|
ئه‌مڕۆ
جه‌زائیر×سلۆڤینیا‌و ئه‌ڵمانیا×ئوسترالیا‌و سربیا×گانا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

و/ والی شێخ عه‌لی 13-6-2010
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سێ یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی C
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیرو سلۆڤینیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 5 ی ئێواره‌ش له‌كۆمه‌ڵه‌ی D هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سربیاو گانا
روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو ئوسترالیادایه
كه‌ئه‌مانیش ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی D ه‌وه‌و سه‌عات 9:30 ی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت.
|