|
زیپكه.. هۆكارو كاریگه‌ریی
و چاره‌سه‌ر
ئا/ جێنده‌ر كورد 27-12-2011
زیپكه (Acne) نه‌خۆشییه‌كی پێستییه‌و له‌ئه‌نجامی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك
له‌شــوێنه‌كانی هــاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی موو "مسامات" و گلانده چه‌ورییه‌كاندا
روده‌دات و دیمه‌نی جوانی پێست بۆ كاتێكی دیاریكراو ده‌شێوێنێت.
زیپكه چــه‌ندین شێوه‌و ره‌نـگ و گه‌وره‌و بچووكی هه‌یه‌و زۆر جار پــاش
چــاكبوونه‌وه‌ش شوێنه‌وار به‌جێده‌هێڵێت.
پزیشكان ده‌ڵێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌دا 85 ی گه‌نجان له‌نێوان
ته‌مه‌نی 12 بۆ 24 ساڵیدا توشی زیپكه ده‌بن.
زیپكه زیاتر له‌پێستی چه‌ورو لاوان‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام جاری واش
هه‌یه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و منداڵیش لێی بێبه‌ش نابن.
هـۆكاره‌كانی دروستبوونی
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ دروستبوونی زیپكه له‌وانه بــۆمــــاوه‌یی، جۆرێك
له‌بــه‌كتریا كه‌پێی ده‌ووترێت پرپۆنات یان پریپیونیپاكتیریۆم ئه‌كنیس،
زیادبوونی گلانده چــه‌ورییه‌كــــان، به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان
له‌وانه كۆرتیزۆن، هۆرمۆنی نێرینه‌و مادده‌ی ئـارایشت و خۆڕازاندنه‌وه.
سوڕی مانگانه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی گه‌وره‌كردنی كێشه‌ی زیپكه‌ی
له‌خانماندا.
هه‌روه‌ك ڤیتامین بی 12، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی یۆدیان تێدایه، ئه‌و
ده‌رمانانه‌ی دژی نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌و به‌هێزكردنی ماسولكه
به‌كارده‌هێنرێن، هۆكاری زیادبوونی زیپكه‌ن.
ده‌ستپه‌ڕیش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی زیپكه.
ده‌ستپه‌رِ یان ئاوهێنانه‌وه به‌ده‌ست له‌پیاوان و له‌ژناندا، بریتییه
له‌وروژاندنی ئه‌ندامه سێكسییه‌كان به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی
چێژوه‌رگرتن (ره‌حه‌تبوون)، ئه‌م كرداره له‌بری كرداری سێكسی دانانرێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ته‌ندروستی و فسیۆلۆجی هه‌یه بۆ مرۆڤ.
ده‌ستپه‌رِ به‌رِێژه‌یه‌كی زۆر بڵاوه له‌لای مرۆڤه‌كان و به‌تایبه‌ت
هه‌رزه‌كاران و تازه‌پێگه‌شتووه‌كان، كه‌به‌هۆی جوڵاندی ئه‌ندامه
سێكسییه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی
زاوزێوه، یان به‌هۆی به‌كارهێنانی هۆكاره ده‌ستكرده‌كانه‌وه
ئه‌نجامده‌درێت. بێگومان ئه‌م كرداره زیانی خۆی هه‌یه، له‌رِووی پاك و
خاوێنییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتیك ئه‌م كرداره ده‌كرێت له‌ش عاره‌ق
ده‌رده‌دات و ده‌بێته‌هۆی گیرانی كونی خانه‌كانی پێست و پاشماوه‌ی
عاره‌قه‌كه كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته‌هۆی هه‌وكردنی پێست و دروستبوونی
زیبكه له‌شدا به‌گشتی و له‌روخساردا به‌تایبه‌تی. ئه‌وكه‌سانه‌ی
ده‌ستپه‌رِ ده‌كه‌ن و ئاوی خۆیان ده‌هێننه‌وه، راسته چه‌ند چركه‌یه‌ك
دوای ئه‌م كرداره هه‌ست به‌رِه‌حه‌تبوون ده‌كه‌ن به‌هۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
وزه سێكسییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی هۆكاره ئایینه‌كانه‌وه كه‌ئه‌م كرداره
نه‌هی لێكراو و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌نجامده‌رانی تووشی نائارامی ده‌روونی
ده‌بن و هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌ن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ئه‌لفرێد كینسی ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی
هه‌ڵبژێردراو له‌ئه‌مریكییه سپی پێسته‌كان ده‌ریخستووه كه92%ی پیاوان و
62%ی ژنان ده‌ستپه‌رِده‌كه‌ن له‌ژیانیاندا.
هه‌روه‌ك تێكچوونی باری ده‌روونی هۆكارێكی دیاره بۆ دروستبوونی زیپكه
وه‌ك فشاری ده‌روونی، خه‌مۆكی، دڵه‌ڕاوكێ و گرژبوونی ده‌ماریی "التوتر
العێبی"ه‌و له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌یان
پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌و تێكچوونانه ده‌بنه‌هۆی گۆڕانكاریی
له‌هۆرمۆنه‌كاندا كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی په‌یدابوونی زیپكه‌یه.
