|
ئه‌مڕۆ سلۆڤاكیا×پاراگوای و
ئیتاڵیا×نیوزله‌نداو به‌رازیل×كۆتیڤوار روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 20-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سێ یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی
شه‌شه‌م هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیاو پاراگوای به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆش هه‌ر له‌كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی
ئیتاڵیا‌و نیوزله‌ندا روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و كۆتیڤواردا ده‌بێت
كه ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مه‌وه‌و سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت.
شه‌وی رابردووش له‌یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و
دانیمارك روبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و له‌ئه‌نجامدا دووه‌میان به‌ئه‌نجامی
دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌كامیرۆنی برده‌وه. |