|
بۆچی ژنانی زیره‌ك شوو
به‌پیاوانی ده‌مارگیر ده‌كه‌ن؟
و/ والی شێخ عه‌لی
21-9-2011
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆجی ده‌ریخستووه كه‌خانمان ئه‌گه‌ر ناچاركران
له‌نێوان هه‌ڵبژاردنی پیاوێكی سروشت هێمن و له‌سه‌رخۆو خاوه‌ن متمانه
به‌خۆو یه‌كێكی دوودڵ و ده‌مارگیر (عه‌سه‌بی)و رووگرژ، ژنه‌كه ره‌نگه
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێرێت كه خاوه‌نی سیفه‌ته هێمنه‌كانه
به‌ڵام دوای بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و لۆژیكی، پیاوه ده‌ماگیره‌كه
هه‌ڵده‌بژێرێت.
پسپۆڕانی بواری سایكۆلۆجی ته‌ئكید ده‌ڵێن هۆكاری ئه‌وه چه‌ند فاكته‌رێكی
ده‌روونییه كه پیاوان هه‌ستی پێ ناكه‌ن به‌ڵام ژنان به‌غه‌ریزه هه‌ستی
پێده‌كه‌ن.
ئه‌و پسپۆڕانه بینا له‌سه‌ر چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه
كه‌مامه‌ڵه‌كردنی ژن له‌گه‌ڵ پیاوی ده‌مارگیرو رووگرژ ئاسانتره‌و ئه‌مه‌ش
له‌زاری هه‌زاران ژنه‌وه ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن پیاوی رووگرژ وه‌ك
لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی وایه كه‌ده‌توانیت چیت بوێت له‌سه‌ری بنوسیت یان وێنه‌ی
بكه‌یت به‌ڵام پیاوی هێمن و له‌سه‌رخۆو قسه‌خۆش له‌زۆبه‌ی كاته‌كاندا
خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی جێگیره‌و گۆڕین یان زیادكردنی شتێك بۆی له‌لایه‌ن
ژنه‌وه به‌گشتی و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌تایبه‌تی قورسه.
زانایانی سایكۆلۆجی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوای وایه پیاوی خاوه‌ن
سروشتی دوودڵی و روویگرژ به‌و سروشته‌ی كه‌سایه‌تی خۆی و رازیكردنی ژنان
ده‌سه‌پێنێت له‌كاتێكدا له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره مێرده به‌و سیفه‌تانه‌ی
ناخی خۆی ده‌رده‌خات له‌دژیه‌كیی و به‌و پێیه‌ش كلیلی كه‌سایه‌تی و خاڵه
لاوازه‌كانی ده‌داته ده‌ست ژن به‌شێوه‌یه‌ك ژنی زیره‌ك ده‌توانێت
به‌ئاسانی كاری تێبكات.
به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌یه ئه‌و ژنه‌ی ئاره‌زووی هه‌ڵبژاردنی مێردی
رووگرژو ده‌مارگیر ده‌كات له‌لوتكه‌ی زیره‌كی سروشتیدایه‌و بۆیه ئه‌و
جۆره پیاوه هه‌ڵده‌بژێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی جدییه‌و به‌غه‌زیره‌ی مێیینه‌ی
ده‌زانێت كه ئه‌و جۆره پیاوه كه‌متر ئینكاره‌و كارتێكردنی ئاسانتره
وه‌ك له‌پیاوێكی هێمن و قسه‌خۆش.
سه‌رچاوه: فۆستا |