|
ژن له‌چوارچێوه‌ی یاسای
بازرگانیدا
پارێزه‌ر/ ئومێد حسێن
16-5-2011
سه‌ره‌تا بۆ ناسینی هه‌ر یاسایه‌ك پێویسته بزانین كه‌ئه‌و یاسایه
یاسایه‌كی تایبه‌تییه یاخود گشتییه چونكه هه‌ره‌یه‌ك له‌ویاسایانه‌ی
كه‌ده‌چنه چوارچێوه‌ی یاسای گشتی و تایبه‌تیه‌وه، جۆرێك له‌پێناسه‌ی
تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه‌گشتییه‌تی یاساكه یان تایبه‌تیه‌تی یاساكه
دیاریده‌كات.
كه‌واته پێویسته جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان یاسای گشتی و تایبه‌تی
له‌رێگه‌ی پێناسه‌كانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كورت.
یاسای گشتی/ كۆمه‌ڵێك یاساییه كه‌حوكمی ئه‌و
په‌یوه‌ندییانه ده‌كات كه‌ده‌وڵه‌ت لایه‌نێكه تیایدا به‌و پێودانگه‌ی
كه‌ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و سیاده‌یه.
یاسای تایبه‌تی/ كۆمه‌ڵێك رێسای یاساییه
كه‌حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌كات كه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا
دروستده‌بێت یان له‌نێوان تاكه‌كان و ده‌وڵه‌تدا دروستده‌بێت به‌و
پێودانگه‌ی كه‌ده‌وڵه‌ت كه‌سێكی (معنوی) ئاساییه.
كه‌واته به‌جیاوازیكردن له‌نێوان ئه‌م دوو پێناسه‌یه‌دا بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه‌یاسای بازرگانی یاسایه‌كی تایبه‌تیه (خاێ) چونكه یاسای
بازرگانی حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌كات كه‌دروستده‌بێت له‌نێوان (تاك و
تاك) یان له‌نێوان (تاك و ده‌وڵه‌ت) به‌و پێودانگه‌ی كه‌ده‌وڵه‌ت كه‌سێكی
(معنی) ئاساییه.
هه‌روه‌ك ده‌شزانین كه‌یاسای بازرگانی (تجاری) په‌یوه‌ندی به‌و
كارانه‌شه‌وه هه‌یه‌كه مرۆڤ له‌سه‌رده‌می كۆندا كردوویه‌تی،
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا له‌ئیتاڵیا كاری بازرگانی ده‌كرا و
بازرگانه‌كانیش لایه‌نگیریان زۆر بوو كه‌وایانلێهات ده‌ست بگرن به‌سه‌ر
وڵات‌دا، له‌فه‌ره‌نساش یاسای بازرگانی ده‌زانرا به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشی
فه‌ره‌نسی و جاڕدانی (إعلان) ئازادی ئابووری.
به‌ڵام له‌عێراقدا یاسای بازرگانی زانراوه، چونكه له‌سه‌ره‌تادا یاسای
عوسمانی كاری پێده‌كرا به‌ڵام یه‌كه‌م یاسا كه‌به‌ناوی یاسای بازرگانی
(قانون التجاره)ه‌وه ده‌رچوو یاسای ساڵی (1941) بووه كه‌دواتر له‌ساڵی
(1970)دا یاسایه‌كی تر ده‌رچوو كه‌یاسای ساڵی (1941)ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و
دواتریش یاسای بازرگانی ساڵی (1984) ده‌رچوو كه تائێستا كاری پێده‌كرێت.
"تێوره‌كانی یاسای بازرگانی"
دوو تیۆری زۆر گرنگ هه‌یه له‌یاسای بازرگانی پشتی پێده‌به‌ستێت ئه‌وانیش
تیۆری (بابه‌تی و كه‌سی)یه:
تیۆری بابه‌تی (موضوعی)/ به‌پێی ئه‌م تیۆره یاسای بازرگانی هه‌موو كارێكی
بازرگانی رێكده‌خات جا ئه‌و كاره له‌لایه‌ن بازرگانه‌وه كرابێت یان
له‌لایه‌ن خه‌ڵكی تره‌وه.
تیۆری كه‌سی (شخصی)/ به‌پێی ئه‌م تیۆره یاسای بازرگانی ته‌نها جێبه‌جآ
ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری بازرگانی ده‌كه‌ن (محترفین) واته
ته‌نها بازرگانه‌كان ده‌گرێته‌وه.
