|
مۆندیال.. ئه‌مڕۆ
به‌رازیل×چیلی و هۆڵه‌ندا×سلۆڤاكیا روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 28-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌دوو كاتی جیادا دوو یاری
ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 5 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا
روبه‌ڕوی سلۆڤاكیا ده‌بێته‌وه.
سه‌عات 9:30 ی شه‌ویش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چیلی و به‌رازیل
به‌یه‌كده‌گه‌ن.
هه‌ر له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا دوێنێ له‌دوو یاری جیادا
هه‌ڵًبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌هاوتا
مه‌كسیكییه‌كه‌ی برده‌وه‌و ئه‌ڵمانیاش به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر
به‌گۆڵێك ئینگلته‌رای له‌مۆندیال كرده ده‌ره‌وه. |