|
له كوردستان هێشتا ژنان تابلۆی
ئۆتۆمبێله‌كانن

ن/ عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی 29-4-2010
زۆر له‌پیاوان هه‌بوون كه له‌مێژوودا و ئێستاش زۆركه‌س هه‌ن كه بهرۆمانسیهتێكی
ته‌واو به‌شێعر و گۆرانی و چیرۆك، به‌چاو و روخسار و به‌ژن و باڵای ژناندا
هه‌ڵبه‌ستیان چرِیوه، رێژه‌ی ئه‌م پیاوانه له كوردستاندا زۆرن، كه‌چی كه‌سانێكی
تر ده‌رده‌كه‌ون كه‌به‌م قسه بێ واتایانه هه‌ستی ره‌گه‌زی ژن دهرِووشێنن.
هه‌ندێجار له‌شه‌قام و پشت شووشه‌ی دوكانه‌كان و ده‌رگای پشته‌وه‌ی سه‌یاره‌ی
ئوتومبێله‌كان له‌باره‌ی ژنانه‌وه نووسینێك ده‌نووسرێت كه‌خوێندنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تی شه‌رمه. له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مداین و ده‌بینین، یان
ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌ناوی ژنه ئه‌كته‌ر، یان هونه‌رمه‌نده شۆخهكانهوه
ناوده‌نێن، یان له‌پشتی ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه به‌نوسینی زه‌ق و دیار وشه‌ی بێزراو‌و
قیزه‌ون ده‌خه‌نه پالڕ ژنان. ئه‌وه‌تا له‌پشت ئۆتۆمبیلی دهبلڕ كابینه‌ی ژماره
(12997) تڕمیم نووسراوه:
(ده‌نگی ئافره‌تی به‌د له دنیایا
هه‌ر وه‌كو گیزه‌ی مێشووله وایه)
تۆ بڵی ی مێشكی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م شته‌ی وتووه و ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند
بووه و ئه‌و كه‌سه‌ی له پشت ئوتومبێلهكهوه نووسیویه‌تی چ جۆره مێشكێك بێت، چ
بارێكی نێگه‌تیڤی قورسی به سه‌ردا داته‌پیوه و به‌خۆی نازانێت كه له‌چ سه‌رده‌م
و چ بارودۆخ و چ دنیایه‌كی نه‌زانیدا ده‌ژێت؟! مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌و نووسینه
چی بووه، مه‌به‌ستی له"ئافره‌تی به‌د" چییه؟ ئایا به‌د ره‌وشته، ئایا به‌د
زمانه، ئایا به‌د ره‌فتاره، یا خود چی بێت؟! دڵنیام كه‌سانێكی وا نه
خۆشه‌ویستیان كردووه و نه ده‌شزانن واتای ژیان و واتای راسته‌قینه‌ی ره‌گه‌ز
چییه، له نهزانیهكدا ده‌ژین كه‌پێویستیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی نوێ هه‌یه
له‌بواری ره‌گه‌زیدا. بۆچی پۆلیسی هاتوچۆ كار له سه‌ر بنبرِكردنی ئه‌م جۆره
دیارده قیزه‌ونانه ناكه‌ن؟ ئه‌مه له ئه‌ستۆی به‌شێك له‌كاره‌كانی ئیداره‌ی
هاتوچۆیه كه ده‌بێ ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بكات و نه‌هێڵن تا ئه‌م راده‌یه
سووكایه‌تی به‌ره‌گه‌زی ژن بكرێت كه‌نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و ره‌گه‌زی پیاو به
به‌رده‌وامی پێویستی پێده‌بێ، مه‌به‌ستمان جیا له‌بواری جه‌سته‌یی، زیاتر بواره
دهروونیهكهیهتی كه هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێویستی ده‌روونیان به‌یه‌ك هه‌یه و زۆر
پێویسته به‌ده‌م یه‌كه‌وه بن، نه‌ك پێشێلكاری مافه‌كانی یه‌كتر بن، داوا
له‌ئیداره‌ی هاتوچۆو لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كانی تر ده‌كه‌ین كه ئه‌م جۆره دیارده
ناله‌بارانه بنبرِ بكه‌ن و هه‌ولڕ بۆ نه‌هێشتنی بده‌ن.
ئه‌گه‌ر ژن به‌د ره‌وشت بێت ئه‌وا هه‌ر یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی دهگهرِێتهوه بۆ
پیاو كه‌به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌برێت، ئه‌گه‌ر به‌د زمانه هۆكارێكی ده‌روونی هه‌یه
كه به‌و وته ناشیرینانه چاره‌سه‌ر ناكرێن و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی
پێویسته، له‌م ئاراسته‌یه‌دا زۆر پیاو هه‌ن كه زۆر له‌و ژنانه‌ی باس ده‌كرێن كه
به‌د زمانن، به‌د زمانترن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و قسه‌یه له ئافره‌تی به‌د
ئه‌وه‌یه كه به‌د ره‌فتاره، خۆ زۆربه‌ی پیاو هه‌ن چاو له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنێك
لانابه‌ن تا ژنه‌كه ده‌گاته ناو چێشتخانه‌كه‌ی ماڵی خۆی. له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه
حسابی بكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه له‌م جۆر قسه نه‌شیاو و ناشیرینانه بكه‌ین،
دهگهرِینهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یه‌كی نالۆژیكی و نا فه‌لسه‌فیانه و نا
ئهدهبیاتانهیان هه‌یه كه نه‌ریت په‌رستی و بیرته‌سكی پیاوێكی خێڵه‌كی و بێ
سه‌واد و تێنه‌گه‌یشتووی پێوه دیاره.
