|
حافز‌و
مه‌وله‌وی له‌شعره‌كانی خه‌یامدا
و/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جید
30-6-2010

حافز‌و مه‌وله‌وی هه‌ندێك له‌شاعیرانی بیرمه‌ندی دیكه، هه‌رچه‌ند هه‌ستییان
به‌م شۆرش و دلێرییه‌ی فكری خه‌یام نه‌كردووه، هه‌ندێكجار هێناویانه،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده بابه‌ته‌كانی خۆیان خستۆته ناو رسته‌و هاوشێوه‌كانی
تانه‌و ته‌شه‌ره‌كانه‌وه، له‌وانه‌یه ئه‌وه به‌سه‌دان جۆر شیبكرێته‌وه،
به‌تایبه‌ت حافز، كه‌زۆر له‌فكره‌كانی خه‌یام ئیلهامی وه‌رگرتووه‌و كه‌ڵكی
له‌هاوشێوه كردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتووه، ده‌توانین بڵێین كه‌خه‌یام
یه‌كێكه له‌باشترین و بیرمه‌ندترین رێڕه‌و، ئه‌گه‌رچی حافز زۆرتر
له‌خه‌یام، خه‌ون و هێزی یاداوه‌ری و ئیلهامی شاعیرانه‌ی هه‌بووه
كه‌په‌یوه‌ندی به‌شه‌هوه‌تییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام فكره‌كانی ناگاته
فه‌لسه‌فه ماددی و مه‌نتیقییه‌كانی خه‌یام و ئه‌و شه‌رابه بێ وێنه‌ی
كه‌سڕی ئامێزی سۆفییه‌كانی ده‌رهێناوه.
له‌م به‌شه‌دا حافز له‌خیام جیاده‌بێته‌وه، بۆ نمونه، شه‌رابی حافز
ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێك شوێنا به‌شكرا، وه‌كو ئاوی ترێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده
له‌ژێر ده‌سته‌واژه‌كانی سۆفیانه داپۆشراوه كه‌مۆڵه‌تی گۆڕین ده‌دا و
به‌شێوازێك ده‌چێته ریزی ته‌سه‌وفه‌وه، به‌ڵام خه‌یام پێویستی به‌په‌رده
داپۆش و ره‌مز و ئاماژه نییه، فیكره‌كانی روون و به‌ڕاشكاوانه ده‌ڵێت،
هه‌ر ئه‌م ووتار و ساده‌یی و بێ ترس و راشكاوانه‌یه‌یه‌ی زاراوه‌كه‌ی
له‌شاعیرانی بیر ئازادی تر جیاده‌كاته‌وه، بۆ نمونه، ئه‌م شعرانه‌ی حافز،
به‌باشی لایه‌نی سۆفیانه‌و خه‌ونی توندی ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت:
ئه‌م هه‌موو وێنه‌و مه‌یی و نه‌خش و نیگاره، كه‌كێشا،
تیشكی روخساری مه‌یگێڕه، كه‌وتۆته جام.
ئێمه له‌پیاڵه‌دا وێنه‌ی روخساری یارمان بینیوه،
تۆ ئه‌ی خافڵ، له‌چێژی به‌رده‌وامی خواردنه‌وه‌ی ئێمه
حافز، هێرش ده‌كاته سه‌ر زاهیده‌كان، به‌ڵام چه‌نده له‌گه‌ڵ هێرشی
خه‌یامدا جیاوازه:
سڕی پشتی په‌رده، له‌ڕه‌ندانی سه‌رخۆش بپرسه
ئه‌مه كه‌ی حاڵه بۆ زانینی بڵند پایه.
حافز، زۆر به‌شاراوه‌یی ئاماژه به‌به‌هه‌شت ده‌كات، نه‌ك به‌و شێوه بێ
په‌رده‌ییه:
باخی به‌هه‌شت جوانه، به‌ڵام هه‌ر تۆ،
به‌هه‌لی بزانه سێبه‌ری داره‌بی و قه‌راغی كێڵگه.
