|
ئه‌مڕۆ پورتوگال×كۆریای باكورو چیلی×سویسرا‌و ئیسپانیا×هندۆراس روبه‌ڕووی
یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 21-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ یاری ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 2:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی
حه‌وته‌م هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و كۆریای باكور به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 5 ی پاشنیوه‌ڕۆش له‌كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیلی و
سویسرا روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و هندۆراسدا ده‌بێت
كه‌هه‌ر ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌و سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت.
شه‌وی رابردووش له‌یارییه‌كی به‌هێزدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و
كۆتیڤوار روبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و له‌ئه‌نجامدا یه‌كه‌میان به‌ئه‌نجامی
سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌كۆتیڤواری برده‌وه.
|