|
بۆچی تازه‌لاوان تا دره‌نگان
ناخه‌ون؟
و/ لیندا
20-9-2011
ئایا هۆكارێكی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی تازه‌لاوان دره‌نگ ده‌خه‌ون له
ئارادایه؟
نیوه‌ڕۆیه و تازه‌لاوان به ده‌موچاوی پڕ له‌زیپكه‌وه له‌و ژووره‌ی
تیایدا خه‌وتن دێنه ده‌ره‌وه. ئه‌م وێنایه بۆ زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان
ئاسایی بووه‌ته‌وه. تا ئێستا وایانده‌زانی كه تازه‌لاوان ده‌یانه‌وێ
ئینكاری له گه‌لڕ گه‌وره‌تر له خۆیاندا بكه‌ن بۆیه تا دره‌نگانێك
ده‌خه‌ون یان چونكه ته‌مه‌ڵن بۆیه له راده‌به‌ده‌ر ده‌خه‌ون.
به‌ڵام ئێستا توێژه‌ران بڕوایان وایه زۆر خه‌وتنی تازه‌لاوان هه‌ر له
ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه تا 20 ساڵی، نزیكه‌ی 9 كاتژمێر خه‌وتن یان زیاتر
هۆكاری زینده‌وه‌رزانی هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له لایه‌ن پروفیسۆر (راسیلڕ فاسته‌ر) له به‌رپرسانی
كۆلێجی براسنۆزی زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا ئه‌نجامداروه پیشانده‌دات
خوێندكاران له كاتی دوای نیوه‌ڕواندا باشتر وانه‌كانیان ده‌خوێنن چونكه
كاتژمێری جه‌سته‌یان به هۆی رژاندنی هۆرمۆنه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك
به‌رنامه‌ی داڕێژراوه كه دوو كاتژمێر دره‌نگتر له كه‌سانی تر كه
ته‌مه‌نیان جیاوازه له‌وان، هوشیار و چالاك ده‌بن.
پرۆفیسور فاسته‌ر ده‌ڵێت: "جه‌سته‌ی تازه‌لاوان له بواری ژینگه‌ییه‌وه
به شێوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی داڕێژراوه كه له كاته دره‌نگه‌كانی شه‌ودا
بخه‌ون و رۆژی دوایی دره‌نگتر خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێ
كرداره هه‌ڵسوكه‌وتی تا راده‌یه‌ك توندوتیژیان بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه
به‌ڵام هه‌ر جۆره كردارێك له له‌وانه‌وه بوه‌شێته‌وه به هۆی
ته‌مه‌ڵیانه‌وه نیه."
بڕوای وایه ئه‌گه‌ر كاری خوێندنگه‌كان و وانه‌كانی یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر
ده‌ست پێبكرێ و وانه دژواره‌كان له كاته دره‌نگه‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا
ده‌ست پێبكرێت، راده‌ی غیاببوونیان و هه‌روا خه‌مۆكیان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نیه كه تازه‌لاوان ده‌رفه‌تیان هه‌بووبێت
هه‌ر كات بیانه‌وێ بخه‌ون یان خه‌به‌ریان ببێته‌وه.
پرۆفیسۆر فاسته‌ر وتی: "تازه‌لاوان و باوك و دایكانیان ده‌بێ هه‌ست به
به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و بزانن كه بۆ بوونی باشترین چالاكی زه‌ینی،
نه‌وجه‌وانان پێویستیان به 8 تا 9 كاتژمێر خه‌وی شه‌وان هه‌یه. ئه‌وانه
ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاتژمێری ته‌وقیتكراو به كار بێنن كه
تازه‌لاوان پاش 8 بۆ 9 كاتژمێر خه‌و خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ رۆیشتن بۆ
خوێندنگه و وانه‌كانیان."
هه‌روا ده‌ڵێت: "تازه‌لاوان پێش خه‌وتن ده‌بێ ده‌رفه‌تیان هه‌بووبێت كه
سه‌رقاڵییه‌كانیان ورده ورده كه‌م و كه‌متر بكه‌نه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی تا
دوایین كات كه به خه‌به‌رن به دیار ته‌له‌فزیۆن و یارییه
كۆمپیۆته‌رییه‌كانه‌وه دابنیشن."
بۆچی تازه‌لاوان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا جیاوازن؟
(نیل ستنلی) توێژه‌ر له‌بواری خه‌و له زانكۆی (ئیست ئه‌نگه‌لیا) له
به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "له جه‌سته‌ی تازه‌لاوان دا میكانیزمێكی چالاك هه‌یه
كه پێی ده‌ڵێت خه‌وه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه و پێویستی به خه‌وی زیاتر
هه‌یه، هاوكات خه‌وی شه‌وانه‌ی ده‌گۆڕێت و له‌مڕوه‌وه پێیخۆشه شه‌وان
دره‌نگ بخه‌وێ و به‌یانیان دره‌نگ خه‌به‌ری ببێته‌وه."
پێگه‌یشتن كاریگه‌ری له سه‌ر زۆر خه‌وتن هه‌یه. پاش ته‌مه‌نی بیست ساڵی
خه‌و سووكتر ده‌بێته‌وه. له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی دا مێشكی مرۆڤ سه‌ر
له نوێ زیندوو ده‌بنه‌وه و خه‌و ئه‌م ده‌رفه‌ته به مێشك ده‌دات كه خۆی
بناسێته‌وه."
دره‌نگ خه‌وتنی نه‌وجه‌وانان ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌بووبێت، نه‌وجه‌وان ده‌یه‌وێ دره‌نگتر له باوك و دایكی بخه‌وێ یان تا
دره‌نگانێك له‌گه‌ڵ ره‌فیقه‌كانیدا بێت. |