چه‌نده به‌هێمنی و پارێزگارییه‌وه ده‌چێته شه‌ڕی خولقاندنه‌وه:
پیری ئێمه وتی، هه‌ڵه نییه له‌سه‌ر پێنوسی خوڵقاندن،
ئافه‌رم بۆچونی خاوێن، هه‌ڵه قه‌ت نه‌خشی نییه!
شاعیره‌كانی دیكه‌ش له‌خه‌یامه‌وه په‌یڕه‌وییان كردووه‌و ته‌نانه‌ت
له‌شعره‌كانی سۆفیانه‌دا و به‌هه‌مان شێوه تانه‌و ته‌شه‌ره‌كانی خه‌یام
ده‌بینرێت، بۆ نمونه له‌م شعره‌ی (عه‌تاره)دا:
ئه‌گه‌ر وه‌كو رۆسته‌م گه‌وره‌یی و فیزی هه‌بوو،
وه‌كو بارام شوێنه‌كه‌ی هه‌ر گۆڕ ده‌بوو.
هه‌روه‌ها (خه‌زالی) كه‌ڵك له‌خه‌یام وه‌رده‌گرێت و له‌سه‌ر هه‌مان
بیرۆكه‌ی ئه‌و ده‌نوسێت:
گه‌ردونی فانۆسی، دونیایه‌كی خه‌وناوی تێدایه،
خه‌ڵكه‌كه‌شی وه‌كو فانۆس، سه‌رشێواون تێیدا.
ئایا (خاقانی) ته‌واوی شعره به‌ناوبانگه‌كانی خۆی به‌ناوی (ئیقانی
مه‌دائین)ی هه‌ر له‌چوارینه‌كانی خه‌یامه‌وه وه‌رنه‌گرتووه؟
له‌هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی خه‌یام له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی فارسی ئه‌و شته‌ی
كه‌له‌هه‌مووی گرنگتره، دلێره فكری و ئازادییه‌كه دابینكراوه و گوایه
له‌هێزی قه‌ڵه‌می خۆی ئاگاداربووه، چۆن له(نه‌ورۆز نامه) له‌جومگه‌ی
(سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی قه‌ڵه‌م) باس ده‌هێنێته‌وه، كه‌قه‌ڵه‌م له‌چه‌قۆ
تیژتر و كاریگه‌رتر ده‌زانێت و وه‌ها ده‌رئه‌نجام وه‌رده‌گرێت (...
كاریگه‌ری قه‌ڵه‌م گه‌نده‌ڵی و سامانی وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ و خواكانی
قه‌ڵه‌م كه‌متمانه‌دارن، ده‌بێت رێزیان لێبنێیت.)
كاریگه‌ری خه‌یام له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی به‌ریتانی و ئه‌مریكا،
كاریگه‌رییه‌كه له‌سه‌ر دنیایی شارستانی ئه‌مڕۆ، هه‌موو ئه‌مانه
نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه‌قسه‌كانی خه‌یامی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا، تاچ
راده‌یه‌ك جیاوازی هه‌یه؟ هه‌رچه‌نده خه‌یام باڵاده‌ستی له‌بیركاری و
ئه‌ستێره‌ناسیدا هه‌بووه، به‌ڵام پیشه وشكه، نه‌یتوانییوه به‌رگری بكات
له‌ده‌رخستنی مه‌به‌سته گه‌وره‌كانی و چێژ وه‌رگرتن له‌سروشتی حه‌زی لێوان
لێوی دنیای شعری، خه‌یام زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی به‌سه‌یران و
ئه‌ده‌بیاته‌وه به‌سه‌ربردووه، هه‌رچه‌نده له‌ناو ئه‌ستێره‌ناساندا
چه‌ند شاعیرێك په‌یدابووه وه‌كو،(خواجه نه‌سره‌دینی) و چه‌ند كه‌سێكی تر،
كه‌هه‌ندێك شعری به‌ناویانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وتاكانیان به‌گوێره‌ی
خه‌یام زه‌وی تا ئاسمان جیاوازییان هه‌یه، ئه‌وه ته‌نها له(ئیلاهیات) و
(ته‌سه‌وف)یان بۆ عه‌شق و ئه‌خلاق و مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
چوارینه‌یان وتووه، واته هه‌ر وته‌ی كه‌سانی تریان دووباره كردۆته‌وه و
هه‌ستی شاعیری له‌واتای شعره‌كانیاندا ده‌رناكه‌وێت.
