|
مۆندیال.. ئه‌مڕۆ
پاراگوای×ژاپۆن و ئیسپانیا×پورتوگال روبه‌ڕووی یه‌كده‌بنه‌وه
والی شێخ عه‌لی 29-6-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌دوو كاتی جیادا دوو یاری
ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌عات 5 ی ئێواره به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای
روبه‌ڕوی ژاپۆن ده‌بێته‌وه.
سه‌عات 9:30 ی شه‌ویش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا‌و پورتوگال
به‌یه‌كده‌گه‌ن.
هه‌ر له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالدا دوێنێ له‌دوو یاری جیادا
هه‌ڵًبژارده‌ی هۆڵه‌ندا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌هاوتا
سلۆڤاكییه‌كه‌ی برده‌وه‌و به‌رازیلیش به‌سێ گۆڵی خاوێن چیلی له‌مۆندیال
كرده ده‌ره‌وه. |