|
یه‌كێك له‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌نیازبوون گۆرانی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگی مۆندیاڵ بڵێن
كۆچی دوایی كرد

و/ والی شێخ عه‌لی 29-5-2010
هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژی دیاری ئه‌فرقیای باشور شیفیه‌و نتشێبێ كه‌یه‌كێك
بوو له‌و گۆرانیبێژانه‌ی بڕیاربوو له‌ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مۆندیالدا
له‌شاری جۆهانسبێرگ له‌مانگی داهاتوو، گۆرانی بلًَێتن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه: نتشێبێی ته‌مه‌ن 34 ساڵان هه‌فته‌ی
رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كراوه له بۆرت
ئه‌لیزابێس و هه‌ر له‌وێش كۆچی دوایی كردووه.
شایانی باسه نێڵسۆن ماندێللای سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌فرقیای باشور ئه‌و
هونه‌رمه‌ندی هه‌ڵبژاردبوو بۆ بۆ گۆرانی وتن له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی
پاڵه‌وانێتییه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌قاڕه‌ی ئه‌فریقیادا
سازده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ BBC
|