|
ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا×ژاپۆن و
گانا×ئوسترالیا‌و كامیرۆن×دانیمارك روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه

والی شێخ عه‌لی
19-6-2010
له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه
له‌ئه‌فریقیای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ یاری
ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی
پێنجه‌م هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو ژاپۆن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆش له‌كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گاناو
ئوسترالیا روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و دانیماركدا ده‌بێت
كه‌هه‌ر ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مه‌وه‌و سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت.
شه‌وی رابردووش له‌یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
له‌به‌رامبه‌ر هاوتا سربییه‌كه‌ی توشی شكستێكی گه‌وره بوویه‌وه‌و
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچونه‌كانه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی سربیا به‌گۆڵێكی خاوێن
له‌هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی برده‌وه. |