مانگه‌شه‌و، وێرانه، مه‌لی عه‌شق، گۆرستان، كه‌ش و هه‌وای شێداری به‌هاری
له‌خه‌یامدا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه، به‌ڵام وادێته به‌رچاو
كه‌گه‌وره‌یی كه‌شی به‌هار ره‌نگ و بۆنی گوڵه‌كان، چیمه‌ن زار و
روباره‌كان، سروه‌ی به‌یانی، سروشتی ئه‌فسوناوی، تێكه‌ڵاوی مۆسیقای
(چه‌نگ)ی مه‌یگێڕانی روومه‌ت ئاڵ و ماچه به‌تینه‌كانیان، كه‌وه‌رزی به‌هار
و نه‌ورۆزی ته‌واو ده‌كرد، له‌ناخی خه‌یامدا كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه.
خه‌یام به‌ناسكی و جوانییه‌كی تایبه‌تییه‌وه كه‌جیاواز له‌شاعیرانی تر،
هه‌ستی به‌سروشت ده‌كرد و به‌دنیایه‌كی پڕ له‌شاره‌زاییه‌وه گوزارشتی
لێده‌كات، وه‌كو له‌م شعرانه‌دا ده‌ڵێت:
رۆژێكی خۆشه‌و هه‌وا نه‌گه‌رمه و نه‌سارد
سه‌ری كازیوه، كه‌داوێنی گوڵ ئاوه‌ڵایه
هه‌ور هات و به‌په‌ڵپینه‌وه به‌سه‌ر سه‌وزه‌دا گریا
وه‌ك هه‌ور كه‌له‌نه‌ورۆزدا، روخساری گوڵ ده‌شوات
مانگه‌شه‌و به‌ڕوناكی داوێنی گوڵ كرایه‌وه.
خه‌یام له‌گوزارشتی سروشتدا تا ئه‌و راده‌یه‌یی كه‌پێویستییه‌تی به‌چه‌ند
وشه شوێن و بار‌و دۆخه‌كه هاست پێده‌كات و ده‌یخاته روو، ئه‌وه‌ش له‌و
كاته‌دا كه‌شعری فارسی له‌ژێر كاریگه‌ری زاڵبونی زمانی عه‌ره‌بیدا، جۆرێك
یاری له‌گه‌ڵ وشه‌و گاڵته چییانه‌ی وشك و بێ واتا بوبوو. شاعیرانێكی
ده‌گمه‌ن هه‌ستی گوزارشتكردنی سروشتییان هه‌بووه، بۆ گه‌ڵا، یان دڵۆپه
شه‌ونمێك،ئه‌وه‌نده گوزارشتیان لێده‌كرد كه‌مرۆڤی له‌سروشت بێزار ده‌كرد.
ساده‌بوونی زمانی شعری خه‌یام، گه‌وره‌یی ده‌داته پله و پایه
ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی، خه‌یام نه‌ك هه‌ر به‌وشه ساده‌كان رازیبووه، به‌ڵكو
له‌چوارینه‌كانیدا كارامه‌ییه‌كی به‌كارهێناوه، كه وه‌كو ئه‌وانه له‌لای
هیچ كام له‌شاعیره‌كانی ئێران نابینرێت، خه‌یام به‌تانه‌و ته‌شه‌ر و
گاڵته‌وه وشه‌كانی مه‌لاكان گرتووه و ده‌رخواردی خۆیانی ده‌داته‌وه، بۆ
نمونه له‌م چوارینه‌یه‌دا ده‌ڵێت:
ده‌ڵێن به‌هه‌شت و چاوگه‌لی جوان هه‌یه
له‌وێدا مه‌ی ره‌سه‌ن و هه‌نگوینی به‌تام هه‌یه.
یه‌كه‌مجار قسه‌ی ده‌م خه‌ڵكی هێناوه‌و ده‌سته وشه‌كانی به‌هه‌شتی
به‌زمانی خۆیان شرۆڤه كردووه،پاشان خۆی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه:
ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌یی و دڵدارمان هه‌ڵبژاردووه، چ ترس؟
چونكه كۆتایی كاره‌كه‌ش هه‌روا ده‌بێت!