هێشتا نه‌ریتی كۆن و ئایدیولۆژیای بیر ته‌سكانه زاڵه به‌سه‌ر زه‌ین و
بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتیدا. هێشتا تێگه‌یشتنی نێوان دوو
ره‌گه‌ز به‌باشی نه‌هاتووه‌ته ئارا، پێویسته وه‌ك چۆن خوێن پێویستیه‌كی گه‌وره و
گرنگه بۆ جه‌سته و زیندوومانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش یه‌كسانی
ره‌گه‌زی و تێگه‌یشتنی ره‌گه‌زی پێویستیه‌كی مه‌زنه بۆ مرۆڤه‌كان.
به درێژایی ده‌یان ساڵه پیاوان له ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتان و كۆمه‌ڵگه و خێزاندا
زاڵن و یاسادانه‌ر بوون، با لانیكه‌م له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ
جارێكیش بووه ده‌رفه‌ت و هه‌ل بۆ ژنان برِهخسێنین با ده‌سه‌ڵاتی وڵاتان و
كۆمه‌ڵگه و خێزان بهرِێوه به‌رن، هه‌ندێ له پیاوان كه باسی ئه‌وه دێته ئارا
كه "با ژنان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، یان ببنه په‌رله‌مانتار، یان پرۆگرامی
كارێك، یان پرۆژه‌یه‌ك دابرِێژن" خه‌ریكن ده‌تۆقێن، ئه‌م پیاوانه له‌راستیدا تا
ئێستای ته‌مه‌نیان به‌باب و باپیرانیانه‌وه له ژن و ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان
تێنه‌گه‌یشتوون، چ بگات به‌وه‌ی دره‌فه‌ت بۆ ژنان برِهخسێنن كه له‌بواره
جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگادا به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ بگرن. ئه‌م پیاوانه جه‌سته‌یان
له‌رزه‌ی لێده‌نیشێت كه كاتێك ژنه‌كانیان، یان ره‌گه‌زی ژن له ماڵ و
خێرانهكهیان، یان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌یه‌وێ پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكات، یان
پرۆپۆزوڵێك بخاته گهرِ كه زۆر جار به سوودی كۆمه‌ڵگه‌شه. "سیمۆن دۆبوار" باسی
ئه‌م جۆره پیاوانه‌ی كردووه كه ره‌گه‌زی ژن به‌ره‌گه‌زی پله دوو داده‌نێن. ئه‌م
جۆر پیاوانه ره‌وتێكی نارِهوای مرۆڤانه‌یان له‌خۆ گرتووه و به‌رده‌وام
به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ ژن بنده‌ست بێت و ته‌نها بۆ كاری ماڵه‌وه
به كاری بهێنن، ره‌نگه تا كۆتایی ته‌مه‌نیان بهژنهكانیان، یان ژنه‌كانی ناو
ماڵه‌وه‌یان نه‌یانوتبێت حه‌زت له چ ره‌نگێكه، یان بۆ ماوه‌ی (10) خولهك
پیاسه‌یان له‌گه‌لڕ نه‌كردبێت. ره‌نگه یه‌ك دیاریی بۆ ژنێك نه‌بردبێت و به‌رامبه‌ر
به‌ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی نه‌كردبێت. چ چاوهرِوانیهك له پیاوێكی وا ده‌كرێت؟!
له‌حاڵێكدا نابێ به‌و چاوه‌ش سه‌یری هه‌موو پیاوان بكرێت، به‌ڵام دیاره
په‌روه‌رده‌ی پرِ له‌هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتیه‌كان تا ئێستا وای هێناوه
كه‌پیاو بنركێنێت و جێبه‌جێكار بێت. ئێمه‌ی مرۆڤ نامانه‌وێ نه‌پیاو بنركێنێت و
نه‌ژن، گرنگترین مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زی كه ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام پراكتیكی بكه‌ین و
هه‌وڵی بۆ بده‌ین ئه‌مه‌یه، كه دوو ره‌گه‌زی مرۆڤ واته ره‌گه‌زی ژن و پیاو
له‌یه‌كتر تێبگه‌ن، له ناخ و ده‌روون و جه‌سته‌ی یه‌ك تێبگه‌ن و به‌وردی یه‌كتر
بناسن، بزانن مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان چییه و چۆن پێكدێت.
|