|
هه‌موو كه‌سێكت خۆشبوێت !
سه‌ناریا ره‌ئوف 31-5-2010
گه‌وره‌ترین تۆڵه بۆ دوژمنت (لێبوردن)ه، كاتێك مرۆڤ رق به‌كارده‌هێنێت
ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ئه‌م رقی لێی ده‌بێت خۆی ئازار ده‌چێژێت.
هه‌موو كه‌سێكت خۆشبوێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌ست به‌ئارامی بكه‌یت و
ته‌ندروست بیت، چونكه رق و كینه مرۆڤ درِه‌نده ده‌كات و له‌ئاسایه‌تی
خۆی ده‌ریده‌كات.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌خه‌ڵكییان خۆشده‌وێت و تانه و توانج
له‌خه‌ڵك ناده‌ن زیاتر سه‌ركه‌وتون له‌كۆمه‌ڵگادا، چونكه تۆ رقت
به‌رامبه‌ر خه‌ڵك به‌كارده‌هێنی، دواتر واده‌خوازیت له‌كه‌سێتی كه‌م
بكه‌یته‌وه به‌رِه‌فتار بێت، یاخود به‌ووته، كه‌ئه‌مه‌ش له‌نرخ
دابه‌زاندنی خۆت و كه‌سێتی خۆت هیچ سودێكی ترت پێنابه‌خشێت، له‌هه‌مانكاتدا
له‌كۆمه‌ڵگادا به‌هات دێنێته خوارێ و بێزراوت ده‌كات.
بۆیه له‌به‌ر خه‌ڵكی نا، له‌به‌ر كۆمه‌ڵگاش نا، له‌به‌ر ده‌روونێكی
ته‌ندروست و خۆشبه‌ختی زیاتر له‌ژیاندا و كه‌سێتییه‌كی سه‌ركه‌وت و
به‌درێژای ته‌مه‌نت هه‌وڵبده هه‌موو كه‌سێكت خۆشبوێت.
|