|
ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا یان
ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مین جار نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیال به‌ده‌ستده‌هێنێت
والی شێخ عه‌لی 11-7-2010

سه‌عات 9:30 ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، یاری كۆتایی مۆندیال
له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت.
به‌وپێیه‌ی كه‌به‌درێژایی مێژووی مۆندیال تائێستا هیچ یه‌كێك له‌و دوو
هه‌ڵبژارده‌یه نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیالیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر
هه‌ر یه‌كێكیان نازناوه‌كه بباته‌وه مێژوو بۆ وڵاته‌كه‌ی دروستده‌كات.
به‌پێی پێشبینی هه‌شتپێكه ئه‌نجامی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
ئیسپانییه‌كان كۆتاییدێت به‌ڵام توتییه‌كه كه‌ئێستا جێی خۆی
له‌ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندندا كردووه‌ته‌وه، پێشبینییه‌كه‌ی
به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینی هه‌شتپێكه‌یه‌و پێی وایه هۆڵه‌ندییه‌كان ده‌بنه
خاوه‌نی نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیالی ئه‌فریقیای باشور.
شه‌وی رابردووش له‌یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مدا هه‌ردوو
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای و ئه‌ڵمانیا روبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه له‌ئه‌نجامدا
ئه‌ڵمانیا به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یارییه‌كه‌ی
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێهێنا. |