|
مۆندیال.. ئه‌مڕۆ له‌دوو
كاتی جیادا چوار یاری ئه‌نجامده‌درێن
والی شێخ عه‌لی 22-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه
له‌ئه‌فریقیای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوار یاری
ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 5 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقیای باشور روبه‌ڕوی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه، هه‌مان كات
مه‌كسیك و ئۆرۆگوای به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
سه‌عات 9:30 ی شه‌ویش له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردوو
هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان و ئه‌رجه‌نتین له‌لایه‌ك و نێجیریا‌و كۆریای باشور
له‌لایه‌كی تره‌وه روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه.
یاری سێیه‌میش له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و هندۆراسدا ده‌بێت
كه‌هه‌ر ده‌كه‌ونه كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌و سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌و
ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا شه‌وی رابردووش ئیسپانیا به‌دوو
گۆڵی خاوێن له‌هاوتا هندۆراسییه‌كه‌ی برده‌وه. |