جاری واش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یدابوونی زیپكه له‌سه‌ر پێست
به‌تایبه‌تی ده‌موچاو ده‌بێته‌هۆی فشاری ده‌روونی نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
سه‌رباری فشاری ده‌روونی زیپكه یه‌كێك له‌دیارترین كاریگه‌رییه
ده‌رونییه‌كانی دروستبوونی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ "الاكتئاب و القلق" و
متمانه‌به‌خۆنه‌كردنه.
هه‌روه‌ك زیپكه به‌هۆی تێكدانی سیمای جوانی ده‌موچاوه‌وه وا له‌مرۆڤ
ده‌كات شه‌رمن بێت و دابڕاو‌و نائومێدی
خۆپاراستن:
بۆ خۆپاراستن له‌زیپكه چه‌ند رێنماییه‌ك پێویسته له‌وانه: پارێزگاریكردن
له‌پاكوخاوێنی ده‌موچاوو پێست به‌تایبه‌ت خاوه‌ن پێسته چه‌وره‌كان، زۆر
خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنه چه‌ورئامێزه‌كان، زۆر
خواردنه‌وه‌ی ئاو كه‌یارمه‌تیده‌ری ته‌ڕكردنی پێسته، خواردنی ڤیتامینه‌كان
كه‌یارمه‌تیده‌ری پێست ده‌دات بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی
ئه‌مانه‌ش چه‌ند رێگه‌یه‌كی ترن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و خۆپاراستن له‌زیپكه:
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌فه‌ت‌و بێتاقه‌تی‌و بیركردنه‌وه چونكه زۆرینه‌ی
ئه‌وانه‌ی زیپكه‌یان هه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه شت زۆر لێكده‌ده‌نه‌وه.
2. به‌پێی پزیشكانی پسپۆڕ هه‌ڵكه‌ندنی زیپكه باش نیه‌و جێكاری خراپ
جێده‌هێڵێت.
3. ده‌ستی مرۆڤ ئاره‌قده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ڵگری به‌كتریان بۆیه واباشه
زووزوو بشۆردرێن، هه‌روه‌ها پێویسته كه‌م ده‌ست بدرێت له‌ده‌موچاو.
4.رۆژانه دوو جار (به‌یانی و ئێواره) به‌ئاوی گه‌رم و سابون ده‌موچاوت
بشۆو به‌خاولییه‌كی پاك وشكی بكه‌ره‌وه كه‌ئه‌مه‌ش پێست ده‌پارێزێت
له‌به‌كتریا.
5. وه‌رزشكردن ته‌نها بۆ جه‌سته به‌سوود نیه به‌ڵكو به‌هۆی وه‌رزشه‌وه
ده‌توانیت خۆت له‌خه‌م‌و ئازار‌و بیركردنه‌وه به‌دوربگریت‌و كاری
هۆرمۆنه‌كانی له‌شت رێكبخه‌یت و ئاره‌قكردنه‌وه‌ش له‌كاتی وه‌رزشدا
چه‌وری پێست ده‌كاته‌ده‌ره‌وه‌و پاكی ده‌كاته‌وه.
6.باشتر وایه ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی ماده‌ی نایلۆنیان زۆره له‌كاتی
وه‌رزش یان جوڵه‌ی زۆردا له‌به‌رنه‌كرێن چونكه ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی
زیپكه، به‌ڵكو ئه‌و جلوبه‌رگانه به‌كاربهێنرێن كه لۆكه‌یان زۆرتره، وه
جلوبه‌رگه‌كان پێویسته پاش به‌كارهێنانیان بشۆردرێن.
7. پاش جوڵه‌ی زۆر یاخود وه‌رزش خۆت بشۆ.
8.كاتێك ئارایشت ده‌كڕیت ئاگاداری ئه‌وه‌به كه چه‌وری كه‌مبێت‌و
له‌دوای به‌كارهێنانی پێش خه‌وتن به‌ئاو‌و سابوون پێویسته پێسته‌كه
بشۆردرێت.
9.ئاگاداری كرێمی لابردنی زیپكه به چونكه هه‌ندێك له‌و كرێمانه پێست
وشكده‌كه‌نه‌وه‌و زیانی زیاتره.
10.تیشكی له‌یزه‌ر كه بۆ لابردنی موو به‌كارده‌هێنرێت رێگه‌یه‌كه بۆ
دروستكردنی زیپكه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئاگاداربیت.
هه‌روه‌ك سێكسكردنی رێك‌وپێك هۆكارێكه بۆ جوانكردنی روخسار به‌و پێیه‌ش
كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر زیپكه
ئه‌مه راستیيه! ئه‌نجامدانی كاری سێكسی ده‌بێته‌هۆی بریقه‌داركردنی پێست.