- یاسای بازرگانی عێراقی كاری به‌هه‌ردوو تیۆریه‌كه كردووه، چونكه
ئه‌گه‌ر سه‌یری مادده(1) بڕگه‌ی(1) بكه‌ین ده‌ڵێت (ئه‌م یاسایه
هه‌ڵده‌ستێ به‌رێكخستنی هه‌موو چالاكییه‌كی ئابووری كه‌رتی تایبه‌تی یان
ئیشتراكی یان تێكه‌ڵ) كه‌ئه‌مه‌ش كاركردنه به‌تیۆری بابه‌تی.
به‌ڵام له مادده(7) بڕگه‌ی(1) كه‌پێناسه‌ی بازرگانی ده‌كات كاری كردووه
به‌تیۆری كه‌سی (شخصی) كه‌ده‌ڵێ: (بازرگان: بریتییه له‌هه‌ر كه‌سێكی
سروشتی یان معنوی كه‌په‌یڕه‌وی كاری بازرگانی ده‌كات به‌ناوی خۆیه‌وه یان
بۆ حسابی خۆی له‌سه‌ر شێوه‌ی – احتراف – به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه).
كه‌واته له‌میانه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌یاسای
بازرگانی عێراقی له‌ڕووی داننان به‌بازرگان و كاری بازرگانێتی جیاوازی
نه‌كردووه له‌نێوان ژن و پیاودا به‌ڵكو به‌یه‌ك چاو سه‌یری كردوون
كه‌ئه‌مه‌ش خاڵێكی ئیجابیه له‌یاساكه‌دا.
كه‌واته به‌پێی یاسای بازرگانی ژنیش هه‌روه‌كو پیاو ئه‌توانێ كاری
بازرگانی بكات به‌بێ هیچ كۆت و به‌ندێك
ئه‌وه‌ی كه‌وتمان سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئاشناكردنی خوێنه‌ر به‌یاسای
بازرگانی به‌ڵام من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه بده‌م به‌بابه‌تێكی زۆر گرنگ
له‌ناو ئه‌و یاسایه‌دا كه‌كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژنان ئه‌ویش بابه‌تی
(إفلاس)ه.
ئیفلاس چیه؟
واته هه‌ر چه‌نده پاره‌ت زۆر بێت به‌ڵام كه له‌كاتی خۆیدا نه‌تتوانی
قه‌رزه‌كه‌ت بده‌یته‌وه ئه‌وه ئه‌بێ به‌ئیفلاس، حوكمی (افلاس)یش
له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌رده‌كرێ. بۆ باسكردنی (افلاس) پشت ئه‌به‌ستین
به‌به‌شی (5)ی یاسای بازرگانی ساڵی (1970).
چونكه بڕگه‌ی(1) له‌مادده(331)ی یاسای بازرگانی ساڵی (1984) هه‌ستاوه
به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای بازرگانی ساڵی (1970) جگه له‌به‌شی (5)
نه‌بێت، واته ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئیفلاسه‌وه هه‌یه
هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌و كاری پێده‌كرێ.
ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مه‌وێت له‌بابه‌تی ئیفلاسدا باسی بكه‌م ئه‌و
كاریگه‌ریانه‌یه كه‌دروستده‌بێت له‌سه‌ر ژن له‌ئه‌نجامی ئاشكراكردنی
ئیفلاسی بازرگانه‌كه‌وه، واته كاتێك بازرگانێك له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی
بۆ ده‌رده‌كرێ به(افلاس) كردنی ئه‌و كاته ئه‌و حوكمی ئیفلاسه‌ی بازرگانێك
له‌لایه‌ن دادگاوه كاریگه‌ری (آپار) له‌سه‌ر ژنی بازرگانه‌كه دروستده‌كات
كه‌ناحه‌قییه و زه‌ره‌رگه‌یاندنه به‌ژنه‌كه، چونكه ژنه‌كه هیچ
په‌یوه‌ندی به‌و كاره‌وه نیه، بۆیه بۆ زیاتر روونكردنه‌وه له‌م
دووخاڵه‌دا بۆتان روونده‌كه‌مه‌وه.
