|
ئایا تۆ كه‌سێكیت هه‌میشه
دوائه‌كه‌ویت..؟
و/كوێستان ئه‌نوه‌ر 31-7-2011
گه‌یشتن بۆ شوێنی مه‌به‌ست له‌كاتی خۆیدا گرنگی خۆی هه‌یه له‌هه‌ندێك شوێن
دا به‌تایبه‌ت له‌خۆێندنگا و فه‌رمانگه یان له‌چاوپێكه‌وتنی كه‌سێكدا،
بۆیه پێویسته دوانه‌كه‌ویت و له‌كاتی خۆیدا له‌و شوێنانه‌دا ئاماده‌بیت،
ئه‌مه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت كه‌تۆ كه‌سێكی گرنگی به‌كات ده‌ده‌یت و كه‌سانی
ده‌ورووبه‌ر ئه‌توانن پشتت پێ ببه‌ستن و هه‌موو كات هاوڕێ و هاوكار و
كه‌سه نزیكه‌كانت رێز له‌ژوان و مه‌وعیده‌كانت ئه‌گرن و له‌كاتی خۆیدا
ئاماده ئه‌بن.
له‌خواره‌وه هه‌ندێك ئامۆژگاری ئه‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌یارمه‌تیده‌رن بۆئه‌وه‌ی
له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بیت و دوانه‌كه‌ویت، چونكه ده‌بێته هۆی
توڕه‌بوونی كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر.
• كاتژمێره‌كه‌ت (10) خوله‌ك پێشبخه، هه‌وڵبده خۆت ڕابهێنیت له‌سه‌ر ئه‌و
پێشخستنه‌ی كاتژمێره‌كه‌ت. وابیر مه‌كه‌ره‌وه كه خۆت پێشت خستووه،
ئه‌گه‌ر ویستت كاتژمێری راسته‌قینه چه‌نده ئه‌وا له‌خۆت بپرسه، چونكه
خۆت كاتژمێری راسته‌قینه‌یت. هه‌ره‌وها بۆئه‌وه‌ی به‌یانیان زوو هه‌ڵسیت
له‌خه‌و ئه‌توانیت زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه دابنێت له‌سه‌ر كاتژمێره‌كه‌ت
بۆ خه‌به‌ربوونه‌وه‌ت له‌كاتی خۆیدا. یه‌كسه‌ر ده‌ست مه‌نێ به زه‌نگی
كاتژمێره‌كه‌ت و بێده‌نگی بكه‌یت، چونكه خه‌وی پچڕپچڕ ده‌بێته هۆی هیلاك
بوونی جه‌سته‌و مێشك.
• زیاده‌ڕۆیی مه‌كه له‌خۆ ئاماده‌كردن، بۆ نمونه رێكخستنی قژو جل و
به‌رگ، به‌نسبه‌ت ژنانه‌وه ته‌نها (10) خوله‌ك به‌سه بۆ خۆ ئاماده‌كردن
هه‌تا خێرا خۆت ئاماده‌بكه‌یت خێراتر ئه‌گه‌یته شوێنی مه‌به‌ست.
• پلانی ئه‌وه دابنی كه‌هه‌رگیز دوا نه‌كه‌وی. بۆنمونه كاتی یه‌كتر
بینینه‌كه‌تان كاتژمێر (8:00) ده‌ست پێده‌كات، تۆ وای دابنێ كه(7:45)
واته چاره‌كێك پێش كاتی دیاریكراو له‌وێ ئاماده بیت، ئه‌مه گرنگی پێدان
و ڕێزلێنانی تۆ ده‌رئه‌رخات بۆ كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر.
www.panet.co.il |