له‌م چوارینه‌یه‌دا ناسناوی ئه‌دیبان و رۆشنبیره‌كان له‌ڕوانگه‌ی
خۆیانه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی بونه‌ته ئه‌دیب و رۆشنبیری شوێنه‌كان،
له‌كۆڕی كه‌ماڵدا بونه‌ته مۆی ئه‌سحاب له‌زمانی خۆیه‌وه رۆشنبیری و پڕ
وپاگه‌نده‌یان تێكده‌دات:
له‌م شه‌وه تاره‌دا، رێگه‌ی رۆژیان نه‌دۆزییه‌وه،
وتیان ئه‌فسانه‌یه‌و خه‌ویان لێ كه‌وت!
خه‌یام له‌شوێنێكی تردا، وشه‌ی (په‌رده)ی سۆفییه‌كان دێنێت و
به‌گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت:
كه‌له‌پشت په‌رده‌وه سڕی نه‌بوون هه‌یه
وتوو وێژی من و تۆ له‌پشتی (په‌رده)دایه،
ئه‌گه‌ر په‌رده لابرێت، نه‌تۆ ده‌مێنی نه‌من.
هه‌ندێكجار یاری به‌وشه ده‌كات، به‌ڵام پیشه‌كه‌ی چه‌نده جیاوازه
له‌گه‌ڵ پیشه‌كانی لوس و ساخته‌یدا بۆ نمونه، ئه‌و وشانه‌ی كه‌دوو مانای
جیاوازیان هه‌یه له‌به‌كارهێنان و ده‌ربڕیندا:
بارام كه‌هه‌موو ته‌مه‌نی گیانی خه‌ڵكی ده‌گرت،
بینیت كه‌چۆن گۆڕ بارامی گرت؟
وشه‌ی (ئاوازی فاخته)، كه‌له‌مانادا به‌واتای (بۆ كۆڵڕۆیشتن) هه‌روه‌ها
ناوی مه‌لێكه (بایه‌قوش) شاكارێكی زیره‌كانه،زاڵبون به‌سه‌ر زمان و
ئاره‌زودا ده‌گه‌یه‌نێت:
بینیمان له‌ناو كۆشكێك بایه‌قوش نوستووه ده‌ڵێت:
كوو كوو، كوو كوو، كوو كوو
له‌كۆتایدا هه‌ندێك له‌چوارینه‌كانی قافییه دووباره ده‌بێته‌وه
له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ژاری و په‌تای وشه‌و قافییه
بگه‌یه‌نێت، بۆ نمونه:
دنیات بینیوه‌و هه‌رچی ده‌یبینی هیچه
سه‌یره جیهان، كه‌چه‌ند دڵم پێدا هیچه.
به‌ڵام هه‌موو (تراژیدیای) بابه‌ته‌كه، هه‌ر له‌م دووپاتبوونه‌وه‌ی وشه‌ی
هیچ كۆبۆته‌وه.
تائێستا هه‌ندێك به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی و زانستی به‌زمانی فارسی و عه‌ره‌بی
له‌خه‌یامه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌مه زانستی و فه‌لسه‌فییه‌كان
له‌ته‌رازوی ناوبانگیدا كاریگه‌ری نه‌بووه، نامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی زۆر
بایه‌خدار له‌خه‌یامه‌وه ده‌ركه‌وت به‌ناوی (نه‌ورۆز نامه)، كه‌به‌هه‌وڵ
و كۆششی برای ئازیزم (موجته‌با مینه‌وی) له‌تاران به‌چاپ گه‌یشت، ئه‌م
كتێبه به‌فارسی ساده‌و بێ هاوتا نوسراوه، كه‌پیشانیده‌دات خاوه‌نی
قه‌ڵه‌م و توانای بێژه‌ری چوارینه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت.