* كاریگه‌ری ئاشكرا كردنی افلاسه‌كه (اشهار الافلاس) له‌سه‌ر ژنی
بازرگانه (مفلس)ه‌كه:
1. هه‌موو ئه‌و به‌خشیشانه‌ی (تبرعات) كه‌پیاوه (مفلسه‌كه) ئه‌یدات
به‌ژنه‌كه‌ی (یان ئه‌گه‌ر ژنه‌كه افلاسی كرد بوو به‌خشیشی دابوو
به‌پیاوه‌كه‌ی) له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا، ئه‌ویش هاتووه به‌و پاره‌یه
(رصید)ی بۆ خۆی پێكردۆته‌وه له‌بانكدا، ئه‌وا ئه‌و به‌خشیش و دیاریانه
هیچ دروست نیه به‌مافی كۆمه‌ڵه‌ی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان (جماعة الدائنین).
واته وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌ئه‌و دیاریانه‌ی پێنه‌به‌خشرابێ ، واته
(جماعة الدائنین) ئه‌توانن بچن ئه‌و پاره‌یه (حجز) بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ
پاراستنی مافی قه‌رزده‌ره‌كانه(خاوه‌ن قه‌رزه‌كان)، چونكه واداده‌نرێ
كه‌قه‌رزدار بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی كردووه به‌دیاری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی
به‌مه‌به‌ستی زه‌ره‌ردان بووه له‌قه‌رزده‌ره‌كان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی
هاوسه‌رگیریدا كه‌پێش ئه‌وه بووه كه‌كاری بازرگانی بكات (واته هێشتا
كاری بازرگانی نه‌كردووه) چۆن هه‌ر له‌خۆوه واداده‌نرێ كه‌مه‌به‌ستی
قه‌رزدار ئه‌وه بووه كه‌زه‌ره‌ر له‌خاوه‌ن قه‌رزه‌كه بدات له‌كاتێكدا
هێشتا ده‌ستی به‌كاری بازرگانی نه‌كردووه، كه‌ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌دوای كاری
بازرگانیه‌وه بوایه ده‌مانگوت راسته به‌ڵام پێش كاری بازرگانی كه‌دیاری
داوه به‌ژنه‌كه‌ی چۆن دوایی له‌ژنه‌كه ده‌سه‌نرێته‌وه.
2. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ئیفلاسی كردووه هه‌ڵسا به‌كڕینی شت
به‌ناوی ژنه‌كه‌یه‌وه یان به‌ناوی منداڵه‌كانیه‌وه ئه‌وه یاسادانه‌ر وای
داناوه‌كه ئه‌و شتانه به‌پاره‌ی كابرا (مفلسه)كه كڕدراوه بۆیه
جێبه‌جێ ناكرێ به‌رامبه‌ر به‌مافی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان، واته خاوه‌ن
قه‌رزه‌كان ئه‌توانن بچن ئه‌و شتانه‌ی كه‌كڕدراوه (حجز)ی بكه‌ن له‌دادگاو
مافی خۆیان لێهه‌ڵگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م (قرینه)یه ئه‌كرێت
پێچه‌وانه‌كه‌ی بسه‌لمێنرێ (قابله لاثبات العكس)، واته ژنه‌كه ئه‌توانآ
ئه‌وه بشه‌لمێنآ بۆ دادگا كه به‌پاره‌ی خۆی ئه‌و شتانه كڕدراوه نه‌ك
به‌پاره‌ی مێرده‌كه‌ی (الزوج المفلس)، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قێكی چاكه
كه‌یاسادانه‌ر (مشرع) دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی مافی ژنه‌كه پێشێل نه‌كرێ.
كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر یاسادانه‌ری عیراقی و یاسادانه‌ری هه‌رێمی
كوردستان كه‌هه‌ستن به گۆڕین و هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و ده‌قه
یاساییانه‌ی كه‌پێشێلكردنی مافی ژنانی تێدایه، چونكه هه‌روه‌ك
له‌پێناسه‌ی بازرگان له مادده(7) بڕگه‌ی(1)دا ده‌بینین كه‌پێناسه‌ی
بازرگان به‌پێی یاسای بازرگانی عێراقی هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێر و مێ
ده‌گرێته‌وه بێ جیاوازیكردن، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌هه‌موو ده‌قه‌كانی
تریشدا به‌یه‌كسانی سه‌یر بكرێت، چونكه هه‌ر یاسایه‌ك یه‌كسانی ره‌گه‌زی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری دابین نه‌كات ئه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌ستوری
نیه و ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه مادده(3)ی ده‌ستوور ده‌قی
له‌سه‌ر یه‌كسانی ژن و پیاو داوه. |