د.گلۆریا جی برامه‌ر، پسپۆڕی بواری سێكس له‌جۆرجیا، ده‌ڵێت: ئه‌نجامدانی
كاری سێكسی ده‌بێته‌هۆی باشتركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی خوێن له‌له‌شداو
یارمه‌تی رژانی ئۆكسجین ده‌دات بۆ پێست و بریقه‌داریده‌كات، هه‌روه‌ها
ده‌بێته‌هۆی نه‌هێشتنی ئه‌و ژه‌هرانه‌ی كه‌واده‌كات مه‌میله‌كان
قه‌باره‌یان بچووك بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی زیبكه كه‌متر
ده‌بێته‌وه.
كرداری سێكسی له‌ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان ده‌چێت. برامه‌ر ئاماژه
به‌وه‌ده‌كات سێكسكردن رێژه هۆرمۆنه‌كان و ده‌زووله باریكه‌كان پاك و
پوخته‌ده‌كاته‌وه ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌پێست پێویستی
پێیه‌تی.
ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چرچ و لۆچی و پیربوون:
ئه‌نجامدانی سێكس هه‌ر وه‌ك چۆن خۆشیده‌به‌خشێت، پێویستییه‌كی نه‌ژادیشه
بۆ مرۆڤ، كاركردن ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش له‌كه‌شێكی خۆش و
ده‌ستبازیكردن، ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهاتنی كۆلاجین و
كه‌مكردنه‌وه‌ی پیربوون و شوێنه‌واره‌كانی.
ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردنی نینۆكه‌كان:
سێكسكردن به‌سووده ته‌نانه‌ت بۆ نینۆكه‌كانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هه‌مان هۆرمۆن كه‌له‌ش ده‌یرژێنێت له‌كاتی سكپڕی
كه‌ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی نینۆكه‌كان پته‌وكردنیان.
رێگریده‌كات له‌وشكبوونه‌وه‌ی پێست:
برامه‌ر ده‌ڵێت: زۆرێك هه‌ن سێكس په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ته‌مه‌نه‌وه،
به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌نیان و لێچوونه‌وه‌یان
له‌سوڕی مانگانه، چێژێكی كه‌متر وه‌رده‌گرن له‌وانی تر. ئه‌نجامدانی سێكس
گه‌نجێتی و هێز و چالاكی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ژنان و بۆ پێستیان، هه‌روه‌ها
ده‌بێته‌هۆی چالاككردنی سووڕی خوێن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆكسجینی پێویست بۆ
دروستبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی له‌ش.
له‌كۆتایدا سێكسكردن ده‌بێته‌هۆی هه‌میشه گه‌نجبوون:
به‌ڵگه بۆ ئه‌مه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه‌ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر سێكس و
گه‌نجێتی له‌لایه‌ن The better sex guide to extraordinary love making، د.
ئیفۆن فۆڵبرایت، كه‌داهێنه‌ری ساڵانه‌ی ئه‌م خاڵه‌یه به‌درێژایی 10ساڵ
كاری. ده‌ڵێت: نمونه‌یه‌كم ئاماده‌كرد بۆ پشكنینی 3500 پیاو و ژن، بوون
به‌دوو به‌ش، به‌شێكیان ئه‌وانه‌ن كه‌سێكس ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌ڕێكی و
به‌شێكیان كه به‌رێكی ئه‌نجامیناده‌ن، پاشان ته‌مه‌نیان ده‌شنیشانكرا،
ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی چێژ له‌سێكس وه‌رده‌گرن گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌ون
له‌ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆیان به‌ڕێژه‌ی (7-27)ساڵ له‌خوار ته‌مه‌نی
خۆیان، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كه‌ی تره‌وه كه‌سێكس به‌شێوه‌یه‌كی رێك
ئه‌نجامناده‌ن گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌ون له‌ته‌مه‌نی راستی خۆیان.
چـــاره‌سه‌ركــردن:
پێویسته نه‌خۆش بزانێت كه‌چــاره‌سه‌ركردنی زیپكه ماوه‌یه‌كی زۆر
ده‌خایه‌نێت و پێویسته تاچاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رده‌وام چاودێری
شوێنی زیپكه‌كه بكرێت و رۆژانه به‌ئاو سابون ده‌موچاو بشۆردرێت.
جگه له‌چاره‌سه‌ری پزیشكی كه‌پزیشكی تایبه‌ت دیاریده‌كات زانایان چه‌ند
هۆكارێكی تریان بۆ ده‌ركه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌ر له‌وانه بۆیان
ده‌ركه‌وتووه كه‌ئه‌و ماددانه‌ی له‌شیری دایكدا هه‌ن چاره‌سه‌رێكی زۆر
باشن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و زیپكانه‌ی له‌سه‌ر ده‌م و چاو ده‌رده‌كه‌ون و
كرێمێكی نوێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكراوه.
هه‌روه‌ك له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه‌خواردنی میوه‌و
سه‌وزه‌وات كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ له‌ناوبردنی زیپكه هه‌یه. |