له‌پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی
ڤیڤادا هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان گه‌یشته یاریی كۆتایی
5-6-2010

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان گه‌یشته یاریی كۆتایی له پاڵه‌وانێتی
تۆپی پێی ڤیڤا.
له‌ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی (ئۆكسیتانیای فه‌ره‌نسا) به
2×1 كه دوێنێ ئێواره 5-6 به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان گه‌یشته
یاریی كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو یاریزان شوان مامۆ و
كارساز محه‌مه‌د-ه‌وه تۆماركران.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان به‌رامبه‌ر به
هه‌ڵبژارده‌ی (پادانیای ئیتاڵیا) بۆ یاریی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه
یاریی بكات.
ساڵی رابردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و پادانیا له‌یاریی كۆتاییدا
به‌یه‌كگه‌یشتن و له‌ئه‌نجامدا پادانیا به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر
یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پاڵه‌وانێتی ڤیڤا بۆ ئه‌و میلله‌تانه‌یه كه خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نین ساڵانه سازده‌كرێت و ئه‌مساڵیش له وڵاتی ماڵتا
به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه/ PUKmedia |