|
10 سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ر
له‌سێودا
و/ لینا 17-8-2011
سێ‌و رۆڵێكی گرنگی له ته‌ندروستی جه‌سته‌دا هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
زۆر گرنگی ئه‌وه‌یه جیا له‌وه‌ی پێشگیری له نه‌خۆشی ده‌كات، ده‌بێته هۆی
زیادكردن و گه‌ره‌نتی كردنی ته‌ندروستی.
له لای خواره‌وه ئاماژه‌مان به سووده‌كانی ئه‌م میوه كردووه:
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی كلیسترۆڵ:
ئاستی زۆری كلیسترۆلڕ له جه‌سته‌دا كێشه‌ی درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداری
به‌دواوه‌یه كه به خواردنی سێ‌و ده‌توانن ئاستی كلیسترۆلڕ له ئاستی
نورمالڕ دا راگرن. لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
خواردنی دوو دانه سێ‌و له رۆژێكدا نزیكه‌ی 16% كلیسترۆلڕ داده‌به‌زێنن. بۆ
كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كلیسترۆلڕ هیچ شتێكی تر به ئه‌ندازه‌ی سێ‌و به‌سوود
نیه.
2- بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس:
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه به خواردنی سێ‌و
ده‌توانن كاری هه‌رسی ئه‌م كۆئه‌ندامه له ئاستی نورمالڕ دا رابگرن.
گرنگترین هۆكار له رێككردن و به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس ئه‌وه‌یه كه
سێ‌و پڕه له ماده‌ی (فیبر) و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه جووڵه و كاری
رێخۆڵه رێك ده‌كاته‌وه و هه‌رس دواناخات و قه‌بزی ناهێڵێت. به رێككردنی
كۆئه‌ندامی هه‌رس ئازاری زۆری ناو سكتان نامێنێت و كه‌مده‌بێته‌وه.
3- زیادكردنی وزه:
شه‌كره‌ی سێ‌و ماده‌یه‌كی سروشتیه و سوودێكی زۆری هه‌یه كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌گه‌لڕ شیرینی و شه‌كره‌ی خواردنه‌كانی تردا پێوانه ناكرێت.
ئه‌و شه‌كر و شیرینیه‌ی له سێودایه ده‌بێته هۆی زیادكردنی سێ‌و،
له‌مڕوه‌وه خواردنی ئه‌م میوه بۆ به‌یانیان پێش نانی به‌یانی پێشنیار
ده‌كرێت و تا كۆتایی شه‌و به‌گڕوتین رامانده‌گرێت و وزه‌ی پێویستی
جه‌سته‌مان دابین ده‌كات.
4- ده‌رمانی كه‌م خوێنییه (ئانمی):
چونكه سێ‌و پڕه له ماده‌ی ئاسن رۆڵێكی زۆر باشی هه‌یه له
چاره‌سه‌ركردنی كه‌م خوێنی‌دا. ئاسن له جه‌سته‌دا ئاستی هموگلوبین زیاد
ده‌كات كه زیادكردنی هموگلوبین په‌یوه‌ندیی راستوخۆی هه‌یه له‌گه‌لڕ كه‌م
خوێنی‌دا. ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی هه‌ست به لاوازی و بێ وزه‌یی ده‌كه‌ن،
به خواردنی ئه‌م میوه‌یه ده‌توانن وزه‌تان نوێ بكه‌نه‌وه چونكه شیرینی
سروشتی له سێ‌و له‌گه‌لڕ ئاسنه‌كه‌یدا تێكه‌لڕ بووه و ده‌بێته هۆی
زیادكردنی وزه و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته به
شێوه‌یه‌ك كه جه‌سته له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كاندا دۆخی ئاماده‌باش له
خۆ ده‌گرێت.
5- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه:
یه‌كێكی تر له سووده‌كانی ئه‌م میوه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی
تووشبوونه به شێرپه‌نجه. چونكه ماده‌ی فیبر له سێودا بۆ به‌هێزكردنی
كۆئه‌ندامی هه‌رس كاریگه‌ره و به‌رگری ده‌كات له تووشبوون به
شێرپه‌نجه‌ی رێخۆڵه گه‌وره. خوشبه‌ختانه توێژینه‌وه‌كان پیشانیان داوه
كه خواردنی سێ‌و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سی و سنگ
كه‌مده‌كاته‌وه و به گشتی سێ‌و میوه‌یه‌كی شازه بۆ پێشگیری له
شێرپه‌نجه‌كان.
6- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی دلڕ:
سێ‌و لێوانلێوه له ئه‌نتی ئوكسیدانی به‌هێزو له راستیدا ئه‌نتی ئوكسیدان
بۆ ته‌ندروستی دلڕ سوودی فراوانی هه‌یه. خواردنی سێ‌و یارمه‌تیده‌رێكی
به‌هێزه بۆ پێشگیریكردن له نه‌خۆشییه‌كانی دلڕ. له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌ی
له‌گه‌لڕ به‌ساڵاچوویدا دلڕ هه‌ستیارتر ده‌بێته‌وه سێ‌و باشترین میوه‌یه
بۆ ئه‌م ته‌مه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌سووده.
سوودوه‌رگرتن له‌م میوه‌یه هیچ كات دره‌نگ نیه و زۆر پێشنیار كراوه كه
خواردنی به‌سووده.
7- ده‌رمان و پێشگیری له ته‌نگه نه‌فه‌سی (ئاسم):
ئه‌گه‌ر به هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه تووشی ره‌نج و ئازار بوون به
خواردنی به‌رده‌وامی یه‌ك كوپ ئاوی سێ‌و له رۆژێكدا ئه‌م كێشه‌یه
چاره‌سه‌ر بكه‌ن و نیگه‌رانیتان نه‌مێنێت. یه‌كێك له هێماكانی ئاسم
ئه‌وه‌یه به سه‌ختی و به ده‌نگی به‌رز هه‌ناسه هه‌ڵده‌مژن و ده‌یده‌نه
ده‌ره‌وه، به‌ڵام به خواردنی ئاوی سێوی تازه‌گیراو ئه‌م هێمایانه له
ناو به‌رن. ژنانی دووگیان به خواردنی ئه‌م میوه‌یه به رێژه‌یه‌كی باش
به‌درێژایی دووگیانیان ده‌توانن پێشگیری بكه‌ن له كۆرپه‌له‌كه‌یان كه
تووشی ئاسم نه‌بێت.
8- چاره‌سه‌ره بۆ دیابێت (نه‌خۆشی شه‌كره):
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی دیابێت هاتوون ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن تووشی
هه‌ندێ نه‌خۆشیی تر ده‌بن كه په‌یوه‌سته به دیابێته‌وه وه‌كو تێكچوونی
عه‌سه‌به‌كان، كێشه‌ی گورچیله و كێشه‌ی بینایی، به خواردنی به‌رده‌وام و
رێك وپێكی سێ‌و ده‌توانن له تووشبوون به دیابێت و كێشه‌كانی تر كه
به‌دواوه‌یه به‌رگری بكه‌ن. ماده‌یه‌ك له سێودا به ناوی (ژلاتین) كه
رۆڵی (ئه‌نسۆلین) ده‌گێڕێت و ده‌ره‌نجام بۆ رێككردنی ئاستی شه‌كره‌ی خوێن
له جه‌سته‌دا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. خوشبه‌ختانه ئه‌م میوه له
هه‌موو جۆره كه‌ش وهه‌وایه‌كدا به‌رهه‌م دێت و له هه‌موو وه‌رزێكدا
هه‌یه.
9- زیادكردنی هێزی بینایی:
كێشه‌ی بینایی تا راده‌یه‌ك هه‌ستیاره، به‌ڵام توێژینه‌وه
ئه‌نجامدراوه‌كان له‌مدواییانه‌دا پیشانیانداوه كه سێ‌و ده‌توانێ
كاریگه‌رییه‌كی باشی له سه‌ر بینایی هه‌بووبێت چونكه سێ‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی
زۆر باشه و پڕه له ڤیتامینی A و ڤیتامینی C،بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بینین له
شه‌و و نه‌بینینی ره‌نگه‌كان به باشی، زۆر به‌سووده و كاریگه‌رییه‌كی زۆر
باشی هه‌یه.
10- پێشگیری و ده‌رمانی ئالزایمیر (له‌بیركردن):
یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین كاریگه‌رییه‌كانی سێ‌و ده‌رمان و پێشگیریكردنی
ئالزایمیره. كاریگه‌ری ئه‌م میوه‌یه تا ئه‌و ئاسته‌یه كه ده‌بێته هۆی
به‌هێزكردنی خانه‌كانی مێشك بۆیه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئالزایمیر. |