نوسراوه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی یه‌كێكه له‌باشترین و ره‌وانترین نمونه،
كه‌نوسراوه‌كانی فارسییه‌و پێكهاته‌و وشه‌كانی زۆر نزیكه
له‌په‌هله‌ویه‌ته‌وه‌و یه‌ك له‌و كتێبانه كه‌كه‌م و زۆر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
نوسراوه بریتییه له(سیاسه‌تنامه‌و چوار گۆڤار‌و.....هتد).
له‌لایه‌نی نوسین و ئه‌ده‌بییه‌وه به‌پێی (نه‌ورۆز نامه) هه‌ر هیچن،
نوسه‌ر بابه‌تی كتێبه‌كه‌ی خۆی، یه‌كێك له‌نه‌ریته‌كانی ئێرانی كۆنی
داناوه، كه‌په‌یوه‌ندی راسته وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌دا هه‌یه و له‌وه‌دا
خورافاتی ئه‌ستێره‌و بیر و باوه‌ڕه‌كانی خه‌ڵكی و تایبه‌تمه‌ندی مادده،
به‌پێی ئه‌ستێره‌ناس و پزیشكی شرۆڤه ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه ده‌ستوری و به‌پێی بار ودۆخی زه‌مان نوسراوه،
به‌ڵام له‌پشت وتاره‌كانییه‌وه، كه‌له‌به‌كردنی فكر، هه‌ر مه‌نتیقی پته‌وی
بیركاریزان و هێزی بیر و بۆچونێكی زۆر وتاری خه‌یام بونی هه‌یه و له‌ملا و
له‌ولا هه‌ر رووبه‌ڕوی فه‌لسه‌فه زانستی و مادییه‌كه‌ی خه‌یام
ده‌بینییه‌وه كه‌له‌ده‌ستی چووه،له‌م كتێبه‌دا نه‌باسێك سه‌باره‌ت
به‌سزادانی ئه‌و دنیا‌و نه‌باسێك له‌سه‌ر چێژ وه‌رگرتنه‌كانی به‌هه‌شت،
نه‌شعرێكی سۆفیانه ده‌بینرێت و نه‌باسێك سه‌باره‌ت به‌ئه‌خلاق و ئاینزانی
كراوه، باس باسی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ئێرانه، كه(فاخته بایه‌قوش) له‌سه‌ر
بانه وێرانه‌كه‌یه‌وه (كوا كوا) ده‌ڵێت و بارام و كاوس و نیشاپور كوسیش
تێكه‌ڵی خاك بونه‌و جه‌ژنی ئه‌و كاته گوزارشت ده‌كاو داب و نه‌ریته‌كانیان
گوزارشت ده‌كات.
ئایا ده‌توانین نه‌ڵێین ئه‌م كتێبه هی خه‌یامه؟ ئه‌ڵبه‌ت له‌بوارێكه‌وه
ره‌نگه، به‌ڵام گریمان له‌ڕووی ئه‌گه‌ره‌وه ئه‌م كتێبه په‌یوه‌ستكرابێت
به‌خه‌یامه‌وه، ده‌توانین بڵێین، كه‌نوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی فكری له‌گه‌ڵ
خه‌یامدا هه‌بوه‌و له‌ڕیزی هه‌مان فه‌یله‌سوفانی نیشاپوره‌وه ده‌گه‌یشته
پله‌و پایه‌ی ئه‌ده‌بی و زه‌وقی ئه‌و، به‌هه‌رحاڵ، تا كاتێك به‌ڵگه‌یه‌كی
مێژوویی له‌ئارادا نییه كه‌ئه‌م كتێبه (نه‌ورۆز نامه) وا
له‌به‌رده‌ستدایه، پێویستی بده‌یته نوسه‌رێكی به‌رزتر له‌خه‌یام، ئه‌وا
هیچ گومان و فه‌رزێك ناتوانێت ئه‌و په‌یوه‌ستییه له‌خه‌یام بسه‌نێت،
به‌پێچه‌وانه‌وه، زۆر ئاسای و سروشتییه كه‌ڕۆحی ره‌می و بێزاری خه‌یام،
تێكه‌ڵاوی جوانی و شییاوه‌كان كه‌له‌بیر و باوه‌ڕه توند و تیژه‌كانی
زه‌مانی خۆی سه‌ركوت بووه، له‌خورافاتی خه‌ڵكیدا، سه‌رچاوه‌یه‌كی
گه‌شتیاری و خۆش لێچون بۆ خۆی دۆزیوه‌ته‌وه .
