|
ئه‌مڕۆ ئه‌رجه‌نتین×مه‌كسیك
و ئه‌ڵمانیا×ئینگلته‌را روبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 27-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه
له‌ئه‌فریقیای باشور به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دوو یاری به‌هێز
له‌دوو كاتی جیادا ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 5 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
روبه‌ڕوی ئینگلته‌را ده‌بێته‌وه.
سه‌عات 9:30 ی شه‌ویش یاری ژماره‌ی 52 ی مۆندیال ئه‌نجامده‌درێت كه
له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و ئه‌رجه‌نتیندایه.
هه‌ر له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی گانا
به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای برده‌وه. |