|
ئه‌مڕۆ ئۆرۆگوای و هۆڵه‌ندا
یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیال ئه‌نجامده‌ده‌ن
والی شێخ عه‌لی 6-7-2010

له‌میانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی 2010 دا كه له‌ئه‌فریقیای باشور
به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی
ئه‌نجامده‌درێت.
له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌سه‌عات 9:30 ی شه‌و ئه‌نجامده‌درێت،
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای كه‌به‌درێژایی مێژووی مۆندیال دووجار نازناوی
پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه، روبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا
ده‌بێته‌وه كه له‌سه‌ر حسابی به‌رازیل گه‌یشته ئه‌م قۆناغه.
براوه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ روبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ئه‌ڵمانیاو
ئیسپانیا ده‌بێته‌وه كه‌سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌درێت، دواتریش هه‌ردوو
براوه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. |