|
بۆبه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی
سێیه‌می مۆندیال ئه‌مڕۆ ئه‌ڵمانیاو ئۆرۆگوای روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 10-7-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م
ئه‌نجامده‌درێت.
له‌یارییه‌كه‌دا كه‌سه‌عات 9:30 ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئۆرۆگوای روبه‌ڕووی
یه‌كده‌بنه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له یاری كۆتایی مۆندیالدا هه‌ردوو
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و هۆڵه‌ندا رووبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه، به‌پێی
پێشبینی پوڵ واته هه‌شتپێ به‌ناوبانگه‌كه كه‌تائێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
پێشبینییه‌كانی راست ده‌رچوون، له‌یاری كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا
نازناوه‌كه ده‌باته‌وه. |