|
پاش دوو رۆژ له‌مردنی
ته‌له‌فزیۆنی كۆریای باكور به‌ڕه‌سمی مردنی سه‌رۆكی وڵاتی راگه‌یاند
والی شێخ عه‌لی 19-12-2011
ئه‌مڕۆ 19-12 ته‌له‌فزیۆنی حكومی كۆریای باكور به‌ڕه‌سمی مردنی كیم جۆنگ لی
سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی مردنی سه‌رۆكی كۆریای باكور پاش دوو رۆژ له‌مردنی دێت به‌هۆی
جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كه له‌كاتی گه‌شتێكیدا شه‌مه‌ندۆفێره‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی
ده‌ره‌وه‌ی پیۆنگیانگ- ی پایته‌خت توشی بووبوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕه‌سمی راگه‌یاندنی مردنی سه‌رۆكدا، ته‌له‌فزیۆنی كۆریای
باكور كیم جۆنگ ون- ی كوڕی وه‌ك وه‌ك جێگره‌وه‌ی باوكی بۆ پۆستی سه‌رۆك
كۆمار راگه‌یاند به‌ڵام باسی میكانیزمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
نه‌كرد.
بڕیاره رۆژی 28-12 له‌مه‌راسیمێكی گه‌وره‌و به‌رچاودا ته‌رمی جۆنگ لی
له‌پایته‌خت به‌خاك بسپێردرێت و مه‌راسیمه‌كه‌ش رۆژێكی ته‌واو بخایه‌نێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی مردنی سه‌رۆكی كۆریای
باكور، كۆریای باشور هێزه سه‌ربازییه‌كانی خسته حاڵه‌تی
ئاماده‌باشییه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا به‌وپێیه‌ی كه ره‌نگه مردنی جۆنگ لی
ببێته‌هۆی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه.
له‌ڕووی ئابوریشه‌وه مردنی سه‌رۆكی كۆریای باكور كه به‌ڕكه‌به‌رێكی
سه‌رسه‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوزه‌ند ده‌كرێت
كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی دراوی ئاسیا هه‌بووه. |