|
باوك و دایكانیش تووڕه
ده‌بن
و/ لیدا 19-6-2011
ره‌نگه ژن و مێردی گه‌نج كه ده‌یانه‌وێ ببنه باوك و دایك پێشتر بڕیار
ده‌ده‌ن سۆز و موار (ته‌حه‌مول) بۆ كۆرپه‌كه‌یان ده‌رببڕن به‌ڵام بوونی سۆز
و موارێكی وه‌ها له ئاستی مرۆڤدا كه‌م هه‌یه. كاتێك كۆرپه‌كه‌تان ده‌گریت
و سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئێوه هه‌وڵی زۆرتان بۆ بێده‌نگ كردنی داوتانه به‌لام
هێشتا درێژه به گریان ده‌دات ئیتر ورده ورده تووڕه‌بوون ده‌ست
پێده‌كات.
باشتر وایه دان به تووڕه بوونتاندا دابنێن. دایكێكی سروشتی و ته‌ندروست
به ئاسانی دان به تووڕه‌بوونیدا داده‌نێت و ته‌نانه‌ت به گاڵته‌ش ئه‌وه
به لای هاوڕێكانیه‌وه باس ده‌كات:" ئیتر ناتوانم بۆ یه‌ك خوله‌كیش
ته‌حه‌مولی بكه‌م." یان :" پێم خۆشه تێری لێبده‌م" . سروشتیه دایك هیچ
كات ئه‌و كارانه ناكات به‌ڵام ئیتر ترسی له وتنی ئه‌و قسانه نیه به
لای هاوڕێكه‌یه‌وه بیكات و به‌و قسانه‌ش بیر وڕای خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و باوك و دایكانه‌ی هه‌ولڕ ده‌ده‌ن زیاتر تووڕه‌بوون و هه‌سته‌كانیان
بشارنه‌وه و به زۆر دایمركێنن پاش ماوه‌یه‌ك تووشی كێشه‌یه‌كی تر وه‌كو
هیلاكی و په‌شۆكاویی به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه. ئاگادار بن منداڵانی به گڕ و
تین په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و باوك و دایكانه‌ن كه تووڕه‌بوونیان به
شێوه‌یه‌كی گونجاو و به بێ تووڕه‌بوون بۆ منداڵه‌كه‌یان ده‌ببڕن. ئه‌گه‌ر
باوك و دایكێك به به‌رده‌وامی و به بێ هیچ هۆكارێكی مه‌نتقی به‌رامبه‌ر
به كۆرپه‌كه هه‌ست به تووڕه بوون بكات ده‌بێ سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی
و عه‌سه‌ب بكات. ره‌نگه ئه‌و تووڕه‌بوونه سه‌رچاوه‌كه‌ی جیا له منداڵه
بێت.
|