|
گروپی هاندانی مێینه بۆ
كاری راگه‌یاندن راده‌گه‌یه‌نرێت
26-12-2011
چه‌ند ژنه راگه‌یانكارێكی شاری سلێمانی گروپی هاندانی مێینه بۆ
راگه‌یاندن راده‌گه‌یه‌نن و له كۆنفڕانسێكدا ئامانجه‌كانی گروپه‌كه‌یان
ده‌خه‌نه‌ڕوو ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 10:30 ده‌قیقه‌ی 25-12 له‌شاری سلێمانی چه‌ند ژنه راگه‌یاندكارێكی
شاره‌كه گروپی هاندانی مێینه‌یان بۆ كاری راگه‌یاندن راگه‌یاند. گروپه‌كه
له‌لایه‌ن بۆردی رێكخراوه (NGO)كانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوكاری كراوه و ئامانجیان پشتیوانیكردنی كچان
و ژنانه له كاری میدیا و راگه‌یاندن دا.
راگه‌یاندنی گروپه‌كه كه له هۆڵی ئوتێل( په‌رێژ)ه له هاوینه‌هه‌وار
سه‌رچناری شاری سلێمانی، به‌چه‌ند وتارێكی فریال فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری
گروپه‌كه و بارزان ئه‌حمه‌د كورده و نه‌رمین عوسمان له مه‌كته‌بی
رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی و په‌یمان عزه‌دین په‌له‌مانتاری گۆڕان
و سالار مه‌حموود په‌رله‌مانتاری لیستی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان
و ئه‌مه‌ل جه‌لال له ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و راز نه‌ورۆز رێكخه‌ری
گروپه‌كه‌ی له‌خۆوه گرتبوو. هاوڕابوون له‌سه‌ر راگه‌یاندن و پشتیوانی
گروپه‌كه بۆ هاتنه پێش و پشتیوانیكردنی زیاتر له كچان و ژنان له كاری
راگه‌یاندندا.
له‌مباره‌وه فریال فه‌یسه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گروپی هاندانی مێینه بۆ كاری
راگه‌یاندن به رووبه‌رنێتی راگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی راگه‌یاندنی
گروپه‌كه‌یان بۆ پشتیوانی كردنی ژن و كچانه له كاری راگه‌یاندنی كوردیدا.
وتیشی "هه‌ستمان كردووه له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی راگه‌یاندندا زه‌مینه‌ی
له‌بار بۆ ژنان و كچان له راگه‌یاندن نییه و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و
ترس و گومانانه ده‌ده‌ین كه رێگرن له‌به‌رده‌م مێنه له كاری
راگه‌یاندندا".
به گوته‌ی فریال ئامانجی گروپه‌كه‌یان فێركردن و ئاشناكردنی ئه‌و كچ و
ژنانه‌یه كه ئاره‌زووی كاركردن له راگه‌یاند ده‌كه‌ن، به‌ڵام
ئه‌زموونیان نییه. ئه‌وه‌ش به كردنه‌وه‌ی خول و سیمینار‌و ۆرك شۆپ.
فریال فه‌یسه‌ڵ ئه‌وه‌شی بۆ رووبه‌رنێت خسته‌ڕوو "هه‌وڵی هه‌لی كار
له‌راگه‌یاندنه‌كان بۆ كچان و ژنان ده‌ده‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پێی
لێهاتووی خۆیان زه‌مینه‌سازی كاركردنیان بۆ بكه‌ین".
ئه‌مه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌به‌شداری ئه‌و راگه‌یاندنكار و میوانانه‌ی بۆ
كۆنڕانسی راگه‌یاندنی گروپه‌كه داوه‌تكراون، گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر
ئه‌و پرسه رێكده‌خرێت. |