|
ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا×دانیمارك و
ژاپۆن×كامیرۆن و ئیتاڵیا×پاراگوای یاری ده‌كه‌ن
و/ والی شێخ عه‌لی
14-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆدووشه‌ممه سێ یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی
پێنجه‌م هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو دانیمارك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆش هه‌ر له‌كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی
ژاپۆن و كامیرۆن روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا‌و پاراگوایدا ده‌بێت
كه ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مه‌وه‌و سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت. |