار زه‌وی كشتوكاڵی: 3,7% ی خاكی وڵات ده‌سه‌ڵاتدارێتی وڵات: ڕاستڕه‌و هێمای ئه‌نته‌رنێت: rs. كۆدی ته‌له‌فۆنی نێوده‌وڵه‌تی: 381 جوگرافیا: كۆماری سربیا به‌زمانی سربی پێی ده‌گوترێت (Republika Srbija)، ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی (به‌لقان)، (مه‌جه‌ر) یش ده‌كه‌وێته باكوورییه‌وه‌و (ڕۆمانیا و بولگاریا) ش ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتیه‌وه، هه‌روه‌ها (مه‌كدۆنیا‌و كۆسۆڤۆ) ده‌كه‌ونه به‌شی باشووریه‌و ، له‌خۆرئاواوه‌شه‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (كرواتیا، بۆسنه‌و چیای ڕه‌ش). سربیا، (88,361) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و ژماره‌ی دانیشتیوانی زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن كه‌سه‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له‌به‌لگرادو ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن، سربیا به‌وڵاتێكی داخراو داده‌نرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه وڵاتی (چیای ڕه‌ش) ی لێجیابووه‌وه له‌ساڵی (2006)دا، له‌هه‌مانكاتدا هه‌رێمێكیش له‌سربیا ئۆتۆنۆمی پێدراوه، كه ئه‌ویش هه‌رێمی (فویفۆدینا) یه.
ڕامیاری: سیسته‌می ڕامیاری/ سربیا كۆمارێكی په‌رله‌مانیه‌و پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌م وڵاته‌دا ته‌نها پۆستێكی ڕێزلێنانه‌و گه‌ل له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی گشتیه‌وه ڕاسته‌خۆ هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ڕاده‌سپێررێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان متمانه‌ی خۆی پێده‌به‌خشێت‌و ده‌نگی بۆ ده‌دات‌و لیسته براوه‌كانی هه‌موو وڵاتیش له‌په‌رله‌مان هه‌ڵیده‌بژێرن. مه‌رجه له‌سربیا هه‌رلیستێك كه ده‌چێته ناو په‌رله‌مان (5%) ده‌نگی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسیه‌كانی له‌ناو په‌رله‌مان به‌له‌سه‌دا دیاری بكرێت‌و بچێته ناو په‌رله‌مانه‌وه. *پارته ڕامیاریه سه‌ره‌كیه‌كان: 1. پارتی ڕادیكاڵی سربی، پارتێكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوایدا (77) كورسی به‌ده‌ستهێنا، كه (فویسلاڤ شیچل) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌م كه‌سایه‌تیه له‌ساڵی (2001) ه‌وه به‌تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار كراوه، ئه‌م پارته گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن بوو، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كاندا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی تازه، كه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه. 2. پارتی دیموكراتی سربی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پارتی سربیای تازه، كه ئه‌مه‌شیان كۆبه‌ندییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ڕاستڕه‌وه له‌دواین هه‌ڵبژاردندا (30) كورسیان به‌ده‌ستهێنا. 3. پارتی سۆشیالیستی سربی (پارتی شیوعی كۆن)، ئه‌م پارته له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆتایدا (20) كورسی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م سێ لایه‌نه‌ی كه باسمان كردن حكومه‌تی داهاتووی سربیا پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها به‌كۆبه‌ندی ده‌یانه‌وێت بچنه (یه‌كێتی ئه‌وروپا) به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ باجێكی ئه‌و به‌ئه‌ندام بوونه بده‌ن، واته ده‌یانه‌وێت خاكی وڵاته‌كه‌یان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و هه‌رێمی (كۆسۆڤۆ) ش سه‌ربه‌خۆیی وه‌رنه‌گرێت. 4. پارتی دیموكرات، كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته (بۆریس تادیچ) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ پارت‌و ڕێكخراوه‌كانی لایه‌نگری ئه‌وروپا كۆبه‌ندیه‌ك دروست بكات‌و (130) كورسی په‌رله‌مانیشیان به‌ده‌ستهێناوه. *ئاو و هه‌وا : زستانی سربیا سارد‌و به‌فراویه‌و ڕه‌شه‌باش له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ڵده‌كات، باران له‌سربیادا له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا زۆرینه‌ی كات ده‌بارێت، هه‌ندێكجاریش هاوینه‌كه‌ی زۆر سارده، به‌جۆرێك كه پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته (38) پله‌ی سه‌دی، له‌زستانیشدا هه‌ندێكجار ده‌گاته پله‌ی (سفر) ی سه‌دی. *مێژوو: له‌ساڵی (1918) دا شانشینی سربیا پێكهات، له‌ساڵی (1929) دا له‌گه‌ڵ كروات‌و سلۆڤینیا وڵاتی (یۆگۆسلاڤیا) ی لێپێكهات، له‌ساڵی (1953) دا (جۆزیف تیتۆ) بووه سه‌رۆكی (یۆگۆسلاڤیا) و توانی گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له‌سه‌ره‌تاپای ولاَتدا به‌رپا بكات‌و له‌ساڵی (1961) دا جوڵاندنه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نی ڕاگه‌یاند، (تیتۆ) ش له‌ساڵی (1980) دا كۆچی دوایی كرد، له‌ساڵی (1986) دا (سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ) كه یه‌كێك بوو له‌تاوانبارانی جه‌نگی (یۆگۆسلاڤیا)، به‌سه‌رۆكی (حزبی شیوعی) و له‌ساڵی (1997) بوو به‌سه‌رۆكی (یۆگۆسلاڤیا)، له‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی نه‌ژادی‌و ئایینی له‌م وڵاته‌دا سه‌ری هه‌ڵداو له‌ساڵی (1999) شدا دوای كێشه‌و شه‌ڕێكی خوێناوی، هێزی فره‌ڕه‌گه‌ز هاته ناو ئه‌م وڵاته‌و له‌ساڵی (2000) دا ده‌سه‌ڵاتی خوێناوی (سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ) كۆتاییهات‌و درایه دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری (لاهای). ئایین : به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، ئایین‌و شوێنكه‌وتوانی ئاینه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: ڕێژه‌ی 78% ى دانیشتوانی سربیا (مه‌سیحی ئه‌رسۆزۆكسی) ین. * ڕێژه‌ی 17% ى دانیشتوانی سربیا (مسوڵمان) ن. * ڕێژه‌ی 5% ى دانیشتوانی سربیا (كاسۆلیكی ڕۆمان) ین. *ئابووری‌و ژێرخانی ئابووری: حكومه‌تی سربیا چه‌ند هاوبه‌شێكی بازرگانی گرنگی هه‌یه وه‌ك (ئه‌مریكا، وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات). گرنگترین پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش بریتین له: * پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمبیل. * پیشه‌سازی دروستكردنی ئه‌لیكترۆنی. * پیشه‌سازی ئاماده‌كردنی خۆراك. * پیشه‌سازی ئاماده‌كردنی گۆشت. * پیشه‌سازی خۆشكردنی پێسته. هه‌روه‌ها گرنگترین به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كانی سربیا بریتین له: (گه‌نم، جۆ، چه‌وه‌نده‌ری شه‌كر، میوه، په‌تاته، گێزه‌ر، برنج‌و گه‌نمه‌شامی). گرنگترین سامانه سروشتیه‌كانی سربیا بریتین له (نه‌وت‌و مس). ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوبه‌شی بازرگانی سربیان بریتین له: (ئه‌مریكا، وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات). |