|
ژنێك ده‌بێته سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی سكۆتله‌ندا
و/ نه‌وشیروان
ئه‌حمه‌د 18-12-2011
به‌پێی راپۆرته‌هه‌واڵێك كه له BBCدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆهانت لامۆنت
ئه‌ندام په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا وه‌ك سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پارتی كرێكانی
سكۆتلله‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌ندامێكی باڵای ئه‌و پارته هۆشیاری ده‌دات و ده‌ڵێت "پێویسته ئه‌و
كسانه هه‌ڵبژێردرێن كه‌به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌كه‌یان ده‌خه‌نه‌پێش
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ته‌وه"
هه‌ڵبژاردنی جۆهانت لامۆنت وه‌ك سه‌رۆكێكی نوێ بۆ پارته‌كه دوای ئه‌وه
دێت كه‌سه‌رۆكی پێشووی پارته‌كه لاین گره‌ی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن
به‌ده‌ستبهێنێت له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌كه‌ی سكۆتلاندا كه مانگی ئایاری
رابردوو به‌رِێوه‌چوو، له‌به‌رامبه‌ر پارتی نه‌ته‌وه‌یی.
پێشتر رۆڵ و سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكارانی سكۆتله‌ندی
سنوردار بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا سنوره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌و پارته
فراوانتركراون و هه‌موو هه‌رێمه‌كانی سكۆتله‌ندا ده‌گرێته‌وه.
له‌میانه‌ی وتارێكیدا له‌شاری ئێدینبورگ، جۆهانت لامۆنت وتی" ده‌مه‌وێت
سكۆتله‌ندا بگۆرِم، به‌ڵام ته‌نها رێگایه‌ك كه‌ئێمه ده‌توانین سكۆتله‌ندای
پێبگۆرِین، گۆرِانی پارتی كرێكارانه".
راشیگه‌یاند" یه‌كێك له‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌وه‌یه
كه ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی سكۆتله‌ندا بخه‌ینه پێش
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆمانه‌وه"
لامۆنت به‌ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی راگه‌یاند كه شێوازی سیاسی كاركردنی
پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا شێوازێكی كۆن و به‌سه‌رچووه چونكه ئه‌م
شێوازی كاركردنه به‌رژه‌وندی حزب له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك زیاتر
له‌به‌رچاوده‌گرێت وه ئه‌ركی ئێستامان ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر پارته‌كه
سه‌رله‌نوێ بنیات بنێینه‌وه. |