سه‌رانسه‌ری كتێبه‌كه حه‌زی ئێرانی ساسانی، حه‌زی هونه‌ری به‌رزی
جوانپه‌رستی كردۆته پیشه‌ی خۆی و هه‌ر ئه‌م جوانییه له‌ووشه و ئاهه‌نگی
وشه‌كاندا ده‌خاته‌پێش چاو.
خه‌یامی شاعیر، زانست و فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی خۆی جارێكی تر له‌م كتێبه‌دا
ده‌ناسێنێت به‌خوێنه‌ر، خه‌یام نوێنه‌ری حه‌زی خنكاوه، رۆحی
ئه‌شكه‌نجه‌بوو وه نیشانده‌ری هاوار و شۆڕشی یه‌ك ئێرانی گه‌وره و مه‌زنی
ئاوه‌دانی دێرینه، كه‌له‌ژێر گوشاری فكری و زۆری سامی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب،
ورده ورده توشی سمۆم و وێرانی بووه.
له‌بابه‌ته باسكراوه‌كانماند ئه‌وه هاتۆته ئاراوه، كه‌بێژه‌ر و نوسه‌ری
ئه‌م چوارینانه، فه‌یله‌سوف و ئه‌ستێره‌ناس و شاعیریبَكی بێ هاوتایه،
ئه‌گه‌ر ئێستا بمانه‌وێت په‌یوه‌ستی ئه‌م چوارینانه له‌خه‌یام لابه‌رین،
ئایا ئه‌وانه به‌كێ په‌یوه‌ست ده‌ده‌ین؟ له‌وانه‌یه خه‌یامێكی دیكه
كه‌هاوشێوه هه‌ر ئه‌و خه‌مه به‌ناوبانگه‌یه و، له‌وانه‌یه له‌خه‌یامی
ئه‌ستێره‌ناسیش پله‌ی به‌رزتر بێت، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێكدا به‌شێوه‌یه‌كی
دیاریكراو ناوی لێنه‌براوه و كه‌سێك ئه‌وی نه‌ناسیوه، له‌حاڵێكدا ده‌بێت
له‌كات و شوێنێكدا و به‌یه‌ك شێوازیش له‌گه‌ڵ خه‌یامی ئه‌ستێره‌ناسدا
ژیابێت، ئایا قه‌د كه‌سێكی تر ده‌ناسیت كه‌جگه له‌خه‌یام بتوانێت چوارینه
بڵێت؟
چه‌ند پارچه شعرێكی عه‌ره‌بی له‌خه‌یام ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه‌هیچ كام له‌شاعیره‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌وانه بكه‌نه شعری
فارسی و به‌زمانی خه‌یام وه‌ریگێڕنه‌وه، بۆیه له‌تۆماركردنیدا چاوپۆشی‌یان
كرد.
به‌پێی تكای دۆستی هونه‌رمه‌ند جه‌نابی (ده‌روێش نه‌قاش)، ئه‌م پێشه‌كییه‌م
به‌كورتی له‌سه‌ر چوارینه‌كانی خه‌یام نوسی، تا له‌شوێن تابلۆی شعیره‌كانی
ئه‌ودابێت، له‌م كتێبه‌دا چوارینه‌كانی خه‌یام به‌شێوازی سمبول و بیر
وباوه‌ڕه فه‌لسه‌فییه‌كان رێك وپێك بووه‌و ئه‌و چوارینانه كه‌گومانیان
له‌سه‌ربووه ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌پێشیاندا دانراوه، ئه‌م چوارینانه گریمان
هی خودی خه‌یامیش نه‌بێ و له‌ڕێڕه‌وانی زۆر زیره‌ك و كارامه‌ی ئه‌ون
كه‌ڕاسته وخۆ له‌فكری فه‌یله‌سوف و شاعیری گه‌وره، ئیلهامی وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: خیام از دیدگاه (سادق هیدایه‌ت).
|